ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٤١ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٤١ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٨٤١ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا بەدەر لە ڕاپۆرتی کار و تێکۆشانی حیزب لە دوو حەوتووی ڕابردوودا و بەیاننامە و هەڵوێستە سیاسییەکانی حیزب، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
– لێدانەوەی قەوانی کۆن لە دۆخی نوێدا/ عەلی بداغی
– نیگەرانی لە تەواوەتیی ئەرزی بە هاوبەشیی نەتەوەکان و دابەشکردنی دەسەڵات دەڕەوێتەوە، نەک تەواوەتیخوازی/ خالید عەزیزی
– ڕاپرسی یان ڕاسازی؟/ کەریم پەرویزی
– داخوا دێموکراسی چارەسەری پرسی نەتەوایەتی دەکات؟/ مستەفا شەڵماشی
– ئازاد محەممەدیانی: شۆڕشی ژینا لێکەوتەی گۆڕانکارییەکی مەزنە لە ناخی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستاندا/ دیمانە: دیاکۆ دانا
– تەواویەتی ئەرزی و تەجزییەتەڵەبی وەک گوتاری بەئەمنییەتی‌کردن/ ئارمان حوسێنی
– تیرێژەکانی گەلاوێژێک (بەبۆنەی سەدەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی د. عەلی گەلاوێژ)/ د. کامڕان ئەمین‌ئاوە
– خامنەیی و بڕیاری لێخۆشبوونەکەی!/ عومەر باڵەکی
– ڕوو لە کوردستان بۆ بەهێزبوون لە تاران/ ئەلبورز ڕوویین‌تەن
– لە پەسنی مامۆستایانی پێشەنگ و دەروەست‌دا/ مەنسوور مروەتی
– زارا، ئەو ژنەی ڕێژیمی بەچۆک داهێنا/ ئاسۆ مێنبەری
– دێموکراسی و دەنگی زۆرینە/ ڕەزا دانشجوو
– ترسی پان‌فارسیزم لە زمانی کوردی/ کاروان مێراوی
– تۆ دەجووڵێی، ئەوان وەدوات دەکەون/ کەماڵ حەسەن‌پوور
– ڕێژیمی ئیسلامی لەنێوان بەرداشی “ناتۆ” و “مسکۆ”دا/ محەممەد سلێمانی
– هەر خامنەیی دەزانێت کێ کۆنەپەرەستە!/ دارسمە
– هەڵۆکەی چنگ‌بەگڕی سێ‌گرتکان و سەرشاخان (شەهید ڕەسووڵ مستەفاپوور)/ برایم چووکەڵی
– ساڵێک دوای شەڕی ئوکراین/ ئامانج زیبایی