نامیلکەی تایبەت بە شاعیری کورد شەریف حوسێن پەناهی

ئەم نامیلکە لە ١٢٤ لاپەڕە و چەند وتووێژ و دیدو بۆچوونی شاعیر و نووسەر و هونراوەکانی کە کاک ئەنوەر حوسێن(بازگر) ساڵی ٢٠١٣ چاپ و بڵاوی کردۆتەوە. دەستی گشت لایەک خۆش و وێنەیان زۆر بێت بۆ گەل و نیشتمان.

شایانی باسە مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی دوای گەرانەوەی لە باشووری کوردستان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک باس دەکرێ ون و بێ سەرو شوێنە و هیچ هەواڵێک لە شوێنی نێشتەجی بوونی دیار نییە. سەبارەت بە بێ سەروشوێنی کۆمەڵیک لیداونی جیاواز دەنووسن بەشێکیان باس لەوە دەکەن کە بە هۆی سیاسی بوون و نیشتمانپەروەی هونراوەکانی لە لایەن کار بەدەستانی حکوومەتی ئێرانەوە دەست بەسەر و بێ سەرو شوێن کراوە و ڕیگەی پێ نادرێ تێکەلاوی کۆمەڵانی خەڵک بێ، بەشێکیش باسی نەخۆشی دروونی ئەم شاعیرە دەکەن، کۆمەڵە کەسێکیش لەم بارەیەوە لێدانی ئەوتۆی لەسەر ئەم شاعیرە تێکۆشەر نادەن. بەهەرحاڵ هیوادارین لە هەر شوێنێکە تەندروست و تەمەن درێژ بێت بۆ گەل و نیشتمان.