ژنانێک کە بەس یەک رۆژمێرییان دەناسی! لە: نادیا موراد. وەرگێران: سوهەیلا مەیهەمی

ناویان داعش بوو هاتبوون ئێمە ببەن بۆ دۆزەخ و خۆییان بۆ بەهەشت،

بانگهێشت نامەکەیان لەدەستی چەپیاندا بوو ،، بەقامکی شایەتینی دەستی ڕاست، ئاماژەیان بۆ ئاسمان دەکرد، دایکم بۆ سێكسی شەرعی زۆر پیر بوو چێژی حۆریانی بەهەشتی نەدەدا، ئەویان کوشت،
خوشکە بچووکەکەم وەك بەرخێك ڕفاندییان ئەو کچێنی مابوو!. وەك مریەم، ھەندێ پاك تر، هەندێ کورد تر، وەك ئاوی ڕوون، خوشکم دەبوا ژنی ئەمیر ئەڵڵاھولئەكبەڕ بێت!.
خودا خۆی شایەت بوو!
ئێمە چەکمان نەبوو سروودی خوایە وەتنمان دەخۆێندەوە!. خودا خۆی شایەت بوو،
ئێمە ئینجانەکانمان ئاو دەدا، گوڵەکانمان گوڵ دەدا،
خوا خۆی شایەت بوو،
هاتن باوکمیان بەدوو بەشی ناهاوسەنگ، دابەش کرد، سەرییان بۆ نیشتمان بەجێهێشت و جەستەیان سپارد بەخاك، کەببێتە نەوت،
خوا خۆی شایەت بوو،!
برا چکۆلەکەمیان ڕووت لەژێر هەتاودا گێڕایەوە تا فێری شایەتوومانی بکەن، دەبوایە بیگووتبایە خودا گەورەیە!.
خودا خۆی شایەت بوو!
b_300_220_16777215_00_images_ZHINAN_nadia_morad.jpgئەو لەتینوێتیدا گیانی دا، خودا خۆی شایەت بوو!، ڕەش بوون، پیاوانێ لەوڵاتی بەرد و ئاگر، ئێمە لەزمانیان تێنەدەگەیشتین، بەڵام لەکردارییان!.. پیاوانێ بەڕیشە درێژەکانیان، عەقڵێكی بچووك و بڕوایەکی ڕەق، ناویان دووپشك و کوللە و مارموزووك، سوپایەك لەقوڕاو و ڕیش و
بڕوا، ئەوان هاتن، بۆ كوشتنی هیواکانی من، ئەوان بەدەسکەوت بانگی منیان دەکرد، ئەوکات دیکە نادیا نەبووم ئەورۆژە کچێ بووم بەرۆحی بریندار کەلەهەناسەکانم خوێن دەتکا، ئەوکات دێوەزمەیەکی ناسک بووم کەلەگەڵ جیهاندا پەیوەندییم بچڕا بوو لەمندا مرۆڤ مرد بوو و جەستەیەك بووم تەنانەت هەزاران ساڵ موومیاییم نرخی نەبوو، ئەوکات رۆحێکی سەرگەردان بووم.
دوایین، ژنێك دەمرد!، ژنێك دووگیان دەبوو، ژننێك خۆکوژی دەکرد!. ژنێك خۆسووتانی دەکرد…بەدوای ئەودا ژنانێك، لەڕەنج دووگیان بوون ژنانێك بەس یەك رۆژمێرییان دەناسی: یەکەمیین رۆژی دەستدرێژی و دوایین رۆژەکانی ئەو ئازارە! بەدوای ئەودا مێژوو بە دوو بەرەدا دابەش بوو: پێش لەکارەساتی ڕەش- دوای کارەساتی ڕەش!.
بەدوای ئەودا ژنەکان بەس یەك شەقامیان ڕاستەوخۆ دەناسی، شەقامێ کەدەگەیشتە خەستەخانەی نەخۆشی دەروونی!. بەدوای ئەودا ژنەکان بەس یەك سترانیان دەچڕی،” ئەی مەرگ لەکوێنەدای؟ ژیان منی كوشت” ئینجا ژنەکان ببوونە تابووت و لەسکیاندا کۆرپەی مەرگی هەزار ساڵە، لەدواییدا ژنەکان پەیکەرەیەك بوون کەلەگۆڕەپانی ناوەندی شار بۆ وانەی مێژوو هەڵواسرابوون، ئەو رۆژە هەوا گەرم بوو، خوا خۆی شایەت بوو! پیاوێك هات منی کوشت و دیسان نزای دەکرد تا زیندوو ببمەوە!!!
و.سوهەیلا مەیهەمی