ئاگاداری جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی سوئێد

ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵانی ڕابردوو، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کورستان لە وڵاتی سوئێد بە شانازییەوە و بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی سوئێدی کوردی لە سوئێد ڕێز لە ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان دەگرێ.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ ـ ٠١ ـ ٢٠٢٠ی زایینی، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بۆنەی ٧٤مین سالوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوئێد و بە بەشداری هونەرمەندانی دەنگ خۆش ” ڕۆژ کەریم، باوان کەریمی و حەمید عوسمان” و دەست و پەنجەی چەند موزیک ژەنی بە توانا بەڕێوە دەچێ.

b_300_220_16777215_00_images_AGADARI_2y_Rebendan-2020.jpgبەشداریتان لەو شەو ئاهەنگە دا مایە وەفاداریتانە بە کۆمار و ڕێبازی پیرۆزی شەهید پێشەوا سەرۆک کۆماری کوردستان و شەهیدانی سەربەرزی کۆمار.

جێژنی ٢ی ڕێبەندان بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی سوئێدی کوردی لە سوئێد و کومیتەی حیزبی دیموکراتی کورستان لە وڵاتی سوئێد بەرێوە دەچێ.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2020-01-25
کاتژمێر: 17.30 بۆ 00.30

شوێن : Mor Johannes Kyrkan
Stockholm / Märsta / Valstavägen 80 A

بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ئەم پۆستێرەی خوارەوە چرکە بکەن.