ساواک بۆچی (حەسەن زیرەک)ی کوشت. د. مەولوود ئیبراهیم حەسەن

لێکۆلینەوەیەکی بەڵگەیی شیکارییە
لێکۆڵەر: دوکتور مەولوود ئیبراهیم حەسەن
ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی

هونەرمەند حەسەن زیرەک، بە هۆی ئەوە کە ژیانێکی ئاسایی نەژیاوە و لە نێوان دەربەدەری و ئاوارەیی و هەڵاتن و بەندیخانە و برسییەتی زۆر جۆرکاری و بێکاریدا ژیانی بە سەر بردووە، ژیانی ئەو هونەرمەندە لە نێو جوگرافیایەکی فراوان و ناجێگیر سووڕاوەتەوە زۆر ڕووداوی بە سەر هاتووە، لەگەڵ زۆر کەسایەتی جۆراوجۆر کەم و زۆر ژیانی بە سەر بردووە …..