نامیلکەی تایبەت بە بۆنەی ١٠ ساڵەی ماڵئاوایی هاوڕێیی نەمر عوسمان رەحیمی . ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی

ئەم نامیلکەیە لە دەیان بابەت و وتار و بیرەوەری و هونراوە و پەیامی جۆراوجۆر لە سەر کەسایەتی ناودار و تێکۆشەر نەمر کاک عوسمان ڕەحیمی لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا پێکهاتووە و بە گشتی باس لە ڕۆڵ و کاریگەری نەمر کاک عوسمان رەحیمی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها ژیان و تێکۆشانی ناوبراو لە ماوەی ژیانی چ ئەو کات لە شارە جوانەکەی بانە بووە و چ دواتر کە لە چیا سەرکلەشەکانی کوردستان خەریکی کار و تێکۆشانی سیاسی بوو بە دژی ڕژێمی ئاخوندی و کۆماری ئیسلامی ئێران.
لەم نامیلکەیە دا جیا لە هاورێ و هاوخەباتیانی لە ریزەکانی حدک دا چەندین کەسایەتی دیکەش لە سەر نەمر کاک عوسمان ڕەحیمی وتار و بابەتیان نووسیوە و بە بۆنەی ١٠ ساڵەی کۆچی نابەوەختی کاک عوسمان لە لایەن کاک ڕەحمان نەقشی کۆکراونەوە و بۆتە نامیلکەیەک کە ئەمرۆ لە بەردەستی خوێنەران دا بێ.