کۆچی دوایی نیشتمان پەروەرێک لە گوندی مارەغانی “ناوچەی سەردەشت

مام مەحموود“ناسراو بە مەحموودی حەمە سوور،چەند رۆژ لەمەوەبەر بە ھۆی نەخۆشی بەداخەوە کۆچی دوایی کرد.مام مەحموود کەسێکی نیشتمان پەروەر و تا بڵێی خۆشەویست بوو،کەسایەتی“یەکی خۆشناوو جێگای باوەڕی خەڵک.رابردووی مام مەحموود جێگای ئاوڕ لێ دانەوەیە.ناوبراو لە ساڵەکانی٤٦ و٤٧ دا یەکێک لە ھاوکاران و باوەڕ پێکراوانی تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە بووە،پێوەندییەکی نزیک و بەردەوامی ھەبووە لە گەڵ کاوە مارەغانی“،یەکێک لە کادر و فەرماندە دیارەکانی ئەو سەردەمە.چارەنووسی تێکۆشەرانی ٤٦““٤٧،دەبێتە خەمێکی گەورە لە سەر دڵی مام مەحموود.لە دەست پێ کردنی شۆرشی گەلانی ئێران و گەلی کورد بە دژی رێژیمی پاشایەتی چالاکانە بەشداری دەکات.ئەو ھەست دەکات بەرەبەرە خەونەکانی بەدی دێن ھەر بۆیە بە ھەموو توانایەوە ھەوڵ دەدات بۆ پاراستن“یان،دەبێتە ھێزی بەرگری“و دیفاع لە کەرامەتی گەلەکەی دەکات،بە جۆرێک لە یەکێک لە بە ناوبانگترین شەرەکانی ناوچە دا بریندار دەبێ.لە گەڵ ھێرشی ھێزەکانی جمھووری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان و ناوچە بە خۆی و بنەماڵەوە ئاوارە دەبێ.چەند ساڵێک ئاوارەیی و دواتر بە ھۆی چوونە تەمەنەوە دەگەرێتەوە بۆ زێدەکەی.
ناخۆشییەکانی بەوە تەواو نابن بە ھۆی ئەوەی دوو کووری“پێشمەرگە دەبن،بە ناوەکانی:مەحمەد عەبدووڵا زادە و ئیبراھیم عەبدووڵا زادە،زۆر جار بانگ دەکرێ و تووشی ئازارو ئەزییەت دەبێ.
لە دوا ساڵەکانی تەمەن“یش دا ھەرگیز رۆژێک ئاسوودە نەبوو،ئەو بەشی زۆری خزم و کەسانی ئاوارەو دەربەدەر بوون،ھەر چاوەروان بوو رۆژێک بێت بگەرێنەوە.
بە دەر لەو ئارەزووە،ئارەزووی گەورەی ئەوە بوو رۆژێک بێت گەلەکەی ئاسوودە بێت و بە مافەرەواکانی بگات..
ئەو دواییانەش لە گەڵ ھاوسەری بەرێزی:پوورە فاطم“بەردەوام خەمی کوورەکانی و ئازیزانی دوورە وڵاتی،ئەوانی تووشی سەفەری سەخت و رێگا پڕ مەترسییەکان دەکرد بۆوەی بە دیداری کوورەکانی“و خزمانی شاد بێت.بەدەر لە ھەموو ئەو ناخۆشییانەش مام مەحموود پیاوێکی بوێرو چاونەترس و بەردەوام قسە لە روو بوو.تەنیا ئارەزوویەک باسی دەکرد گەرانەوەی خۆشەویستانی بوو بۆ زێدی خۆیان بەر لەوەی ژیان بە جێ بێڵێ.دوا جار ھێشتا خەونی مام مەحموودەکان بەدی نەھاتووە،ئەوان ھێشتا بە چاوی پڕ لە چاوەروانی کۆچ دەکەن و ئارەزووە بەدی نەھاتووەکانیان ئارامی بەوان نەبەخشیوە.ھەقە رەنج و ئازارەکانی مام مەحموود و بنەماڵەکەی لە بیر نەکرێن.تۆ کەسێکی لە دڵی ھەموو نیشتمان پەروەرێک دا بە نەمری دەمێنییەوە.بەو بۆنە ناخۆشەوە جارێکی دیکە سەرەخۆشی بە گشتی لە بنەماڵەکەی دەکەین لە پوورە فاطمی“داخدار کە دەبێتە کچی بنەماڵەی قازی عەلی مارەغانی“کە بنەماڵەیەکی شۆرشگێر و تێکۆشەری ناوچەی سەردەشت“ە،ئەو ماوە ئەوە دووھەمین خەمی گەورەیانە بە ھۆی لە دەست دانی تێکۆشەری نەمر“کاک ئەبووبەکری راد“سەرەخۆشی لە کوورەکانی ھەروھا لە خەڵکی گووندی مارەغان و ناوچەی سەردەشت“بە گشتی دەکەین.
رووحت شاد بێت و جێگات بە ھەشت مام مەحموود.


بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەر مام مەحموود ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری مام مەحموود لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات و ھەروەھا خەڵکی گوندی پێشمەرگەپەروەری مارەغانی و ناوچەی سەردەشت“بە گشتی دەکەین و هیوادارین کە نموونەی وەک کاک مەحموود لە کوردستان هەر لە زیادبوون دابن..