شه‌یتانێكی ئیسلامی فاشیست و بازرگانێكی شێتۆكه. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ئه‌كشێته‌وه‌و ناكشێته‌وه‌و له دواییدا به بریاری سه‌رۆكه شێتۆ‌كه‌كه‌ی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا كشایه‌وه‌و به پێی یاساورێسای وڵاتێكی زلهێزو داگیركه‌ر وه‌ك بڵێێت خاوه‌نی عێراقه ئه‌و هێزانه بۆ رۆژئاوای عێراق ره‌وانه ئه‌كرێت و له بنكه سه‌ربازییه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكا له پارێزگاری ئه‌لئه‌نبار جێگیر ئه‌بن.
ئه‌ردۆگانی تیرۆریست له یه‌كه‌م رۆژی هێرشه درندانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، كه‌وته قسه‌كردن و، ئه‌و “” ئیسلامه ئیمانداره “” سه‌ر به بیری بۆكه‌نی ئیخوان ئه‌لموسلمین زۆر ناو‌و ناتۆره‌ی ناشیرین و نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر به كورد به‌كارهێنا و، له هه‌مووی زه‌قتر ئه‌وه بوو وتی كورد ئیسلام نییه‌و، زه‌رده‌شتییه و پێویسته له‌ناو ببرێن.
دۆناڵد ترامپ بازرگانێكی شێتۆكه‌یه‌و، بووه‌ته جێی باس و گاڵته‌جاری له زووربه‌ی وڵاتان و، ره‌خنه‌ی لێئه‌گرن .به تایبه‌ت له ئه‌مریكاو، ئه‌م سه‌رۆكه شه‌ری كورد‌و توركیای به شه‌ری منداڵان ناوبردووه‌و، وادیاره له مناڵیدا له سه‌ر شه‌قام و كۆڵنه‌كان وه‌ك كابرایه‌كی به‌ره‌ڵا ژیانی به سه‌ر بردووه‌و، به یادی جاران حه‌زی له شه‌ره گه‌ركه‌و، له كوێ ره‌خنه‌ی لێبگیرێت وه‌ك سه‌گی هار ئه‌وه‌رێت و په‌لامار ئه‌دات.
رژێمی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست له مێژه‌وه تا ئه‌مرۆ به فه‌رمانی سوڵتانه ئیسلامییه‌كه‌ی عوسمانلییه‌كان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سوپای توركیا ئوپراسیۆن له دووای ئۆپراسیۆن و هێرش دژ به كورد‌و كوردستانیانی باكورو باشور‌و رۆژئاوا به‌رێوه ئه‌بات و، تاوانی جینوسایدو قه‌لاچۆكردنی پێكهاته ئێتنیكییه‌كان ئه‌نجام ئه‌دات و، شار‌و گوند‌و ماڵی هاوڵاتیان وێران و خاپور ئه‌كات و، له لایه‌ن جه‌نده‌رمه‌و سه‌ربازانی تورك ماڵ و موڵك وسامانیان به تاڵان ئه‌برێت ته‌نانه‌ت مریشك ومراوی وپه‌له‌وه‌ریش له ده‌ستیان قوتاریان نه‌بووه و، ئه‌و كوردانه‌ی له‌ده‌ستی سوپای تورك رزگاریان بووه بوونه‌ته كۆچبه‌رو، ژیانێكی تاڵ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
رەجەب تەیب ئەردوگان خاوەنی ھێزی چەکدارییە و پەیرەوی سیاسەتی پاکتاوکردنی کورد وپێكهاته‌كان ئه‌كات و، ئه‌یه‌وێت خه‌لافه‌تی( ده‌وڵه‌تی عوسمانی) زیندوو بكاته‌وه‌و، توركیا وه‌ك وڵاتێكی داگیركه‌ر هه‌لی بۆ ره‌خساوه درێژه به داگیركردنی خاكی وڵاتان بدات و، له رابووردوودا قوبرسی داگیركرد‌و، وبارگرژی له گه‌ڵ یوناندا دروستكرد‌و، به هوێ دروستبوونی شه‌ر له سوریا، توركیا به یارمه‌تی تیرۆریست و چه‌ته‌كانی به‌ناو ئیسلام و شام و سوڵتان توانی به‌شێك له خاكی سوریا‌و رۆژئاوای كوردستان وه‌ك جرابلوس و ئه‌لباب و عه‌فرین و به‌شێك له مه‌نبج داگیر بكات و، له ئێستاشدا په‌لی هاویشتووه بۆ لێبیا له دووری هه‌زاران كێلۆمه‌تر( 1675 كیلومه‌تر دووری سنووری نێوانی ئیسته‌نبول ـ توركیا و ته‌رابلوس ـ لیبیا) یه‌و، له‌وێ { هه‌سه‌ده‌و شه‌رڤانانی} لێ نییه‌و، توركیا بۆ یارمه‌تیدانی داعش و گروپه ئیسلامییه رووره‌شه‌كان رووزی له‌و وڵاته كردووه..
له مرۆشدا توركیا له سه‌ر خاكی باشوری كوردستان خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆره له بنكه‌و پێگه‌ی سه‌ربازی و، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌و، خواكوركی داگیركردووه‌و به‌ره‌و قوڵایی خاكی باشوری كوردستان ئه‌روات.
ئه‌ردۆگان و مه‌لا به‌دناو بێفه‌ره‌كانی له 98 لە مزگەوتەکانی تورکیا لە ڕۆژی هەینی ڕابردوودا بەم شیوەیە ئاماژە و پاساو بۆ کوشتن و لە ناو بردنی کورد ئه‌كه‌ن .
( کورد نەتەوەیەکی بێ خودایە و کافرە ، کوردەکان زەردەشتین ، ئەم نەتەوەیە جیاوازن لە شوێن کەوتوانی دین و بەهاکانی ئێمە بۆیە ئه‌بێ لە ناو ببرێن).
ئه‌ردۆگانی تیرۆریست وفاشیست و خوێنرێژ بیره ئیسلامییه بۆگه‌نه‌كه‌ی، بیری ئیخوان ئه‌لموسلمینی چه‌په‌ڵ پاڵی پیوه ئه‌نێت یارمه‌تیده‌ری توندره‌و تیرۆریسته‌كان بێت، بۆ له ناوبردنی كورد‌و پاكتاو كردنی پێكهاته ئاینی و ئیتنییه‌كان.
به گوێره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا رێكه‌وتنه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ مایك پێنس و ئه‌ردۆگان، رێكه‌وتنێكی پر له شه‌رمه‌زارییه‌و، زوربه‌ی وڵاتان و گه‌لان به چاوی سووك سه‌یری وڵاته‌كه‌مان ئه‌كه‌ن و، له هه‌مان كاتدا رێكه‌وتنێكی فریوده‌رانه‌یه‌و ، ئێداره‌ی ترامپ زۆر لاواز ده‌ركه‌وتووه‌و، هه‌موو شتێكی راده‌ست توركیا كردووه.
ئه‌وه‌ی پێویسته بووترێت : ترامپ وه‌ك بازرگانێكی سه‌رمایه‌داری خیانه‌تی له كورد‌و پێكهاته‌كانی تر كرد.
توركیا به‌بێ شه‌ر گه‌یشته ئامانجه‌كانی كه چه‌ند ساڵه بیری لێئه‌كاته‌وه‌و پلان و نه‌خشنه‌ی بۆ دارشتووه‌و، ده‌ستیگرت به سه‌ر پانتایه‌كی گه‌وره له خاكی كوردستان.
ئه‌ردۆگانی تیرۆریست له‌لایه‌ن هێزی خیرخوازو پێشكه‌وتنخواز ناوی وه‌ك : دیكتاتۆر، تێرۆریست، فاشیست وگومرا ناوی ده‌ركرد، ( خوێ هه‌ر وابووه) حه‌زی له كوشتن و خوێنرشتنه.
زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپاو، حزبه‌كان له چه‌په‌وه بۆ راستره‌وه‌كان دژی ئه‌ردۆگان و، ده‌ستدرێژی توركیان بۆ سه‌ر خاكی وڵاتانی تر‌و، داوا ئه‌كه‌ن توركیا له په‌یمانی ناتۆ ده‌ربكرێت.
ئه‌ردۆگان ئه‌یه‌وێت ببێت به پێشه‌نگی ئێسلامیه‌كان و ئیخوانه سه‌ركیشه‌كان و، به ناوی خوا‌و ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر مرۆڤی بێ تاوان و مناڵ و پیری په‌ككه‌وته ئه‌كوژێت.
خۆبه‌ده‌سته‌ودان دۆراندنه و، راسته شه‌ر به‌رامبه‌ر به وڵاتێكی گه‌وره له بلۆكی ناتۆ‌و، خاوه‌ن سوپایه‌كی گه‌وره‌و تانك و توپ و فرۆكه‌ی جه‌نگی و چه‌كی مۆدێرنه، ئاسان نییه به‌ڵام مردنمان له ژیانی ژێرده‌سته‌ی دوژمن باشتره، كه وابوو پێویسته هێزی شه‌رڤانان بگه‌رێن به دوای چاره‌سه‌رو، قه‌ت متمانه به ئه‌مریكا نه‌كه‌ن.
حكومه‌تی سوریا لاوازه‌و، رۆسیا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حكومه‌ته كار ئه‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی دانوستان له گه‌ڵ سوریا و روسیا ئه‌كه‌ن زۆر وریا و هوشیار بن.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ باشوری كوردستان
جێی خۆشحاڵییه زوربه‌ی حزب و كه‌ساییه‌تییه‌كان پشتگیری خۆیان له رێی سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فزیۆن و راگه‌یاندن وبه‌یان ده‌ركردن بۆ رۆژائاوا ده‌ربری و، هه‌روا تاقمێك دووره په‌رێز بوون و، له‌رزو تاو ترس دایانیگرتبوو نقه‌یان لێوه نه‌هات.
له كۆتاییدا پێویسته حكومه‌تی كوردستان به پشتبه‌ستن به توانای هێزی پێشمه‌رگه‌ی دلێرو خه‌ڵكی خۆراگری كوردستان هه‌ننگاو بنێت بۆ ده‌ركردنی بنكه ومۆڵگاكانی توركیا له ناو خاكی باشوری كوردستان.
دوور نییه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به كوده‌تای سه‌ربازی یان به رابوونی جه‌ماوه‌ر له‌ناو ببرێت.
21/10/2019