ئاماده‌یه ……. له ناوماندا… ئاماده‌یه
له‌سه‌ر كورسی دڵمان دائه‌نیشێ.
له چاوماندا… گلێنه‌یه.
له ده‌نگماندا ژێی هاوار‌و زایه‌ڵه‌یه.
په‌نجه‌ی ئه‌بێ به قه‌ڵه‌م‌و
سنگی ئه‌بێ به ده‌فته‌ر‌و
سه‌ر‌و ملی مایكرۆفۆنی به‌رده‌ممانه‌و
خوێنه‌كه‌یشی چرای سووری
داگیرساوی نه‌وه له دوای نه‌وه‌ی
ئه‌و خه‌ڵكه‌یه.
ئاماده‌یه… له (سه‌ر)ماندا ئاماده‌یه.
وه‌كوو عه‌شق بۆ ئازادی
وه‌كوو په‌یام بۆ دوارۆژ‌و
وه‌كوو باران ئاماده‌یه.
لێره بین‌و لێره نه‌بین
ئه‌و لێره‌یه.
خۆی یه‌كێكه‌و هه‌زارانه‌و
هه‌زارانه‌و خۆی یه‌كێكه‌و
له‌گه‌ڵماندا وره‌ی شاخه‌و
بۆ چركه‌یه‌ك
ئه‌م مێژووه جێناهێڵێ
زیندووێتی وا له په‌یامدا
نه‌ك جه‌سته‌دا.
مانه‌وه وا له‌و زه‌نگه‌دا
كه به‌رده‌وام لێ ئه‌دات‌و
كه به‌رده‌وام رێ ئه‌كات‌و
به‌رده‌وامیش ئاڵای خۆر‌و
ئاڵای شه‌هید‌و ئاڵاكه‌ی
ئه‌و هه‌ڵئه‌كا!
*
دوو باڵنده هێلانه‌یەکیان چێ ئه‌كرد
پووشیان هێنا، پووش له كازیوه‌ی هه‌واری
قاسملوو بوو!
دوو منداڵی سه‌ر قۆچكه‌تاشی شوكاكی
كۆلاره‌یه‌كیان هه‌ڵئه‌دا، كۆلاره‌كه كاغه‌زه‌كه‌ی
له ره‌شنووسی بیره‌وه‌ری قاسملوو بوو.
دوو دڵداری جێ‌ژوانێ له “بانه”دا
سوێندیان بۆ یه‌كتری ئه‌خوارد، سوێنده‌كه‌یان
به جامانه‌و به كڵاوی قاسملوو بوو.
دوو زیندانی له ناو ژووری سێداره‌دا
به ده‌نگی به‌رز گاڵته‌یان به مه‌رگ ئه‌كرد
هه‌ره دیاری ئه‌و گاڵتانه
نوكته‌یه‌كی به‌جێماوی قاسملوو بوو.
له یه‌كه‌م رۆژی مه‌شقدا
یه‌كه‌مجار بوو، ده‌ستێك بێت‌و
پێشمه‌رگه‌یه‌ك فێری ته‌قه بكات
ئه‌ویش ده‌ستی قاسملوو بوو!
لێره چه‌ندین مێژووی بچووك بچووك هه‌بوون
چیانكه‌و پێیان نه‌ئه‌گرت
تا ره‌وڕه‌وه‌یه‌ك په‌یدا بوو
به‌وه‌وه فێری رۆیشتن بوون
ئه‌ویش ره‌وڕه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی قاسملوو بوو!
قاسملوو له سله‌یمانی بۆ یادگار
قه‌ڵه‌مێكی به‌جێهێشتووه
هه‌موو ساڵێ له دووی رێبه‌نداندا
ئه‌م قه‌ڵه‌مه له‌سه‌ر گۆیژه
شێعرێك ئه‌نووسێ!
له‌سه‌ر شووره‌ی ئامه‌د بۆ یادگار
مه‌شخه‌ڵ دانێكی داناوه
هه‌موو ساڵێ له یادی شێخی پیراندا
ئه‌م مه‌شخه‌ڵه دائه‌گیرسێ!.
قاسملوو له‌وبه‌ر “خابور”یش
به رووكاری قامیشلوودا
دره‌ختێكی خۆی رواندووه
هه‌موو ساڵێ ئه‌م دره‌خته
له یادی پۆلێ ئه‌ستێره‌ی قوربانیدا
گوڵی خوێن‌و
هێشووی تیشك‌و ئه‌وین ئه‌گرێ!