پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حدک بۆ سەرۆکی پارلمانی هەرێمی کوردستان
به‌ڕێز خاتوو ڕێواس فایەق، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی پاڕلمانی هه‌رێمی کوردستان
له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێز!
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابت به سه‌رۆکی نوێی پاڕلمانی هه‌رێمی کوردستان، به ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م.
هیوا ده‌خوازین له‌و هه‌لومه‌رجه گرینگ و هه‌ستیاره‌دا که گه‌لی کورد پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێک‌تێگه‌یشتن و یه‌كگرتوویی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م قۆناغه ببنه‌وه.
لە هەلومەرجی ئێستادا پارلمانی كوردستان دەتوانێ ڕۆڵی كاریگەری هەبێ لە چەسپاندنی مافە یاساییەکانی خەڵکی كوردستان و پەسندکردنی قانوون و ڕێوشوێنی نوێ بۆ بەرەوپێشبردنی ژیانی مەدەنیی ئێستا و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەرێمی کوردستان. هیوادارین هەڵبژێرانی جەنابیشت بە سەرۆکی پاڕلمانی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێ بۆ کاری بەکۆمەڵ و هاوڕایی زیاتری هەموو فڕاکسیۆنەکان لەپێناو پێشخستنی ئەزموونی دێموکراسی و نیزامی حوکمرانیی هەرێمی کوردستان.
له‌گه‌ڵ ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان له ئه‌رکی نوێ‌دا.
مسته‌فا مه‌ولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
11ی جوولای ٢٠١٩