کۆچی دوایی کچی پێشەوا قازی محەممەد لە وڵاتی ئاڵمان

کۆچی دوایی کچی پێشەوا قازی محەممەد لە وڵاتی ئاڵمان
خاتوو سوهەیلا قازی، کچی پێشەوا قازی محەممەد، یەکەمین سەرۆککۆماری کوردستان، لە شاری بۆنی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.

خاتوو سوهەیلا قازی ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و ڕۆژی هەینی ٥ ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئەو منداڵی پێنجەمی پێشەوا قازی محەممەد، یەکەمین سەرۆککۆماری کوردستان، بوو.

بنەماڵەی پێشەوا قازی محەممەد دوای لەسێدارەدرانی پێشەوا بەهۆی گوشارەکانی دەزگای هەواڵگریی دەسەڵاتی پاشایەتیی ئێرانەوە، چوونە تاران و ئەوە بە پێچەوانەی ویستی ئەوان بوو.

خاتوو سوهەیلا قازی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، چووە ئاڵمان و هەر لەوێش کۆچی دوایی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو سوهەیلا قازی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی قازی و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.