ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌ی د.شه‌ره‌فکه‌ندی فێری کردین! قادر وریا
بیست و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له به‌ره به‌ری پایزێکی دڵڕفێنی داوێنی قه‌ندیل‌دا، راست له‌و کاتانه دا که خۆمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاماده ده‌کرد، هه‌واڵی شه‌هیدبوونیمان بۆ هات.
چه‌ند تاڵ بوو! مێژوو له ئێمه دووپات ده‌بۆوه. دیسان به رۆژی هه‌ینی، له ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه، نه‌فه‌ریان بۆ ئاگادارکردنمان نارد. جارێکی دیکه سکرتێری گشتی و چه‌ند هاوڕێیه‌کی به‌وه‌جمان، ببوون به نێچیری تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مجاریش پێته‌ختێکی ئورووپا، شایه‌دی ڕژانی خوینی رێبه‌رێکی کورد و چه‌ند هاواڵێکی بوون. سه‌رله‌نوێ سه‌رنجی راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان له سایه‌ی تاوان و غه‌درێکی دیکه که له کورد کرابوو، چۆوه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کورد و ئه‌و پیلانانه‌ی له سه‌ر رێی نه‌ته‌وه‌که‌مانن. دیسان به شێوه‌ی نائاسایی گه‌ڕاینه‌وه شوێنی کار و قؤڵهه‌ڵماڵین له نووسین و گوڕاندن و ئه‌و ئه‌رک و کارانه‌ی له‌وکاتانه دا ده‌بێ بیانکه‌ین. دووباره خۆ ئاماده‌کردن بۆئه‌وه‌ی له ئاستی چاوه‌روانیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک دابین که 3 ساڵ پێشتر، د.قاسملوو و ئێستاش جێنشینی ئه‌و رێبه‌ره‌یان لێ ئه‌ستاندبوو.
3 ساڵ پێشتر که هه‌واڵی شه‌هیدکرانی د.قاسملوو بڵاو بۆوه، ئه‌ومان شک ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵک بڵێین نیگه‌ران مه‌بن، د.شه‌ره‌فکه‌ندیمان هه‌یه که ده‌توانێ جێنشینێکی شیاو بێ بۆ ئه‌و رێبه‌ره به توانایه. ئێستاش ده‌بوایه به خه‌ڵکه‌که‌مان بڵێین، راسته له ده‌ستدانی ئه‌و رێبه‌ره گه‌ورانه، خه‌سارێکی گه‌وره‌ن، به‌ڵام ئێمه و ئێوه بۆمان نییه ناهومێد بین.حیزبێک که ئه‌م رێبه‌رانه‌ی پێگه‌یاندوه، رێڕه‌وان و قوتابیانی ئه‌وتۆشی له گه‌ڵ ئه‌واندا بۆ به‌رده‌وامیی رێگاکه‌یان و ئه‌رکه‌کانیان په‌روه‌رده کردوه که ئه‌گه‌ر که‌سێک به ته‌نیاش نه‌توانێ جێگای ئه‌وان پڕبکاته‌وه، به کاری به کۆمه‌ڵ و به گیانی هه‌ستکردن به به‌رپرسایه‌تی ده‌توانین وا بکه‌ین که‌متر بۆشایی نه‌بوونی ئه‌وانمان پیوه دیار بێ. هه‌ر واشمان وت، هه‌ر واشمان کرد. به‌و هاوده‌ردی و هاوپێوه‌ندییه به‌رینه که له راده‌ی کوردستان و له راده‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و له ئاستی رێکخراو و که‌سایه‌تییه دێموکرات و مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان له گه‌ڵ حیزبی دیموکرات شایه‌دی بووین، بۆ مه‌گه‌ر ده‌کرا غه‌یری ئه‌وه بکه‌ین که لێمان چاوه‌روان ده‌کرا؟
چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دێڕه شێعرێکی فارسیم دیوه که ناوه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌وه بوو”له خدریان پرسی ته‌مه‌نی درێژ چ سوودێکی بۆ تۆ تێدابووه بێجگه له دیتنی مه‌رگی ژماره‌یه‌کی زیاتر له ئازیزانت؟” که ئاوڕ له رابردوو ده‌ده‌مه‌وه و ده‌بینم زۆر له‌و که‌سانه‌ی بوون و مانیان له مانی من بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان پێویست‌تر بوو، و هه‌ر له‌و کاته‌ش دا خۆشم ده‌ویستن و هیوای خۆم و حیزبه‌که‌م و نه‌ته‌وه‌که‌مم له سه‌ر بنیات نابوون، له ژیان دا نه‌ماون وشه‌هید بوون، ئه‌و پرسیاره له خۆم ده‌که‌م، ئه‌رێ خۆشیی ئه‌و زۆرتر ژیان و دره‌نگتر مردنه بۆ مه‌مانان له چێ دایه؟ به تایبه‌تی که به حوکمی کار و ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌که‌م، ده‌بێ ناوه ناوه(جارێک به بیانووی یادی١٠ ساڵه و جارێک به ناوی ٢٠ و٢٥ ساڵه، ئه‌مجاره‌یان بۆ ئه‌میان و جارێکی دیکه بۆ ئه‌ویان) بچمه‌وه نێوقووڵایی ئه‌و ساته تاڵ و ناخۆشانه‌ی ئه‌م کاره‌ساتانه‌یان تێدا روو دا. هێندێ جار دڵی خۆم به‌وه خۆش ده‌که‌م که حیکمه‌تێک له‌م مانه‌وه‌یه دا هه‌یه. ده‌بێ که‌سانێکیش هه‌بن بۆ به‌رزراگرتنی یادی ئه‌وانی پێش خۆیان، بۆ پێش‌گرتن له نیشتنی غه‌ور و ژیله‌مۆی فه‌رامۆشی له‌و بیر و ئه‌ندێشانه‌ی که هه‌تا ده‌یان ساڵی دیکه‌ش ده‌توانن وه‌ک گه‌وهه‌ر بدره‌وشێنه‌وه. ده‌بێ که‌سانێکیش بمێنن بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌دی بده‌ن له سه‌رئه‌م هه‌مووه پاکی و خاکی و گه‌وره‌یی و به‌خشه‌نده‌یی پێشه‌وا و پێشه‌نگانی قۆناغه سه‌خته‌کانی رابردوو. غه‌درێکی گه‌وره ده‌بێ، ئه‌وانه‌ی ده‌ڕۆن بکه‌و‌نه به‌ر بێئه‌مه‌گیی ئه‌وانه‌ی دێن. ئه‌مه‌ش روو ده‌دا ئه‌گه‌ر که‌سانێک نه‌بن سه‌رنجی تازه‌هاتووه‌کان بۆ لای ئه‌م مێژووه به خوێن نه‌خشاوه رانه‌کێشن و شێعره‌که‌ی ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جافیان به گوێ دا نه‌ده‌ن که ” به بێقه‌دری به سه‌ریا رامه‌بوورن حورمه‌تی بگرن ئه‌م خاکه شیرینه…”
بیست و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وکاته‌ی ژماره‌ی تایبه‌ت به شه‌هیدبوونیمان، ئاماده ده‌کرد، به دوورم ده‌زانی شانس و شانازیی مان و به‌شداری له ژماره‌ی پێنج ساڵه و 10 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی ئه‌و رێبه‌ر و مامۆستایه‌ی خۆمم دا هه‌بێ. نه‌مردم و به‌شداری ئاماده‌کردنی ژماره‌ی تایبه‌تی رۆژنامه‌یه‌ک بووم که یادی 20 ساله‌ی شه‌هید بوونی یه‌کێک له سه‌رنووسه‌ره‌کانی خۆی کردەوه. هه‌ر ئه‌و سه‌رنووسه‌ره‌ی که ئه‌لف و بێی کاری راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسیی شۆڕشگێڕانه‌ی پێ وتین. به‌ڵام گرنگتر له ئه‌لفوبێی نووسین، ئه‌لفوبێی ساده‌ژیان و جیدی بووون وشۆڕشگێڕی وشێلگیربوون و هه‌ستکردن به به‌رپرسایه‌تی له ئاست نه‌ته‌وه و نیشتمان و به‌رهه‌می خه‌بات و فیداکاریی تێکۆشه‌رانی پێش خۆمانی فێرکردین.
بۆ ستوونی” به‌رله‌مالاوایی” رۆژنامه‌ی ‘کوردستان” ژماره 591 (تایبه‌ت به یادی 20 ساله‌ی شه‌هیدبوونی د.سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، ١٦ی سێپتامبری ٢٠١٢) نووسراوه و ئەمڕۆ لەیادی ٢٥ سالە ی شەهیدبوونی دا نوێم کردەوە.