کوردکاناڵ سەکۆ و دەلاقەیەک بە ڕووی کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی

کوردکاناڵ سەکۆ و دەلاقەیەک بە ڕووی کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی
کوردکاناڵ چەقڵێکە بۆ چاوی ڕەشی حکوومەتی پەت و سێدارەی ئێران و گوڵێکە بۆ دەستی ئەویندارانی ئازادی‌ و ڕزگاری کوردستان .
لە ماوەی ١٦ ساڵ دامەزرانی دەنگ و ڕەنگی کوردان “کوردکاناڵ” بە دەیان بەرنامەی جۆراوجۆر و بە هەزاران جار وەشان و بڵاو کردنەوە توانیویەتی لە ڕووی ڕووماڵ کردنی هەواڵ و وتار و دێکۆمێنتاری و کۆڕوکۆبوونەوە و سمینار و جێژن و کارەسات و ڕووداوی جۆراوجۆر بە ئیمکاناتی کەمی خۆی تا ڕادەیەکی زۆر هەم سەردەمیانە کار بکات و هەمیش ڕاستگۆیانە و بە متمانە بەخۆبوونی کادر و پێشمەرگە و هاوڕێیانی ئەو بەشە لە نێوخۆی کوردستان لە ژێر هەموو قەیران و قۆناخە سەخت و دژوارەکان دا ڕووسپی و سەربەرز و سەرکەوتوو بێتە دەر.
بە خۆشیەوە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا دوای شۆڕش و ڕاپەرینی ژینا شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” کوردکاناڵ یەکێک لە پەنجەرە کراوەکانی نێو مێدیای کوردی بووە و کە لە ڕووماڵ کردن و پشتیوانی و گەیاندنی دەنگی خەڵک بە دژی حکوومەتی جەهل و نەزانی ئیسلامی ئێران پشکی شێری پێبڕاوە، ئەوەش بێ‌شک بە لەخۆبردوویی و فیداکاری و هاوکاری بێ پسانەوەی کادر و پێشمەرگە و هاورێیانی لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەوی وڵات و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە و هەنووکەش کەم نین ئەو مرۆڤە خۆبەخشانەی کە بۆ سەرکەوتنی کوردکاناڵ هاوکاری ئەم مێدیا خۆش ڕەنگ و دەنگەی دەکەن، هیوادارم کە کوردکاناڵ لە داهاتووشدا بە ئیمکاناتی زیاتر وەشانەکانی خۆی هەم ڕاستەوخۆ بکات و هەمیش هاوکار و کەسانی شارەزاتر لەم بوارەدا لە دەوری خۆیان زیاتر بکەن و هەوڵ بدەین کە کەم و کوڕییەکانی و بۆشاییەکانی کەمتر بکەینەوە.

سەری ڕێز بۆ زەحمەت و خزمەتەکانی هەموو لایەک لە هاورێیانی تیشک تی‌ڤی و کوردکاناڵ دادەنوێنم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ستاف و بەرێوەبەرانی نوێی کوردکاناڵ بە ئاوات دەخوازم و ڕووحی شەهیدەکانی ئەم ئۆرگانە ماندوویینەناسە شاد.

وەک خۆم لە قەراخەوە و لە پەنا کوردکاناڵ دا ساڵانێکە بۆ سەرکەوتنی بە پێی توانای خۆم تێدەکۆشم و بەڵێن دەدەم کە هەروا هاوکار و کار ڕاپەرێنی کارەکانی کوردکاناڵ بم.

بە سەدان وێنەی کادر و پێشمەرگەی بەشی کوردکاناڵ کە بە کامێرای خۆم لە کوردستان و لە دەرەوە و لە مەئموریەتەکان دا گیراون، لە لام دەست دەکەون، بەڵام گەڕان بە دوای ئەو هەموو وێنەیە دا ئێستا زۆر دژوارە و ئەو وێنانەش پێشکەش بە گشت لایەک.

بۆ دیتنی وێنەکان چرکە لەم نووسینەی خوارەوە بکەن.

وێنەکان لە لاپەرەی فەیسبووکی حەمەڕەسوڵ کەریمی سەیر بکەن.
سوپاس

 

١٦ ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی

٠٧ ـ ٠٨ ـ ٢٠٢٣ی زائینی
حەمەڕەسووڵ کەریمی