ئاگاداری بۆ کارنەڤاڵی “ژن ژیان ئازادی”
ئاگاداری بۆ کارنەڤاڵی “ژن ژیان ئازادی”
هاونیشتمانیانی ئازیز لە وڵاتی سوئێد
لەگەڵ سڵاو ڕێز!
هەروەک هەموولایەک ئاگادارن، ڕۆژی ١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٣، ساڵوەگەری شەهیدکرانی ”ژینا”ی نیشتمانە. واتە تێپەڕبوونی ساڵێک لە نەبوونی ”ژینا” لە نێوان ئازیزانیدا، ساڵێک لە تێپەڕبوونی شۆڕشی ژینا، ساڵێک لە ئازایەتی و بوێری گەلانی ستەملێکراو لە ئێران و هەروەها ساڵێک پڕ لە کوشتن و گرتن و تۆقاندنی لاوان و شۆڕشگێران بە دەستی خوێنمژترین و دژەمرۆییترین دەسەڵاتی سەردەم واتە کۆماری ئیسلامی ئێران.
هەر بەم بۆنەوە، ئاگادارتان دەکەینەوە لە بەڕێوەچوونی چالاکییەک بە ناوی ”کەڕنەڤاڵی ژن، ژیان، ئازادی” کە بێجگە لە بەرزڕاگرتنی ساڵڤەگەری ژینا، مەبەستییەتی ڕێز لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بگرێت و هەروەها هەوڵ بدات بۆ لێکنزیک کردنەوەی هەموو گەلانی ستەملێکراوی جوگرافیای ئێران. بۆیە بەخێرهاتنی هەموو لایەک دەکەین بەبێ جیاوازی نەتەوەیی، فیکری و ڕەگەزی بۆ بەشداری لەم کەرنەڤاڵەدا.
هەر لەم پێوەندییەدا و بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری هەموولایەک، لە ماوەیەکی دیکەدا زانیاری زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.
بە هیوای سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
بەڕێوەبەرانی کەڕنەڤاڵی ژن، ژیان، ئازادی:
– حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-کومیتەی سوئێد
– یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
– یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان
– یەکیەتی کوردان لە وڵاتی سوئێد
– کۆمەڵەی سوئێدی – کوردی