بەشێک لە باسەکانی پلینۆمی ساڵی 1370 بەشی 3 و کۆتایی، سەید ئەحمەد حوسێنی

دوایین لێکدانەوەی دوکتور شەرەفکەندی لە سەر وەزعی ڕژیم و ئۆپۆزیسیۆن لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی پێش شەهید بوونی ! لە مەسەلەی هەڵبژاردن دا میانڕەوەکان موەفەق بوون، وڵاتانی غەربی ڕەفسنجانیان تەشویق دەکرد لە بەر مەسەلەی ئابوری بوو، لە باری سیاسیەوە غەیری تەتبیق بوون لە گەڵ ئەوڕۆی جیهانی نیشانی داوە،( بەرەو ئازادی ڕۆشتن و زۆر شتی دیکە) ، مەسەلەی مەزهەب لە ئەفغانستان موشکلەی ساز کردوە، مەسەلەی شیعەی ساز کردوە، کە ئێران دەڵێ ٢٥ دەرسەد، لە سووڕەتێک دا لە ١٥ دەرسەد تێ ناپەڕێ، وڵاتانی سوسیالیتی عەقیدەیان بە یەک حکومەتی لائیک و غەیری مەزهەبی هەیە، لە گەڵ ئێراندا یەک ناگرێتەوە، ئێران وەسڵەیەکی ناجوورە لە مەنتەقەدا، موشکلەی ئێران مەسئەلەی ئابوریە، بەرنامەی پێنج ساڵەی ئابووری کە دەوڵەت دایناوە شتێکی ناڕوونە، دوو ساڵ و نیوی بە سەر دا چوە، ئێران دەرامەدی 20 ملیارد حیساب کردوە، دوو شت دەبێ لە دەرەوە بکڕێ، مەوادی ئەوەڵیە، وەک خۆراک و وەسایلی کەشاوەرزی، ئەو ڕەقەمە بەینی ٧ تا ٩ ملیاردە، کە دەبێ بێکڕێ، کارخانەکان بخاتەوە کار کە هەموویان مونتاژن، کە دەبێ لە دەرەوە شتیان بۆ بێنێ.

بە پێی ئامار ٨ ملیار دۆلار لە ساڵ دایە، لە سەر یەک دەکاتە ١٧ ملیارد،٣ ملیارد دەمێنێتەوە بۆ تەوسەعەی کارخانەکان، وەک سەنایعی سەنگین و پیتروشیمی کە بەشی ناکات. مەجبوورە سەرمایە گوزاری لە خاریج بکات و پووڵ قەرز کات، تا ئێستا یەک دەرسەد و نیو موەفەق بوە، قانوونی ئەساسی ئێران زیدی غەربی و زیدی خاریجە، قەرز وەر دەگرن بۆ وارید کردنی کارشناس، دەبێ مەجلیس ئیجازە بدات، ئێستا دەیانەوێ توندڕەوەکان لابەرن تا خەیاڵی خۆیان لەو بارەوە بۆ گۆڕینی قانوون ڕاحەت کەن، وەسیەت نامەی ئیمامیش دەبێ ڕعایەت کەن، پێشڕەفتی سەنعەتی و مەحسولاتی سەنعەتی لە ئێران ئەوەندە بەرز نیە کە سادر بکرێ و کەیفیەت و قیمەتی لە سەرێ بێ کە بتوانێ ڕەقابەت بکا.

لە بازاڕی جیهانی دا ئیران لە دراوسێکانیش لە دوایە، بنا بەر ئین دەبێ بچێتە سەر مەسرەفی داخڵی ، کە خەڵک دەبێ پووڵی هەبێ، کە شت بکڕێ، بەڵام خەڵک قودرەتی خەریدی نیە، ئێران بە پێی قانوون ناتوانێ موبادلەی پووڵ بکات، لە وڵاتانی خاریجی دا ناتوانن ئەو جۆرە موعامەلەی لە گەڵ بکەن، لە باری سیاسیەوە زەعیف دەبێ، ، ئێستا بە هۆی مەسەلەی ئێراق نایانەوەی لێی زەق بکەنەوە، لە نەتیجە دا لە باری ئیقتسادیەوە ناتوانێ بچێتە سەرێ، لە باری سیاسیەوە ناتوانێ بچێتە پێش.

بە داخەوە وەزعی ئوپوزیسۆنی ئێرانی باش نیە، لە ئێرانێکی زەعیف دا کە ئینتیخاباتەکەی نیشانی دا هیچ نیە، کەس لە موقابیلی دا نیە، دوو هێزی ئەساسی لە ئێران دا موجاهید و سەڵتەنەت تەڵەبە، کە ئێمە پێمان خۆش نیە بێنە سەر تەخت، هێندێک لەو ڕێکخراونەی دیکە لە خوایان دەوێ ڕێگایان بدەن بگەڕێنەوە ئێران.

ئێمە و موجاهید و سەڵتەنەت تەڵەب نوختە موشتەرەکمان نیە و نامانبێ!

ماهیەتی ڕژیم لە گەڵ ئازادی و دیموکڕاسی نایەتەوە.

وەزعی عێراق (کوردستان) مەترسی لەوەیە بە هیچ نەبن،مەسەلەی تەجزیە جارێ نایانەوێ لە خاوەر میانە ڕوو بدات، دوای یوگوسلاوی و شۆڕەوی دەیانەوێ ئەمن بێت، کۆنتڕۆڵی هەوایی لە بەر سەدامە ، نەک چاوی جوانی کورد، هێندێک ئاوانس دەدەن بە تورکیە، چاو پۆشی بۆمباران بکات، تەجزیە نەبوونی تورکیەش بۆ غەرب مەجبووری کردوون چاو پۆشی بکەن تا قەرار دادی مانەوەی فڕۆکەخانەی ئینجرلیکیش ببەستنەوە.

ئەمریکا پێی خۆشە ڕژیمێکی قەوی لە عێراق لە سەر کار بێت لە بەر ئێران و کوەیەت وحەتتا عەرەبستانیش .

ئەگەر کوردستانی عێراق یەک دەنگ بوایەن! جارێکی دیکە ئاوارەگی کورد لە خاریج نیشان بدرێ زۆر بە قازانج دەبوو لە سەر بیر و ڕای گشتی جیهان، بەری پێ نەدەگیرا، ئایا دەبنە یەک ؟! یەکیەتی و پارتی؟؟

بەستنی قەرار دادی نەفتی کۆیە لە گەڵ ئێران لە لایەن مام جەلالەوە بە بێ ئیجازەی بەرەی کوردستانی خراپە، ئیحتماڵی زەعیفە (کوردەکان) لە داهاتوو دا بتوانن کار و باری خۆیان بە ڕێک و پێکی بکەن .

ئەوە ئاخرین دید و بۆچوونەکانی کاک دوکتور سەعید بوو کە من یاداشتم کردوون .

دواتر سەفەری دەرەوەی وڵاتی کرد و بە داخەوە تیرۆر کراو نەگەڕایەوە ناومان، تا بڵێی کەسێکی خاوەن بڕیار و قاتع بوو، وەک نموونە! دێتە یادم لە پلینۆمێکی بەهاری دا سەرقاڵی تەقسیم کار بووین ، بە پێی تەرحێکی کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی کە کاک مستەفا هیجری بەرپرسی بوو، جێگۆڕکێ بە زۆربەی بەرپرسی ئۆرگانەکان دەکرا لە ئۆرگانێکەوە بۆ ئۆرگانێکی تر ، زۆر جار لە سەر ڕازی نەبوونی یەک یا دوو کەس ڕیسەکەمان لێ دەبوەوە بە خوری ، کار ڕاستەی نەدەهات و تێک دەچوەوە، سێ چوار سەعاتێکی کێشا و هەر تەقسیم کار مەیسەر نەبوو، دوای نیوە رۆ لە دەسپێکی کارەکانی پلینۆم، کاک دوکتورفەرمووی ئەوجار نۆبەی منە قسان بکەم، لە قایل نەبوونی هێندێک لە بەرپرسان بۆ شوێنی کاری نوێیان نیگەران بوو، بڕێ بە توندی دەستی کێشا بە سەر مێزەکەی بەر دەمی دا و وتی ! چتان بۆ کردووم؟ شاخی فیلتان بۆ شکاندووم؟ ئەندامانی ڕێبەری کەستان پێویست ناکا بچێتەوە ناوچە ! کادرەکان دەخەمە جێتان و ئەوان دەنێرینەوە بۆ ناوچە، ئێوە لێرە دانیشن.

دوای ئەو قسانە کەس منجەی لێوە نەهات هەر کەس بۆ هەر ئۆرگانێک دەسنیشان کرابوو ملمان پێوە نا و کەس متەقی نەکرد ، چونکە بۆ خۆی لە تێکۆشان و کارکردنی بێوچان دا هیچ خاڵێکی لاوازی نەدابوو بە دەستەوە ،خاوەن بڕیار بوو، بڕیارەکانیشی جێبەجێ دەکران.

کاک سەعید جێ پەنجەی لە هەموو بوارەکانی تێکۆشانی حیزب دا کە کاری تێدا کردبوون دیار و بەرچاو بوو، بە داخەوە لە کاتێکی هەستیار و نەگونجاو دا لە کیسمان چوو، یادی بەرز و بەڕیز و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت