وتووێژی سەعید بەگزادە لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا

وتووێژی بەڕیز سەعید بەگزادە، ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حدک لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا

سەعێد بیگزادە: لەهەموو دەرفەتێك کەڵکمان وەرگرتوە بۆ گەیاندنی دەنگی سەرجەم گەلی کوردلە درێژەی چالاکییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕوو بە دنیای دەرەوە و هاوکات بۆ پێک هێنانی زەمینەیەکی لەبار هێنانە ئارای گوتارێکی هاوبەش لە نێوان لایەنەکانی کوردی ئوپوۆزێسیۆنی کۆماری ئیسلامی دا، هاوڕێ سەعید بەگزادە ئەندامی ڕێبەری و بەررسی تەشكیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە ئێستا بە سەردانێک لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایە، وتووێژێکی لەگەڵ بەشێ کوردی دەنگی ئەمریکا ڕێکخست. بەڕێز بەگزادە لەو وتووێژە دا تیشکی خستووەتە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی دژ بە ڕژیمی تاران و ئاڵووگۆڕەکانی ناوچە ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستان. بەڕێزیان بە چاوی خەسارناسییەوە پەنجە ئەخاتە سەر کەموکووڕییەکانی نەبوونی ئۆپۆزێسیۆنی بەهێز دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکات نەبوونی یەکگرتوویی لە نیوان حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا.