نەورۆزی خاکیپۆشان و جامانە و هەوری لە ملانی ٢٧٢٥ی کوردی

نەورۆزی خاکیپۆشان و جامانە و هەوری لە ملانی ٢٧٢٥ی کوردی

نەورۆزتان پیرۆز

گەشتێک بە نێو گۆرانییە فولکۆریەکانی کوردی دا لە نەورۆزی خاکیپۆشانی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی لە شاری لینشۆپینگ.
بۆ پشتیوانی لە خاکیپۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و یەک لەوان لە سوئێد چەندین بەرنامەی جۆراوجۆری نەورۆزی بەرێوە چوون و لە شاری لینشۆپینگ بە هیممەتی دوو خاتوونی کورد و هەروەها بە سپۆنسەری یەک دوو ئۆرگانی سەر بە کۆمۆنی لینشۆپینگ جێژنێکی خنجیلانە بەڕیوەچوو.
دوای دەستپێکی جێژن لەگەڵ ئەوە دا بەشی زۆرینەی بەشداران کورد بوون، بەڵام هیچ گۆرانی کوردی تێدا پێشکەش نەکران، هەر بۆیە خۆڕسک و بە بێ بەرنامە و پلان چوومە نێو بەرنامەکە و ئەو ڕیزە گۆرانییەم وەک گەشتێکی گۆرانی فولکلۆری بۆ خۆ بەخاوەن کردنی زیاتری نەورۆزی کوردان پێشکەش کرد .

سوپاس بۆ کاکی فیلمهەڵگر کاک ئاندریاس کە بە ئەسڵ سوئێدیە و زۆریش کوردی خۆش دەوێ و ئێستا کوردیشە.

هیوادارم کە ئەم ڕیزە گۆرانییە بە دڵی هەموو لایەک بوو بێ، بەرهەمی بێ بەرنامە زۆرجار جێگە ناگرێ بەڵام هیواخوازم کە ئەوەیان جێگەی گرت بێ.
دیسان نەورۆزتان پیرۆز بێ.
حەمەڕەسووڵ کەریمی
ماڵپەڕی گیاڕەنگ