لاپەڕەی تایبەت نامیلکەی ٣٥مین ساڵوەگەڕی تێرۆری ناجوامێرانەی ڕێبەری کاریزماتیک و لێهاتووی نەتەوەی کورد، دوكتور قاسملووی نەمر
خوێنەری بەرێز
بە بۆنەی ٣٥مین ساڵوەگەڕی تێرۆری ناجوامێرانەی ڕێبەری کاریزماتیک و لێهاتووی نەتەوەی کورد، دوكتور قاسملووی نەمر، بە دەستی ڕەشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەوڵم داوە کۆمەڵێک بابەت، وتار و وتووێژی کەسایەتی بیانی و کوردی غەیرە حیزبی لە دووتویێ نامیلکەی(ڕێبازی قاسملوو، ڕێنیشاندەری گشت ڕەهەندەکانی خەبات) لە چوار بەشدا دەخەمە بەرچاوی ئێوەی بەرێز.
بەشی چوارەم و کۆتایی: ١٥ وتارو بابەت و ١٠٠ لاپەڕەیە.
دەستخۆشی لە هەموو نووسەرانی دیمانە و وتارەکان دەکەم. رووح و رەوانی کۆچکردوان شاد و سەلامەتی و تەمەن درێژی بۆ ئەم کەسانە کە ئێستا لە ژیاندا ماون بەئاوات دەخوازم.
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی