دکتۆر قاسملووی مەزن. محەممەد سلێمانی
دکتۆر قاسملووی مەزن، بە کوێرایی چاوی نەیارەکانی هەر بە تاقانەی لە دایکبووە و هەر ڕێبەرە تاقانەکەی مێژووی هاوچەرخ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە!!!
بەئامانج گیرانی دکتۆر قاسملوو یانی لێدانە لە شکۆی نەتەوە و ئازادی تاکی کورد و پێداکێشانی خەرخۆدانی سیاسی و نیشتیمانی !
هەر وەک چۆن لە نێو گەلانی دونیادا ڕێبەرانێک بە تاقانەی لە دایکبوون و هەر بە تاقانەیش لە مێژوویاندا دەمێنیەوە، ( گاندی، نیلسۆن ماندیلا). دکتۆر قاسملووش بە کوێرایی چاوی نەیارەکانی هەر بە تاقانەی لە دایکبووە و هەر رێبەرە تاقانەکەی مێژووی هاوچەخی نوێش دەمێنێتەوە.
ئەوە جاری یەکەم نیە لە لایەن هێندێک کاڵفام و نەخوێندەوار و داخ لە دڵ هێرش دەکەرێتە سەر ڕێبەری گەورەترین شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مێژووی هاوچەرخی نوێدا!
دکتۆر قاسملووش ئەگەر هاتبا و پشتیووانی شۆڕشی نەرم و شەرمێوانانەی بەدژی حکوومەتی ئاخوندی ئێران کردبا و ڕەچاوی کولتوری سیاسی حیزبی توودەی ئێرانی کردبایە، ڕەنگە دژبەرەکانی بە زمانی ئەمڕۆ قسەیان لەسەر نەکربایە.
بەدڵنیایەوە هەر ئەو رێبەرەبوو سنووری کیشا بە نێوان شۆڕشی نەرم و سیاسەتی شەرمێوانانە و شۆڕشی سیاسی و چەکداری بەدژی حکوومەتی ناوەندی تاراندا.
بە هات و هاوار و هاشوو هووش بێگوومان کەس ناتوانێت دوو ڕوویخۆی بکاتە دکتۆر قاسملوو یان کەسانیتر بەو بشووبهێنین. جیاوازییەکان بە ئەندازەی زەوی و ئاسمان و بگرە زیاتریشن.
زۆر جێگای داخە کە ئەوانەی پاشگری قازیان هەیە، جانازنم چ پەوەندییەکیان لە گەڵ بنەماڵەی پێشەوای مەزن، پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرکۆمار و رێبەری حدکا و جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیدا هەیە!
کارێک دەکەن کە مرۆڤ بەخۆی نیە لە هەوڵ و هەنگاوەکانیان گوومانی بۆ دروست بێت، چوونکی بە ئاشکرایی هێرش دەکەنە سەر سەبوول و هێما سیاسی و نەتەوایەتیەکان، بەداخەوە ئەو کارە دەکەن لە بە درێژایی مێژوو کاربەدەستانی تاران بەدژی خەباتی خەڵکی کوردستان ئەنجامی دەدەن.
هەرچی مرۆڤ بە لاپەڕە درەوشاو و مێژوویەکاندا قووڵتر دەبێتەوە و پێیاندا دەچێتەوە، لە شوێنێک نابینرێ بنەماڵەی قاسملوو و پێشەوا قازی بەدژی یەک و دژایەتی کەسایەتی میژووی یەکدیان کردبێ و هەوڵیاندابێت بۆ کەمڕەنگکردنەوەی ڕۆڵی شۆڕشگێڕانەیان هێرش بکەنەسەریەک.
کەس وەک دکتۆر قاسملووی نە پێدەکرێ و نە دەگاتە ئەو ستە لە زانستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و شۆڕشگێڕێ. قاسملوو مرۆڤێکی بەوەرە و نەتەوەیی بوو، بە لێدان و بەرکەوتنێکی بچووکی دوژمن ئەژنووی نەدەچەمایەوە و بە قۆڕگی گیرا و پڕ لە گریانەوە هەڵویستی سیاسی نەدەگٶڕی.
دکتۆر قاسملوو کاریگەرترین و بەرچاوترین ڕێبەری مێژوویە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کاڵفام و سپڵەیی سیاسی ئەو تۆ هەن تەنانەت دژایەتی خۆیان بۆ ئەو مرۆڤە مەزنە ناشارنەوە. بێڕێزی بەو ڕێبەرە هەر کەس و لایەنێک بیکا، جگە ناو زڕاندنی خۆی، شتێکی تری دەست ناکەوێت.
قاسملوو وەک ڕێبەرێکی بلیمەت و خەباتگێر لە هیچ سەختیوو و ناخۆشییەک نەدەپرینگایەوە، بە بیری تیژی و ڕوانینی وردی سیاسی و باوەڕبوون بە هەقانییەتی مافی ڕەوایی گەلەکەی، پێشڕەوی کردنی خەباتی بە ئەستۆی گرت وتێدا سەربەرزانە هەنگاوی گەڵگرت و زۆرێش سەرکەوتووبوو.
ئەوەی ئێستا لە لایەن هێندیک کەس بە پیلان و لە ژیر هەوڵی تاریک و لێل و ناروونیدا ڕوودەدا و بەتایبەتیش هێرش دەکرێتە سەر ڕۆڵ و گەورەی ڕێبەرمان، دکتۆر قاسملووی مەزن، تەنیا بۆ خۆش خزمەتیە بە رێژیمی تیرۆریستی ئاخوندی و لێدان لە شکۆی پەیکەری خۆڕاگری و هەستی بەرزی سەربەخۆخوازی سیاسی و نیشتیمانی تێکۆشەرانی ئەو رێبازە پیرۆزە.
کەس ناڵێت قاسملوو، گەورە ڕێبەری مێژووی بزووتنەوەی شۆڕشگیڕی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا بێ کەموو کورتیە، بەڵام هیچکام لە کەمووکورییەکانی زیانیان بە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی نەگەیاندووە و بەوپەڕی لێهاتووی و سەربەرزییەوە بەدژی حکوومەتی ناوەندی تاران خەباتی خەڵکی کوردستانی ڕێبەری کرد.
ئەوەی قاسملوو لە دژبەرانی جیادەکاتەوە، ڕاست ئەوەیە کە ئەو بۆ گەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتن، شۆڕشی شاخ و سەنگەری خۆڕاگری و لوتکەی بەرزی چیاکانی کوردستانی هەڵبژارد و بۆ بەدەست هێنانی خوانێکی گەرم و چەوەر ئاوی بەدەستی کۆنەپەرستانی قووم و تاراندا نەکرد.
هەر قاسملووش بوو لە پێناوی بیر و هرزی سیاسی و نەتەوەیدا، لە لایەن کاربەدەستانی حکوومەتی ئاخوندی بڕیاری تیرۆرکردنی درا و بەخەوە کاکۆڵ و جستەی ماندووی شەڵاڵی خوێن کرا.
هەر کەسێک تۆزێک هەست و ویژدانی هەبێت، خۆی بە کورد بزانێ و لایەنگری جووڵانەوەی سیاسی کوردستان بکا، بەو جۆرە هەوڵی لێدان و بێڕێزیکردن بەو رێبەرە بێ وێنە و مێژوویە نادات.
دۆست و دوژمن ئەو ڕاستیە دەزانێت کە لەسەردەمی ڕەوان شاد، دکتۆر قاسملوویدا، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وەک هێزیکی بنەڕەتی و گاریگەری گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و کوردایەتی، گەورەترین مەترسی لەسەر پێگەی سیاسی و نیزامی و ئەنییەتی ڕێژیمی دژی گەلی تاران دروستکردبوو، هەر بۆیەش بە خێرایی بیران لە تیرۆکردنی کردوە.
وەختێک دەگووترا کە کوردستان قەڵایی خۆراگری و میحوەری دێمۆکڕاسی و بەرخۆدانی نەتەوەییە، ئەوە دکتۆر قاسملوو بوو کوردستانی کردە قەڵای خۆڕاگری و تێکۆشانی سیاسی و نەتەوەیی!
بەدڵنیایەوە ئەو دەستە و کەسانە نەبوون کە پاش هاتنە سەر کاری حکوومەتی ئیسلامی ئێران هەر جارەو بە جۆرێک دەخەوتن و بەیانی لە خەو هەڵدەستان، بەشداری ئەو شۆڕشە بەرینەیان کردبێت!
ئەوانەی ئەمڕۆ دێن و هەر جارە بە سازو ئاوازێک هەڵ دەپەڕن، دەکرێ لە خۆیان بپرسین، ئەوکات ئەوان لە کوێ بوون، یان ئەوندە سەرسامی ئاخوندەکان لە کەلایدابوون و بە سیاسەتی ئاخوندەکان دڵخۆشبوون، لە بیریان کردبێت کوردستان و خەڵکەکەی لە بەردەم هەڕەشەی لە نێوچوون و قەتڵوعامدایە.
ئیدی بێڕێزی و لێدان لە شکۆی گەورە ڕێبەرانمان، جا هەڵگری هەربیروڕایەکی سیاسی و نەتەوەیی بێت، پێویستە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سنوورێکی بۆ دابنێن و ئەو کەس و دەستانە بە سەر چاوەی بارگرژی و لێک ترازانی سیاسی و نەتەوەیی بناسێنن!
بۆ بەرچاو روونی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و تاکی ئازاد و سەربەستی کوردستان ڕادەگەیەنین کە ئەو هەوڵانە کە تێیدا حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و ڕێبەری مەزن دکتۆر قاسملوو دەکرێتە ئامانج، بە دڵنیایەوە هەر لە خۆوە و بە هۆکار نیە.
کۆمەلێک جاش قەڵم کە لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ناویان لە کوولەکەی تریشدا نەبیسراوە و ئەمڕۆش وەک ئەوەی سێرەیان لە یەکیەتی سیاسی و نەتەوەیی بەو بەشەی وڵات گرتبێت، دێن و بۆ درز خستنە نێو خەباتی ئازایخوازی لە نێو تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵات و نانەوەی ناکۆکی سیاسی لە نێوان هێزەکاندا ئەو جۆرە کارانە ئەنجامدەدەن.
بە کوێرایی چاوی ئەوان و داگیرکەرانی کوردستان، خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانی ئەو بەشەی کوردستان، لە جاران زیاتر هەوڵی پتەوترکردنی یەکیەتی سیاسی و نەتەوەیی لە سەر بنەمای خەباتێکی بەرینی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەدژی حکوومەتی ئاخوندی دەدەن و ئەو کەسانەش کە لە هەوڵی دروستکردن و لێک دوور خستنەوەی ئەو یەکریزییەدان، بێگوومان بە مەبەستەکانیان ناگەن.
چوونکی حکوومەتی ئاخوندی زۆری هەوڵدا درزبخاتە نێو یەکڕیزی و هاوخەباتی هێزەکانی کوردستان لە نێوخۆی کوردستان ، بەڵام بە ئامانجی خۆیان لەو پەیوەندییەدا نە گەیشتوون.
محەممەد سلێمانی