بە بۆنەی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی گیاڕەنگ. یاسین مەولوودی

بە بۆنەی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی گیاڕەنگ. یاسین مەولوودی

بۆ بەڕێزان و خۆشەویستانم کاک حەمەڕەسووڵ کەریمی و خاتوو شلێر حەسەنپوور، بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ.

بە بۆنەی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی گیاڕەنگ پڕ بە دڵ پیرۆزبایی و دەستخۆشیتان لێ دەکەم و دڵخۆشم کە توانیوومە سوود لە بابەت و هەواڵەکانی گیاڕەنگی سەرسەوز، وەربگرم.

هەروەها سەرەڕای کەند و کۆسپەکانی ژیان، توانیوتانە بەردەوام زانیاری و بابەتی بە سوود بۆ خوێنەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ دابنێن.

بە نۆبەی خۆم سپاسی هەموو ئەرک و زەحمەتەکانتان دەکەم کە بۆ بەردەوام بوونی ماڵپەڕی گیاڕەنگ، دەیکێشن.

ڕێز و حورمەتی دووبارەم

یاسین مەولوودی