بۆ ژینا. نووسینی ئا سەردەشتی

بۆ ژینا. نووسینی ئا سەردەشتی
لەو ڕۆژەوە کەدەستی ڕەش سەروپرچی لئ ڕنیوی
مەقەستی جەهل وتاریکی بسک وکەزی لئ بڕیوی
بوی بە هێما بۆ سەرکەوتن بەناوخوێن ودڵ وگیانی، هەمومانداتێپەڕیوی…
لەورۆژەوە دڵ رەشەکان نەیانتوانی تۆ ببینن
پێشانیان دا کوندەپەپۆی شەوپەرەستن
دژی جوانی و دژی ژینن
چون دلیان هات چونیان توانی
هه ناسه ی تو بوه ستینن
له سه ر دوتال قژی دیارت
گه روت بگرن بتخنکینن…
لەورۆژەوە دەستیان رۆیی
تا بشکێنن دوو باڵی تۆ
حەڵال ئاسا لە خاچیان دای
لەتاریكی خوێنیان ڕشتی و
ئاوایان کرد،خۆری گەشی ،ئاسمانی ساماڵی تۆ
بئ بەزەیی و بە بئ ڕەحم
دەست نوێژیان گرت
عەباومەندیلیان پێ سووركرد
بەخوێنی سوورو ئاڵی تۆ…
ئەوانە شەم شەمە کویرەی
تاریکی و ،تاریک پەرەستن
زوحاکی ئەم سەردەمەنو
بە خنکان و کوشت و بڕو
بە خوینی ئەم خەڵکە مەستن
زوڵمه پێیان بڵێی مرۆڤ
هینده بئ ویژدان و پەستن…
با دوژمنان باش بزانن
سەرمایە ئەم نیشتمانە
ئەم لاو و گەنجە و ڕۆلەیە
بۆیە هەموودەم گیان فیداو
قوربانی ئەم خاك و خۆڵە یە
تابکوژیت و تاوان کەی
تازوڵم و زۆری و بێداد كەی
دەبێ زۆرباش بزانن كە ،ئەنجامی تاوان تۆڵەیە
ئەنجامی تاوان تۆڵەیە…

لەو رۆژەوە کە تۆیان کوشت
کوچەو و شەقام خرۆشاوە
بۆئێمە بوی بە هێمایەك
بەڵام بۆتاریك پەرەستان
بەس روورەشی بەجئ ماوە
تۆ چویتە ناو دلی هەموو
ئەویندارنی ئازادی
بۆهەمیشە ناوی تۆیە لەناو دڵمان دانوسراوه…

تۆ داینەمۆی ئەم ڕێگایەی
بۆ هەمیشە لە دڵمانی
مەشخەڵی تازە ی ئەم ڕێیەی
وەکوو پێشەنگ لە گەڵمانی
ناوت بۆتە ئەستێری گەش
بۆ ڕاپەڕین وسەرهەڵدان
لەم شۆرشە ی ئەمجارە دا
لەئاسمانی سەرسەرمانی
بۆ هەمیشە لەگەڵمانی…

زۆری نەماوە ئەو ڕۆژە
بەیەکەوە لەسەرگڵکۆت
هەموو بەسەربەرزی وشادی
دێین جێژنت بۆ دەگێڕین
جێژنی سەرکەوتنی بە سەر
جەهل و نەزانی و بێدادی
پڕ بە گەڕوو هاواردەکەین
پیرۆزبئ لێت،، جێژنی ژن و
جێژنی ژیان و ئازادی
جێژنی ژن و
جێژنی ژیان و ئازادی
A sardashti