گیان لەدەست دانی کچە چالاکوانێکی گوندی نستان بەهۆی رووداوی هاتووچۆ
رۆژی ١١ی پووشپەر بنەماڵەیەکی گوندی نستان کە بۆ کرێکاری لە مەهاباد دەگەرانەوە لە نزیک گوندی کاوڵان بەهۆی خراپی رێگاوبان تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن و ماشینەکەیان وەردەگەڕێ لە ئاکام دا خاتوو شەونم حەبیبی تەمەن بیست ساڵان گیانی لەدەست دەدا و باوکی و چەند کەسی دیکەی بنەماڵە بریندار دەبن.

خاتوو شەونم کچی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەو بۆ خۆی چالاکوانێکی دڵسۆز و خەمخۆری گوندی مستان و دەوروبەری بوو، کچێکی سەرکەوتوو لە چاوەروانی چوون بۆ زانکۆ بوو لە کلاسی خوێندنی زمانی کوردی بەشداری کرد بوو وەک مامۆستایەک زمانی کوردی فێری منداڵانی گوندەکەی دەکرد لە بۆنە نیشتمانیەکانی گوندەکەی کەسێکی چالاک بوو لە دامەزراندنی کتێبخانەی کوردی لە گوندەکەی ڕۆڵی بەرچاوی هەبوە بۆ هەموو کارە خێرخوازی و چالاکی مەدەنی ئامادە و نەخشی بەرچاوی هەبوو ، کەسایەتی و رێز و حورمەتی ئەو خاتوونە و بەشداری لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان ، لەوە ڕا دەردەکەوێ کە مامۆستای ئایینی گوندەکە لە سەر گۆری خاتوو شەونم چەندە بە جوانی لە سەر کەسایەتی بەرز و دەور و نەخشی لە کار و چالاکی و داهاتووی ئەو خاتوونە قسە دەکا.

بە بۆنەی ئەم کارەساتە و کۆچی دوایی خاتوو شەونم حەبیبی سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵە و کەس و کار و هەموو چالاکانی ماندوینەناسی گوندی نستان دەکەین.

رووحی شاد.