لە خۆ دەگەڕێم. برایم فەڕشی
لە خۆ دەگەڕێم. برایم فەڕشی
لێرە
بیر کردنەوە
مرۆڤ وەڕەز دەکا!
ویترینی دووکان
وێنەی تەلەڤیزیۆن
چرکەی تیکتۆک
ژیان دیاریی دەکا!
لێرە
فیگۆڕی سۆسیال مێدیا
ئینسان وێنا دەکا!
دار و لێڕەواری سوتاو
سروشت پێناسە دەکا!
لێرە گووم دەبم
ڕیگای
وڵات
شار
ماڵ
نابینمەوە!
بار دەکەم بەڵکە خۆم
ببینمەوە!