ئاگاداری بنەماڵەی دایە خورشید بۆ کاتی کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی

کۆچی دوایی دایکێکی نیشتمانپەروەر دایە خورشید محەممەدپوور

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ ـ ٠٧ ـ ٢٠٢٣ی زائینی دایە خورشید محەممەدپوور خەڵکی گوندی سنجوێ لە ناوچەی ئالانی سەردەشت پاش ماوەیەک بەربەرەکانی لە گەڵ نەخۆشی لە ئامێزی بنەماڵەکەیان دا ماڵائاویی لە ژیان کرد و کۆچی دوایی کرد.

دایە خورشید محەممەدپوور ژنێکی مێهرەبان و خۆشەویست و جێگەی متمانەی گشت لایەک بوو، خاتوونێکی دڵ پڕ لە هەستی نیشتمانپەروەری و کوردخۆشەویست بوو، هەر بۆیە لە ئامێزی خۆی دا چەندین ڕۆڵەی تێکۆشەری بۆ ڕیزی خەباتی و تێکۆشان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا پەروەردە کردن.

دایە خورشید ماوەیەک بوو بە هۆی بە ساڵاچوویی تووشی نەخۆشی ببوو و بەداخەوە دوای هەوڵێکی زۆری نەخۆشخانە و ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

………………………………………

ئاگاداری بنەماڵەی دایە خورشید بۆ کاتی کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی.

بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە خورشید سەرەخۆشییەک لە شاری لینشۆپینگ لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ١٧ ـ ٠٧ ـ ٢٠٢٣ی زائینی کاتژمێر ١ی دوانیوەرۆ تا ٨ ئێوارە لە ئادرەسی خوارەوە بەرێوە دەچێ.

لە لایەن بنەماڵەی دایە خورشیدەوە ڕادەگەیێنین بە هۆی پشووی هاوینی و هەروەها ڕۆژی کار لە ڕۆژی دووشەممە لە ماڵەوە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی بەرێوە دەچێ و لە هەمان کاتیشدا داوا لە دۆستان و هاورێیانمان لە ڕێگەی دوور دەکەین کە دەتوانن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفوونەکانی خوارەوە پەیوەندی بگرن و ماڵەکەشمان دەرگای ئاواڵەیە بۆ هاتنی هەر هاوڕێیەک کە دەیهەوێ لە نزیکەوە هاوخەمی خۆی ڕابگەیێنی.

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ١٧ ـ ٠٧ ـ ٢٠٢٣ی زائینی

کاتژمێر ١ ی دوانیوەڕۆ تا ٨ ی ئێوارە

ئادرەس گەڕەکی خێگێتۆڕپ

Skattegården 66 A

خدر سنجوەیی

 0046737042940

ڕەزیە 0046739125699

ئەحمەد دولکەیی

 0046739254126

پێشەکی سوپاسی گشت لایەک دەکەین.


بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە خورشید محەممەدپوور لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە هاورێیانی خۆشەویستم کاک عومەر سنجوەیی، کاک ئەبووبەکر سنجوەیی، کاک خدر سنجوەیی، کاک ئەحمەد دولکەیی و خاتوو ڕەزیە و خاتوو ئایشە مەلازادە و گشت کورە و کچ و خزمانیان لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات و ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزیان بە تایبەت لە گوندی سنجوێ و ئالان بە گشتی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.

بە هیوای ئەوە کە ئاواتەکانی دایە خورشید کە ئاواتی ڕزگاری گەلەکەمان بوو وەدی بێ و ڕووح و ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێ.

حەمەڕەسووڵ کەریمی

ماڵپەری گیاڕەنگ