کتیبی کەشکۆڵی پێشمەرگایەتیم لە نووسینی: تاهیر قاسمی
ئەم کتێبە لە ساڵی ٢٠٢٢ی زائینی دا نووسراوە و باس لە چەند ڕووداوی جۆراوجۆری پۆلێک لە کادر و پێشمەرگەکانی هێزی شەهید پێشەوا لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەکانی مەهاباد، بۆکان و بانە و ڕەبەت دەکا.

نووسەری کتێب بۆ خۆی یەکێک لە کاراکتەرەکانی نیو ئەم چەند ڕووداو و جەولە حەرەکەتی پێشمەرگانەیە و هەر بۆیە لە نێو دەریا و شەپۆلی ڕووداوەکاندا مەلە دەکا و دەست لە ملانی چیا و مووچە و مەزرا و خڕ و دۆڵی شوێنی جەولە و پێشمەرگایەتییە و لەودا جیا لە گێرانەوەی چەند بەسەر هاتێکی ڕاستەقینە باس لە گەورەیی و دڵفراوانی و حیزبدۆستی و پێشمەرگە خۆشەویستی خەڵکی چەند ناوچەی کوردستان دەکا.
ڕووداو و شەڕی پێشمەرگانە و هێزی زۆر و بۆری دوژمن و ساردی و سەرمای وەرزی پاییز و سەرەتای زستان بەشێک لە کۆسپەکان بوون، بەڵام ئیرادەی پتەوی کادر و پێشمەرگەکان و خۆراگری و بوێری لە ئاست بەرگری و بەگژداچوونەوە بەرامبەر ڕەوەی هێزەکانی دوژمن و پشتیوانی کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کورفدستان لە پێشمەرگەکان بە قەڵەمێکی خاوێن و پاراو و کوردانە زیاتر سرنجی خوێنەر بۆ درێژەی خوێندنەوەی کتێبەکە ڕاکێشت دەکا و بۆیە ولەو پەیوەندییە دا کاکی نووسەر کاک تاهیر قاسمی زۆر بە وردی و بێ دەمارگرژی ئاوڕی لە سەردەمێک و لە کاتێک داوەتەوە کە دەکرێ هەموو ئەوانەی لەم ڕووداوە و لەم حەرەکەتە دا بوون خۆیان لەم نووسینەدا ببینەنەوە بە بێ ئەوەی بڵێن بۆچی ڕۆڵ و نەخش و کاریگەری ئێمە لەم ڕووداوە دا نەنوووسراوە.

ڕەنگە هەر ئەوەندە بەس بێ کە : ماوەتەوە بڵێین کاک جەلال حەسەنزادە وەک هاوڕێی نووسەر و بەرپرسی سیاسیی ئەو جەولەیە بە پێشەکی و ناساندنێکی جوان و ئەدیبانە کتێبەکەی بە خوێنەر ناساندووە و بابەتەکەی ڕازاوەتر کردوە
بۆ خویندنەوەی ئەم کتێبە ئەم نووسراوە پدف کراوە بخوێننەوە.
پیرۆزبایی لە کاک تاهیر قاسمی دەکەین و هیوای بەردەوامی لە نووسین و کارەکانی دا بۆ بە ئاوات دەخوازین.
ماڵپەری گیاڕەنگ