نامیلکەی (شەرەفکەندی ڕێبەر و ڕووناکبیرێکی نەتەوەیی و شۆرشگێڕ)
نامیلکەی (شەرەفکەندی ڕێبەر و ڕووناکبیرێکی نەتەوەیی و شۆرشگێڕ) بەشێک لە بابەت و نووسراوەکانی هاوڕێێ تێکۆشەر دوکتور قادر وریا
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی
ئەم بابەتە لە فەیسبووکی هاوڕێ دوکتور قادر وریا وەرگێراوە
د. شه‌ره‌فکه‌ندی، ڕێبەر و رووناکبیرێکی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕ
قادر وریا
(نامیلکەیەک لە نووسینەکانم لە بارەی د.شەرەفکەندی کە ڕێزدار ڕەحمان نەقشی کۆی کردوونەوە و ئامادەی کردووە.)
د.سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، له ژێر سه‌رپه‌رستیی براگه‌وره‌که‌ی، شاعیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ر مامۆستا هه‌ژاردا، په‌روه‌رده ببوو. هه‌ر له منداڵییه‌وه خۆشه‌ویستیی نه‌ته‌وه و نیشتمان، به هۆی شێعر و رێنوێنی و ئامۆژگارییه‌کانی ئه‌و برایه‌ی تێکه‌ڵ به هه‌ست و بیری ببوو.
هاوینی ١٣٥٩، که له« باغی یه‌نگیجه»ی نزیک سه‌رده‌رابات له‌گه‌ڵ ژماره‌کی زۆر له لاوه دیموکراته‌کانی شار‌و ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان، به‌شداری ده‌وره‌یه‌کی سیاسی نیزامی بووین، د.شه‌ره‌فکه‌ندی که بۆ خۆی خه‌ڵکی ئه‌و ده‌وروبه‌ره بوو، سه‌رپه‌رستیی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی ده‌کرد. رۆژێک له خزمه‌تیدا، به‌و دۆڵ و ده‌ره‌یه‌ی ئه‌وێدا به‌ره‌وژوور، به‌ره‌و «کانیه‌ره‌ش» رۆیشتین. له ریگایه‌دا هێندیک له بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می منداڵیی خۆی بۆ گێڕاینه‌وه. باسی رۆژانی جێژن و وه‌ده‌رکه‌وتن له‌گوند له‌گه‌ڵ منداڵانی دیکه و شێعری تایبه‌ت به منداڵان و ئامۆژگارییه‌کانی مامۆستا هه‌ژاری براگەورەی خۆی بۆ کردین. بۆی باس کردین که چۆن هه‌ژار هانی ده‌دان نیشتمانی خۆیان خۆش بوێ و دواتریش که گه‌وره بوو هه‌ر له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و وتانه‌ی هه‌ژاری براگه‌وره‌یدا بووه. بۆیه کاتێکیش ڕووی کرده کاری سیاسی و کۆڕی تێکۆشان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی وه‌ک حیزبی خۆی هه‌ڵبژارد، چونکه ئه‌و حیزبه هه‌ڵگری داوای نه‌ته‌وه‌یی بوو.
د.شه‌ره‌فکه‌ندی پێی وابوو پرسی چینایه‌تی، بڕوا به هیومانیزم (انساندوستی) و ململانێی به‌ره‌ی سۆسیالیزم و ئیمپریالیزم، که هه‌موویانی له جێی خۆیاندا بۆگرنگ بوون، هیچیان له سه‌رووی پرسی نه‌ته‌وه‌یی نین. نابێ بۆ هیچکامیان مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌لا بنێ.
له‌و وتووێژانه‌دا که له‌گه‌ڵ «کشتگر» و بڵاوکراوه‌کانی ئۆپوزیسیۆنی ئێرانی‌دا کردوونی، زۆر به توندی داکۆکی له پرسی نه‌ته‌وه‌یی و پێویستیی دابینکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران‌دا ده‌کا و به توندی دژی هێندێک بۆچوون ده‌وه‌ستێته‌وه که ئینکاری هه‌بوونی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و فره نه‌ته‌وه بوونی ئێران ده‌که‌ن.
د.شەرەفکەندی، به دروستی پێی وابوو ماهییه‌تی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان نهتهوهیییه نه‌ک چینایه‌تی. له‌و وتارانه‌دا که وه‌ک وڵامدانه‌وه به هێرشه‌کانی حیزبی کۆمونیستی ئێران و کۆمه‌ڵه بۆ سه‌ر حیزبی دیموکرات نووسیونی، که دێته سه‌ر باسی ناکۆکییه سیاسییه‌کانی ئه‌و کات ، زۆر به شێوه‌یه‌کی زانستی باسی ته‌رکیبی چینایه‌تیی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کا و به به‌ڵگه و ئیستیدلالی به‌هێز ده‌یسه‌لمێنێ که بزووتنه‌وه‌ی کوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌کی نهتهوهیییه و له قۆناغی ئێستادا به شوێن دابینکردنی ئامانجی سیاسی و نهتهوهیییهوهیه، نه‌ک چینایه‌تی.
ئه‌و کاته‌ی به شوێن نه‌مانی یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌تی و ئاڵوگۆڕه‌کانی جیهان له دوا ده‌یه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، کۆماره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند، چێک و سلۆڤاکی، وه‌ک دوو نه‌ته‌وه و دوو وڵات لێک جیا بوونه‌وه، نه‌ته‌وه‌کانی نێو یوگۆسلاویی پێشوو، هه‌ر کام بۆ جیابوونه‌وه و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و پێکهێنانی کیانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌نگاویان نا، له نووسینه‌کان و له وتووێژه‌کایندا، گرنگیی زۆری پێدان؛ وه‌ک ڕه‌وتی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌کان، ناوی بردن و پێیان خۆشحاڵ و گه‌شبین بوو؛ ئه‌مه‌ی به سه‌ره‌تا و مۆژده‌یه‌ک بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی دیکه زانی.
نه‌ورۆزی ١٩٩١(١٣٧٠ی هەتاوی) که راپه‌ڕینی خه‌ڵکی باشووری کوردستان به رزگاریی که‌رکوک گه‌یشته چڵه‌پۆپه، ئه‌م ڕووداوه که له‌باری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، گرنگی و بایه‌خێکی تایبه‌تیی هه‌بوو، به ڕاده‌یه‌ک بووه هۆی خۆشحاڵیی ئه‌و که‌سایه‌تییه که هاته نێو شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌ک که کادر و پێشمه‌رگه‌کان به‌م بۆنه‌وه له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی پێکیان هێنابوو و وێڕای ئه‌وان به‌و بۆنه‌وه هه‌ڵپه‌ڕی و شادیی کرد.
د.شەرەفکەندی له هه‌ڵوێست و روانینهکانیدا، بایەخێکی تایبەتیی بە خه‌بات دژی سته‌م و بێ مافی دەدا، جا ئه‌گه‌ر به هۆی ئه‌م خهباتخوازییهوه ئاشتی له ئاستی ناوچه و جیهانیش دا که‌وتبایه مه‌ترسییه‌وه:
»تا کاتێک زوڵم و زۆر هه‌بێ، تا کاتێک چه‌وساندنه‌وه‌ی جۆربه‌جۆری چینایه‌تی، نه‌ژادی، نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی و جینسی باو بێ، تا کاتێک دیکتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیی له لایه‌ک و یه‌خسیری و کۆیله‌تی و دیلی و ژێر چه‌پۆکی و هه‌ژاری له لایه‌کی دیکه له گۆڕێ دابێ، شه‌ڕ و ناکۆکی هه‌ر ده‌بێ و هه‌ر ده‌شبێ ببێ. چه‌وسێنه‌ر و زاڵم و سه‌ره‌ڕۆ هیچکات به مه‌یلی خۆیان ده‌ست له چه‌وساندنه‌وه و زوڵم و دیکتاتۆری هه‌ڵ ناگرن، مه‌گه‌ر به زۆری و له ئاکامی شکست له خه‌باتێکی توندوتیژ دا نه‌بێ! که‌وابوو سوڵح و ئاشتیی گشتیی جیهانی و هه‌روه‌ها شه‌ڕ و خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و بۆ له نێوبردنی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه نه‌ک هه‌ر لێک جیا نین، به‌ڵكوو دوو لایه‌ن و دوو دیوی یه‌ک مه‌سه‌له‌ن که یه‌کیان ته‌واوکه‌ری ئه‌وه‌ی دیکه‌یه. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش بریتییه له ئازادی و به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤ.» وتاری «ساڵی تازه‌ی جیهانی» (به بۆنه‌ی ده‌سپێکردنی ساڵی ١٩٨٩)
ئەگەر بمەوێ کەسێتیی خەباتگێڕانە و ڕۆڵ و هزری ئەو ڕێبەرە لە ڕستەیەکدا، کورت کەمەوە، ڕستەکە ئەمەیە:
“شەرەفکەندی ڕێبەر و ڕووناکبیرێکی نەتەوەیی و شۆرشگێڕ بوو.”
سەرچاوە: دیواری فەیسبووکی نووسەر – ڕێکەوتی: ١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤