نامیلکەی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان، ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی

دووی ڕێبەندانی ئەمساڵ ٧٢ ساڵ بە سەر دامەزرانی کۆماری کوردستان ، یەکەم دەسەڵاتی سیاسیی کورد تێپەری. لە ٢ی ڕێبەندان و لە یادی کۆماری کوردستاندا هەر تەنیا کۆمەڵێک شانازی، کۆمەڵێک بەها و بایەخی دەوڵەتداریی پێشکەوتووی کورد بۆ ئەو نەتەوەیە بە میرات نەماوە، بەڵکوو شان و شکۆیەک بەجێ ماوە کە ڕۆڵەکانی کورد هەوڵی وەدیهاتنەوەی بۆ دەدەن.
٧٢ ساڵ بە سەر دامەزرانی کۆماری کوردستان و یاد و بیرەوەریی ئەندازیارە بلیمەتەکەی، پێشەوا قازی محەممەد تێپەری، بەڵام ئاگردانی خەباتی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەروا ئیمان و باوەڕەکەی پێشەوایە بە ڕزگاریی نەتەوەیی و وەدیهێنانی مافی ڕەوا.