یادی ٣٢ ساڵەی شیمیابارانی شاری هەڵەبجە

به‌ بۆنه‌ی ٣٢ ساڵەی کاره‌سات و تراژیدیای جه‌رگ‌بڕی شاری شه‌هیدان، شاری هه‌ڵه‌بجه‌‌ی بووکی شاره‌زوور، وه‌ک به‌رێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ سه‌ری ڕیز و ئه‌مه‌گناسی بۆ

هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌و شاره‌ به‌ گاز خنکێندراوه‌ دا ده‌نوێنین و له‌ هه‌مان کاتدا نه‌فره‌ت ده‌نێرین بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و کاره‌ساته‌ دڕندانه‌یه‌ و درووست که‌رانی چه‌کی به‌ کۆمه‌ڵ کوژ.

سڵاو له‌ ڕووحی زیاتر له‌ 5 هه‌زار مرۆڤی بێ تاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و تێکرای شه‌هیدانی کوردستان و به‌ هیوای سارێژ بوونه‌ی زامدارانی ئه‌و کاره‌ساته‌.

سروودی بە تەنیا جێم مەهێڵن، بە دەنگی هونەرمەند هێدی قادری