چایخانه‌ی باگردان و ده‌نگی كوردستانی ئێران. ئەحمەد شێربەگی
جه‌وی كوردستان له حاڵه‌تی نه شه‌ر و نه ئاشتی دابوو.له هیندێك شوێن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێڕشیان ده‌برده سه‌ر پێشمه‌رگه و پشمه‌رگه‌ش لێیان وه‌ده‌ست ده‌هاتن. له‌م لاشه‌وه ده‌و‌ری ووتووێژه‌كان له نێوان نێردراوانی كۆماری ئیسلامی وهه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی كورد زۆر به سستی ده‌چوه پێش ،هیچ هۆمێدێك بۆ چاره‌سه‌ریی حه‌للی كێشه‌ی كورد له ئێران دا نه‌بوو.له‌راستی دا په‌یامی ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری خۆمه‌ینی په‌یامێكی تاكتیكی بوو بۆ دووباره خۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له كوردستان كه زه‌بری یه‌كجار قورسیان له‌شه‌ری سێ مانگه داله لایەن هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌وه وێكه‌وتبوو.له مانگی خه‌رمانانی ١٣٥٩ی هه‌تاوی شه‌ر له هێندێك له ناوچه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردبۆوه به‌ڵام هێشتا ته‌واو ره‌سمییه‌تی پێنه‌درابوو. ڕێبه‌رایه‌تی حیزب بۆ پێش‌گرتن له ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو بڕیاری ڕاگوێزتنی بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی له دۆلى شێخان را بۆ قووڵایی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دابوو.له‌ڕاستیی دا دۆڵی‌شێخانی مه‌نگورایه‌تی به هۆی سەختی زستان و كوێستان بوونی ناوچەكە بۆ وه‌ی نه‌ده‌بوو وه‌رزی زستان لێی بمێنییه‌وه، هه‌ر بۆیه له ئاخرو ئۆخری مانگی خه‌رمانان له بناری” قه‌ڵاتێ شای ”دۆڵی شێخان حه‌ره‌كه‌تمان كرد بچینه دۆڵی دێمۆكرات لە گوندی شێوه‌جۆی ناوچه‌ی كاڵه‌شینی ره‌به‌ت…ئەمە لە ڕاستی دا یەكەم گوێزتنەوەی دەنگی كوردستانی ئێران بوو.پێشتر بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی ده‌نگی كوردستانی ئێران نه‌وه‌ستێ دووبه‌رنامه‌ی ئاماده‌كراوی زیادیمان تۆمار كرد‌بوو كه به‌دامه‌زراندنی یه‌كێك له دوو ده‌زگا فرسته‌نده‌كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌بێ له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا له شوێنی نوێ جێگیر بین وسه‌ر له‌نوێ كاری رادیۆیی ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه. حه‌ره‌كه‌تمان كرد وگه‌یشتینه گوندی باگردان، له به‌شی فه‌نیی ڕادیو ڕا به بێ‌سیم ئاگاداریان كردین ده‌بێ له زووترین كات دا به‌رنامه‌یه‌كی زیادی دیكه‌ش تۆمار بكه‌ین وبه په‌یك دا زوو بینێرن.ئه‌گینا رۆژێك به‌رنامه‌كانی ده‌نگی كوردستانی ئێڕان له وه‌شان ده‌وه‌ستێ. بۆیه ناچار بووین به‌په‌له بار‌و بنه له گوندی باگردان بكه‌ینه‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌تۆمار كه‌ین.له‌م ده‌مو ده‌سته دا نه‌ده‌كرا خێوه‌ت هه‌ڵده‌ین. گونده‌كه چایی خانه‌یه‌كی چووكه‌ی لێ بوو ، بڕیارمان دا بچینه ئه‌و چایخانەیە و به‌رنامه‌كه له‌وێ تۆمار بكه‌ین.كه‌لو په‌له‌كانی رادیومان كردەوە،نه‌مر كاك ته‌ها كه ئاماده‌كاری به‌رنامه‌كانی ده‌نگی كوردستانی ئێران بوو كه‌وته خۆ و به په‌له په‌ل ده‌ستی كرد به‌نووسین ، به خه‌به‌رێك له‌م لای و خه‌به‌رێك له‌ولای وشێعرێك ودانانی دووسروود گه‌یشته نیوسه‌عاته‌كه ونووسراوه‌كانی دایه ده‌ستم.له‌وبه‌ریش هه‌تا خاوه‌ن چاییخانه‌مان رازی كرد كه بۆ ماوه‌یه‌ك چاییخانه‌كه‌مان له ئیختیار بنێ ئه‌ویش كاتی برد. كابرای خاوه‌ن چاییخانه هه‌ر نه‌یده‌زانی ئێمه كێن وبۆچی ده‌بێ چاییخانه‌كه‌مان بۆ چۆل كات. بەڵام دەیزانی دێمۆكڕاتین.كورێكی مام ناوه‌ندی ڕه‌ش ئه‌سمه‌ری چاوزیتی سمێل قه‌یتانی ده‌و‌ری سی وپێنج ساڵێك ده‌بوو ، مه‌نسووری خوسره‌وی ده‌زگاكانی تۆماركردنی ئاماده كرد و منیش چوومه پشت میكرۆفۆنی و به ئاماژه‌ی ده‌ستی ئه‌و كه كاتی ده‌ست پێكردنی به‌رنامه‌یه ئاماده بووم، له ژووری چایخانه دا سێ جار م گوڕاند:
‘’ئێڕه ده‌نگی كوردستانی ئێرانه’’
كه وام كوت خاوه‌ن چایخانه چاوی ده‌رپه‌رین.قوشقم بوو،بروای نه‌ده‌كرد ئه‌وده‌نگه‌ی كه رۆژانه له‌ڕێگای شەپۆلەكانی ڕادیو دەنگی كوردستانی ئێڕان گوێی لێ ده‌بوو ئه‌وه له به‌ر چاوی خۆیه‌تی و له چاییخانه‌ی خۆی دا دەیبیسێ و ده‌بینیێ…ئه‌وكات هێشتا له ده‌نگی كوردستانی ئێران دا ئه‌زموونی ئه‌وه‌مان نه‌بوو ئه‌وبه‌شه‌ی كه هه‌مووڕۆژێ له ڕادیو وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بڵاو ده‌بۆوه تۆماری كه‌ین و حه‌وجێ به‌وه‌ینه‌كات هه‌مووجارێ به زیندوویی بیڵێینه‌وه.بۆیه به‌دوای من دا سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب لێدراو كابرای چاییخانه قیت ڕاوه‌ستابوو مته‌قی لێوه نه‌ده‌هات ھەركه سرووده‌كه ته‌واو بوو سه‌ر له‌نوێ نۆره‌ی من هاته‌وه كه ده‌نگی كوردستانی ئێران ده‌نگی خه‌باتی گه لی كورده، ده‌نگی پێشمه‌رگه قارەمانەكانە،زمانی حاڵی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی رێگای ئازادیی ورزگاریه ،ده‌نگی جوتیاران وده‌نگی كرێكاران وده‌نگی هه‌مووچین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریه.ده‌نگی كوردستانی ئێران له خه‌بات گه‌لانی ئێران له دژی ئه‌مپریالیزیمی جیهانی به‌تایبه‌تی‌ئه‌مپریالیزمی ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات..به مجۆره به ئامانجه‌كانی ده‌نگی كوردستانی ئێران دا ده‌هاتمه خوار وكابرای چایخانه‌ش هه‌ر بڕوای نه‌دكرد كه ئه‌وه ئێمه بین…به‌رنامه گه‌یشته كۆتایی و ده‌ستمان كرد به خۆ كۆكردنه‌وه.خاوه‌ن چایخانه‌كه چاوی پر ببوو له فرمێسك ،قوڵپی گریان گه‌رووی گرتبوو.پێش تۆماركردنی به‌رنامه په‌یتاپه‌یتا قسه‌ی ده‌كرد.به‌ڵام دوایی قسه‌ی بۆ نه‌ده‌هات.سامی ده‌نگی كوردستانی ئێران گرتبووی و به‌ته‌واوی غافلگیری كرد‌بوو. هه‌تا توانی ماچی كردم.خۆشم هه‌ستم به خۆشییه‌كه‌ی له‌راده‌به‌ده‌ر ده‌كرد كه ده‌نگی كوردستانی ئێران لە ماوەیەكی كورت دائاوا بۆته جێگای خۆشحاڵی و متمانەی خه‌ڵك. كه‌لو په‌له‌كانی ڕادیومان كۆ كرده‌وه و كاسێتی ئاماده‌كراومان دا به په‌یك و به په‌له روویی و له چایخانه هاتینه ده‌ر…
پیرۆز بێ یادی ٣٩ ساڵەی دامەزرانی ڕادیودەنگی كوردستانی ئێران
ئێرە دەنگی کوردستانی ئێرانە
………………………………………
سەرچاوە فەیسبووکی ئەحمەد شێربەگی