چاوانی شار چاوه‌ڕوانه. نوسینی: هیوا گه‌ڵ محه‌ممه‌دی
چاوانی شار چاوه‌ڕوانه. نوسینی: هیوا گه‌ڵ محه‌ممه‌دی
له ساڵیادی شه‌هیدانی کیمیا بارانی سه‌رده‌شت دا، پیشكه‌شه به سه‌رده‌شتی سه‌رسه‌وز
ئا لێره‌دا شار وه‌ك كۆرپه‌یه‌كی ساوا بێ غه‌ل و غه‌ش به‌ڕوی داهاتو دا پێ ئهكنێ، ده‌رونی ساف و بێگه‌رد سه‌ر سه‌وز وه‌ك شنه‌ی شه‌ماڵی ئێواران، چاوانی ڕون و زوڵاڵ وه‌ك كانیاوی بنار چیا…
ئا لێره‌دا خۆشه‌ویستی وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و ژیان وه‌ك حه‌قی گیان لهبهرانن و خۆش ویستن بۆ به‌رده‌وامی له هه‌ناسه‌ی سینگی سروشتا له هه‌ڵچون و داچونایه…
ئا لێره دا كاروان، كاراون به‌ره‌و لوتكه به‌ڕێوه‌یه، چه‌پكی گوڵی سور و سه‌وز و شینیان به ده‌سته‌وه و كۆڵ و باری گرانی نه‌سره‌وتن به كۆڵه‌وه، ڕێگا ئه‌بڕن، ڕۆژ و هه‌فته و مانگ و ساڵ هه‌دا ناده‌ن تا ئه‌وكاته‌ی گوڵی حه‌زیان له یه‌خه‌ی شار ئه‌ده‌ن و چۆپی زهماهونی سه‌ركه‌وتنی نیشتمان وه‌ك ئاڵای ئاڵ و واڵای كوردستان سوڕ ئه‌ده‌ن…
چاوانی شار زۆر بێ قه‌رار ساله‌های ساڵ چاوه‌ڕوانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچ و كۆچبار…دڵی گه‌وره‌ی شار، پاییز و به‌هار له لێدانه بۆ پێك گه‌یشتنی یار و دڵدار…
ئه‌وساكه شار هه‌موو ڕۆژی چه‌ندین جار پێ ئه‌كه‌نێ ، شایی و خۆشی وه‌ك دیاری بوك و زاوا به سه‌ر ماڵ به ماڵ و گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك و گوند به گوندی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده سه‌وزه دا ئهبهشی…
ئه‌وساكه شار وه‌رزی ته‌نیا به‌هارێك بوو ، گه‌رمی و ساردی و خه‌زانی له خۆ دا كۆ كردبووه، و سه‌وزی و سه‌وزه‌ڵانی دابه‌ش ئه‌كرد، هه‌مویانی وه‌ك یه‌ك دڵخۆش ئه‌كرد…
به‌ڵام ئێستا جه‌سته‌ی شار برینداره، به ئازاره، بێ قه‌راره..به‌ڵام ئێستا شار ته‌نیا بزه‌یه‌كی كاڵ بووه‌وه‌ی له سه‌ر لێوه و له شه‌و له تاریكی و ته‌نیای زۆر بێزاره…
به‌ڵام ئێستا شار نه هاوینی گه‌رم، نه زستانی به‌فرین، نه پاییزی به گڤه و نه به‌هاری گوڵ له بهرۆكه…
ئێستا ئیتر شار و دیار، بۆ تۆزقاڵێ هه‌وای كۆسار بۆ دیتنی گوێ بهگوارهی خێڵی مه‌ڕدار و بۆ ئاشق بونی كچانی خاڵدار ئاخ و داخ و ده‌رد و ئازار هه‌ڵ ئه‌كێشێ….
ئێستا ئیتر شار له بن ده‌ستی نه‌یار وه‌ك بوكی زیز دایگرتوه خه‌م…وه‌كو چیای ئاسته‌م لوتكه‌ی داگیراوه به ته‌م…
ههموساڵێ شار له‌م ڕۆژه دا له چریكه‌یه‌ك ، ئهچریكێنێ دڵی مرۆڤ دڵی سروشت و گیانی زه‌رده‌شت ڕائهچڵهكێنێ…
گۆرانی خه‌م، گۆرانی كۆچ ، گۆرانی لێك دابڕان له ناخی حهیرانێكا به گوێی مێژودا ئه‌دا و ئه‌ڵێ…
ئه‌وێ ڕۆژه له‌و به‌رزه‌وه
باڵه‌فڕی دوژمن هاتن به جوته
به‌ریان داوه ده‌عبای ڕه‌ش
هه‌ناسه‌یان قه‌ده‌غه كرد
شار وێران و گۆڕستانیان ئاوه‌دان كرد
دوژمن وایه ئاگادار بن
چارێكی داهاتوتان كه‌ن
به‌ڵێ ئێتر له‌و ڕۆژه‌وه هه‌موو ساڵێ له‌م كاته دا ڕێبوارێك لێره ئه‌وه‌ستێ ، چاو دائه‌خا، ده‌فته‌ره‌كه‌ی ده‌ر ئه‌هێنێ و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی وهكار ئه‌خا…ته‌نیا دوو دێڕ ئه‌نوسێ… شاره‌كه‌مان هێشتا برینداره، برینه‌كانی به ئازاره، به هیچ كه‌س و به هیچ جۆرێ نایكرێ چاره تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موو یه‌ك نه‌گرن ئه‌م كورده هه‌ژاره و ئاڵای سه‌ربه‌ستیان وه‌كو میدال نه‌ده‌ن له سینگی ئه‌م شاره…
٢٠٠٤ ٠٦ ٢٦