پیرۆزبایی ماڵپەری گیاڕەنگ بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێێ زائینی ٢٠٢٤
پیرۆزبایی ماڵپەری گیاڕەنگ بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێێ زائینی ٢٠٢٤
به بۆنه‌ى هاتنی ساڵى نوێى زايينى ٢٠٢٤ پيرۆزبايى خۆمان ئاراسته‌ى تێکرای مه‌سیحیانی جیهان و کوردستان و گشت لایەک ده‌كه‌ين و هیوادارین كه ساڵى ٢٠٢٤ ساڵى گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌له‌که‌مان بێ و چیدی نەتەوەی کورد به ده‌ست داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه نه‌چه‌وسێنه‌وه.
به‌رێزان به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی ٢٠٢٤ به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ڕێز له هه‌موو ئه‌و که‌سانه بگرین که له ماوه‌ی چەند ساڵی ڕابردوودا و بە تایبەت لە یه‌کساڵی ڕابردوو (٢٠٢٣) دا، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردنی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ و ٢٠ ساڵەی ماڵپەری گیاڕەنگ هه‌وڵی زۆریان داوه و به ناردنی بابه‌ت و نووسراوه، ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆیان “گیارەنگ” یان ڕازاندۆته‌وه و بەردەوام و هەنووکەش هاریکاری ماڵپه‌ری گیاره‌نگن.
با لە ساڵی ٢٠٢٤ دا هەموومان دەست لە دەست یەک و یەکگرتووانە بە گژ دووبەرەکی و ناکۆکییەکان دا بچینەوە و خەبات بۆ وەسەریەک خستنەوەی نێوماڵی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بکەین.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ردانی ماڵپه‌ری گیاره‌نگیان کردووه و به ناردنی په‌یام و تێبینی و پێشنیار هه‌وڵی لابردنی که‌موکوڕییه‌کانیان له‌گه‌ڵ داوین و هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ڕۆژانه چرکه‌یان له سه‌ر ماڵپه‌ری گیاره‌نگ کردووه و به چاوی ڕۆژنامه‌یه‌کی کراوه سه‌یری گیاره‌نگیان کردووه.
لە کۆتایی دا وه‌ک ماڵپه‌ری گیاره‌نگ له خوێنەران، دۆستان، ئاشنایان، بابه‌ت نووس و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی گیاره‌نگ به ئی خۆیان ده‌زانن داوا ده‌که‌ین که له ساڵی ٢٠٢٤ ی زایینی دا هاوکار و یارمه‌تیده‌رمان بن و گیاره‌نگ به ئی خۆیان بزانن و له هه‌موو بواره‌کاندا و به تایبه‌ت له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و له قاودانی کاره دزێو و نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تانی داسه‌پاو و داگیرکەری کوردستان دا هاوکارمان بن.
با به یه‌که‌وه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ینه خاڵی گرینگی پێکه‌وه کار کردن و هەوڵ بدەین بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستان.
جارێکی‌تر ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت.
به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ