شەهید بوونی ئارمیتا گەڕاوەند دوای ٢٨ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا.

شەهید بوونی ئارمیتا گەڕاوەند دوای ٢٨ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا.

شەهیدی ڕێگای ئازادی ئارمیتا گەڕاوەند، تەمەن ١٧ ساڵ ، خەڵکی شاری کرماشان و دانیشتووی شاری تاران بەهۆی لێدانی هێزە ئەمنییەکانی پاراستنی حیجابی زۆرەملێ واتە هێزە جینایەتکار و تیرۆریستەکانی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران لە میترۆی شاری تاران دەچێتە کۆماوە و بەداخەوە دوای ٢٨ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەی ١٤٠٢ی هەتاوی شەهید دەبێ.
ئارمیتا گەڕاوەند لە ڕۆژی ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی لە میترۆی شوهەدای تاران دەکەوێتە بەر پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی پاراستنی حیجابی زۆرەملێ بەناو گەشەتی ئەرشاد کە بە ناوی “حیجاب‌بان” دەناسرێن. بەداخەوە لە یەکەم چرکەدا بە هۆی لێدانی سەر بێهۆش دەبێ و ئارمیتا بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی فەجری تاران لە کۆما دا دەمێنێتەوە و مخابن ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی بە هۆی وەهۆش نەهاتنەوە گیانی بەخشی و شەهید بوو.
شەهید ئارمیتا گەڕاوەند، لە ١٣ خاکەلێوەی ١٣٨٥ی هەتاوی لە شاری کرماشان لەدایک بووە، ناوبراو وەرزشکاری بەشی تیکواندۆ بووە و وەکوو ئەندامی تیمی “ئاناهید ڕەزم”ی تاران پشتوێنی “پووم یەک”ی بەدەست هێناوە، شایانی باسەکە ئارمیتا بەر لەوە بکەوێتە بەر دەستی هێزە ئەمنییەکانی پاراستنی حیجابی زۆرەملێ لە باری ڕووحی و جەستەیەوە تەندرووست و ساخ و سەلامەت بووە و هیچ کێشەی تەندرووستی نەبووە، دواتر لە لایەن هێزە ئەهریمەنییەکانی رژێمی مەلاکان لە میترۆی شوهەدای تاران ڕادەگیرێ و بە لێدانی زەربە لە سەری ئارمیتا بێهۆش دەبێ و جارێکی دیکە هێزە بەناو ئەمنییەکانی ئێران دەبنە هۆکاری خوڵقاندنی جیناتێکی دیکە. شەهیدبوونی ئارمیتا هەروەک دەستە خوشکەکەی ژینا ئەمینی وێکچوونێکی زۆریان هەیە و هەر دوو شەهیدەکان بە تاوانی کوردبوون و نەپۆشینی جل‌وبەرگی داسەپاو لە ژێر پاراستنی حیجابی زۆرەملێ کەوتنە بەر ڕق و قینی قەڵەڕەشەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران و شەهیدکران.

لینکی لاپەرەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا

https://giareng.com/shehidan/articles.php?id=222