ڕێوڕەسمی دوایین ماڵئاوایی تێکۆشەری هەرگیز نەمر کاک پەرویز موزەفەری لە وڵاتی دانمارک

ڕێوڕەسمی دوایین ماڵئاوایی تێکۆشەری هەرگیز نەمر کاک پەرویز موزەفەری لە وڵاتی دانمارک
بە ئاگاداریی هاوڕێیان و کوردانی دانیشتووی دانمارک و بە تایبەت شاری ئالبۆرگ ، دۆستان و ئاشنایان و ڕەوندی کوردی ڕادەگەیێنین کە بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری نەمر کاک پەرویز موزەفەری پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی هەڵسووڕ و چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی بە شێوەی خوارەوە بەرێوە دەچێت.


ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن
ڕێکەوتی : ٣١ ـ ٠٨ ـ ٢٠٢٤
شەممە کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی
شوێن :
Filstedvej 76, 9000 Aalborg
ڕێوڕەسم و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی دوای تەواو بوونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن لە ئادرەسی خوارەوە بەرێوە دەچێ.
شوێن:
Hadsundvej 35, 9000 Aalborg


بە بۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین و دیاری گەلەکەمان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاک پەرویز موزەفەری لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە هاوڕێ و هاوخەباتیانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمی لە دەستدانی ئەو ئازیزە تێکۆشەرە دەزانین.
ڕووح و رەوانی شاد و ڕێگەی خەبات و تێکۆشانی پڕ ڕێبوار بێ.

ماڵپەری گیاڕەنگ