ماڵاوا فەرماندە مەندەکەی دێموکرات! عەلی لە یلاخ

ماڵاوا
فەرماندە مەندەکەی دێموکرات!
ماڵاوا…

شوڕەبی‌ترین شەرمێونی پێشمەرگەیەک،
وا بەس لەسەر مافی خۆی شەرمی نیە..!
نە قەندیل هیلاکی لاق و سەرخەوشکاندت لە بیر دەکا،
نە قەڵای خۆڕاگریی..
شەونخۆنییەکانت…!
هێندە هەنگاوی قورس و ئەستێرە ئاسات بەرەو رووناکایی هەڵهێنا
هەتا ..
بە درەنگانی شەو گیانی گەرمی پێشمەرگانت لێ ئەستێندرا
ئێمە بە شەو تۆمان نەناشت،،،
هەر بەڕۆژ،
لە پێش چاوی ئەو ڕۆژەی وا لە رۆژهەڵات هەڵدێ..
بوویت بە تازەترین میوانی مەزارگەی پڕ لە ڕازی تێکۆشەارنی دێموکرات.
جەستەت با لێرە بێ..
وەکوو بەڵگەیەکی دیکە بۆ تیرۆر
بەڵام کۆڵەپشتی و
کڵاشینکۆف و
خەرمانی دەق نەشکاوی بزەت هەیە رۆژهەڵاتە…
بەشی کۆڵبەری پێوەیە تابۆ سۆی مەدرەسەی شیناوێ..
…………..
b_300_220_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_qadr_qadri1.jpgلە ئێستاوە هەر فەرماندەیکی خاکی پۆش ببینم.. بە بزەی خاکەڕایی خاکەوە،
کوردستانم خوشتر دەوێ و، دەستم لە لای چەپی سینە دادنم
کە پێ بڵیم..
بە حورمەتەوە بێ دەنگ بن، هەتا بریسکایی دەموچاویی فەرماندە قادر تێپەڕ بێ.
جنابی فەرماندە
تێپەڕبوونی هەمووکات وساتی پێشمەرگانەت پیرۆز!

……….
خانەی “خانێ” ئاوەدان!
وا تۆی ڕاهێنا کە ببێ بە سەنگەر
ببی بە کاک قادر لە سەردەمی قڕ تێخستن و کوشتوبڕ
خۆ لە دووری پیرانشار، پیر بووی..
هەرساڵەوە بە هاتنێ نەورۆز بەهارێک تر کەڵەکەی دەبەست لە وەرزی حەسرەتەکانت و پەپوولەی ناخت بۆ گەرانەوەت بۆ ئاوایی “قورینج” هەتا دەهات نەخشین تر دەدرەوشایەوە،

لەم بەهارە وا بەڕێوەیە، چی بەهارە هەیە…
تا بەهاری سەرکەوتن پێشکەشی خۆت و گەزیزەی پێکەنیت…
سوێند بە٢٠ وردیەک خونچە ی بە فیشەک پشکوتووی زامستانی جەستەت،

سوێند بە زریکەی کچە هەتیوکەوتووکانت لە غوربەت

تا نەگەین بەو ئاکامەی و ئاکامە…
واز لە ئاکاری شوڕشگێڕی ناهێنین..!
………
دەچێت بۆ چەند شەوە لە خێوەتێک لە قەدپاڵی بەرزخستانی..
دڵنیام بە پێشوازت هاتوون.. شەهیدانی شەوی یەڵدا
لە جیاتی هەموومان لە شەهید ناسر بپرسە!
و،
لە جیاتی هەموومان شەرمێونی بزەی شەهید سالار بدوێنە!!
بە بریقەی چاوانی قۆیتاس.. جەگەرکەت هەڵکەو ،،،
با وەهابی برامان وێنەیەک بگرێ بۆ سوکنایی دەشتی بێتاقەتی
کاکە گیانیش ئایی روح سووکە بوو دواندنی پێشمەرگانە..

،،،،،،،،،،
دڵنیام یەکەم فیشەکت کە وەبەر کەوت
پێش ئەوەی ، چاوەڕوانی منداڵانت وەبیر بێتەوە،
بیرت لە کون کون بوون ناو لەپ و بەڵگەی شوڕشگێرانی دەروازەی کۆیەت کردەوە.
جا لە سەیتەرەیەک قٶلبەست دەکرێن ئیتر چارەنووسمان ناروون
با بمێنێ بۆ کاتی خۆی

تو ئارام بنوو فەرماندە!
هەر حەوتەێەک لەمەو پێش لە ئیلام لە گرتووخانەیک گیانی کەسێکیان ئەستاند…
وا بە دوای ئاڵای جنابت کەوتبوو کە لە قەندیل و ، هەڵتگرت تا هەڵگورد.
رێچکەی خوێناویت،،،
خوێنی دەوێ فەرماندە!
چ لە دالاهوو، چ لە کۆساڵان
ئێمە ڕانەهاتووین بە کۆسپ و کۆستەوە دوژمن دڵخۆش کەین
شەڕی دارستان بە هێزی تەور ناکرێ
هەر شین و شین دەبینەوە
با تەوریش هەبێ دەسکەی ئاشنابێ، لە دارستانی ئێمە!
…………….
هەتا خەمخۆری فەرماندەیەک مابێ خاکەڕاو خاکی پۆش و کوردستانی ویست و، بزە لە سەر لێو..
دەست لە سەر سینگ
لە لای چەپی سینە دادەنین
هەتا بریسکایی پێکەنینی تۆ تێپەڕ دەبێ..
جنابی فەرماندە…
ماڵاوا
سەنگەر ئاوەدان
………………
عەلی لە یلاخ
کۆیە

…………………
*ئاکام و ئاکار ناوی دوو منداڵی شەهید قادر