نامیلکەی (پرسی خوێندن بە زمانی کوردی لە ڕٶژهەڵاتی کوردستان)
نامیلکەی (پرسی خوێندن بە زمانی کوردی لە ڕٶژهەڵاتی کوردستان) هەڵبژاردەیەک لە وتارو دێمانەکانی هاوڕێ قادر وریا، کە پێشتر لە ماڵپەرو تۆرەکۆمەڵاتیەکان بڵاو کراونەتەوە منیش بۆ سپاس و پێزانین بۆ خزمەت و کارو چالاکییەکانی چەندین ساڵەی ئەم بەرێزە لە دووتوێ ئەم نامێلکەیە دەیخەمە بەرچاوی خوێنەران.. سەلامەتی و تەمەن درێژی بۆ بە ئاوات دەخوازم.
تێبینی: ئەم نامیلکەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی بڵاو کراوەتەوە، ئێستاش بە زیادکردنی چەند وتار نۆژەن کراوەتەوە.
کۆی نامیلکەکە ٣٤ وتار و دیمانە و ٢١٢ لاپەرەن.
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی