ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٦٠ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٦٠ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و 

هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارە 760ی “کوردستان”، زمانحاڵ و بڵاوکەرەوەی بیری حیزبی دێموکرات چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”‌دا تەوەری سەرەکی ڕووداوەکانی ڕۆژاوای کوردستانە و جیا لە هەواڵ و ڕاپۆرت چاومان بەو بابەت و وتارانەش دەکەوێ:

* دوژمنایەتیی پرسی کورد و بەرەنگاریی ڕۆژاوا/ کەماڵ کەریمی
* مستەفا مەولوودی: کورد لە ڕۆژئاوا لە پێناو پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و ئەمنیەتی جیهانیدا شەڕی کردوە، ئەویش لەدژی تاریکترین بیری سەردەم؛ بۆیە تاوانە پشتیان چۆڵ بکرێ/ دیمانە: شەونم هەمزەیی
* هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان/ دەفتەری سیاسیی حدک
* کوژران و برینداربوونی 33 کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی 92 کەس و خۆکوشتنی 35 کەس لەو مانگەدا/ چاونیوز
* ڕوانگە و هەڵوێستمان لە بارەی چەند پرسێکی نەتەوەیی/ قادر وریا
* گەڕانەوە بۆ مێژوو، سەرهەڵدانی دەوڵەت و نەتەوەسازیی/ و: کەماڵ حەسەنپوور
* زیندانیی سیاسی وەک چقڵی چاوی نەیار (دیرۆکی خۆڕاگری)/ محەممەد حسەینی
* داشەهارەی هێزی داگیرکەر لە نەتەوەی بندەستەدا/ سمایل شەرەفی
* کورد نابێ ملکەچی چارەنووسێکی تڕاژیک بێ/ ئالان بەهرامی
* دەنگی نێو تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و پانتایی کاریگەرییەکانی/ ئەییوب شەهابی‌ڕاد
* ڕۆژئاوای کوردستان، هێمایەک بۆ بەهای گەردوونی، ئاکتەرە تێکدەرەکان و سێناریۆی داهاتوو/ د. خالید خەیاتی
* خولانەوە لە بازنەی خیانەتدا/ ناسر باباخانی
* ڕۆژی جیهانیی خاشەبڕکردنی هەژاری و هەژاری لە ئێراندا/ ڕەزا محەممەدئەمینی
* جاشسازی و جاشپەروەری، پیلانێک و شکستێکی دی بۆ ڕێژیم/ برایم چووکەڵی
* ئاڵۆزیی پەروەندی میکۆنووس/ عومەر باڵەکی
* کورد و هەست و بیری نەتەوەیی/ کەریم فەرخەپوور
* دۆزی کورد لەبەردەم ئەگەرەکانی داهاتوودا/ محەممەد ئاغایاری
* لەبەرەی خەڵکدا/ هەردی سەلیمی