نامیلکەی (یادێک لە هێما و ورە و نەسرەوتن، مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی)

نامیلکەی (یادێک لە هێما و ورە و نەسرەوتن، مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی)
بەرێز مامۆستا حەسەن یەکێک لەو شەهیدە زیندوویانەی حیزب و نەتەوەکەمان لە روژهەڵاتی کوردستانە. هەروەک هەمووتان ئاگادارن بەداخەوە روژی ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی بەرامبەر بە ٧ی دێسەمبەری ١٩٨٧ی زایینی لە پیلانێکی لە پێشدا دارێژراو لە لایەن دەزگا سەرکوتکارەکانی رێژیمی تیڕۆریستی کۆماری ئیسلامی کرایە ئامانج و لەو کردەوە تیڕۆریستییەدا هەر دوو چاو و هەردوو دەستی لە دەست داو و بە گشتی هەموو جەستەی پربوو لە تیکەی بۆمب و بارووت و شەڵاڵی خوێن کرا. لەچەند ساڵی رابردوو کۆمەڵێک بابەت و نووسراوەی نووسەرانی کورد سەبارەت بەم کارەساتە دڵتەزینە، و بەشێک لە وتار، پەیام و نامە هتد… مەلا حەسەن شیوەسەڵی کە لە ماڵپەڕ و تۆرە کۆمەڵاتییەکان بڵاو بونەتەوە منیش بۆ سپاس و پێزانین لە خەبات و تێکۆشانی رابردوو و ئێستای مامۆستا حەسەن شێوەسەڵی هەر ئەوەندم لەدەست هات ئەو وتار و بابەتانە کۆبکەمەوە و دووتۆیی ئەم نامیلکەیە دا دیخەمە بەرچاوی ئێوەی بەرێز.
کۆی نامیلکەکە ١٨٧ لاپەڕە و ٤٦ بابەتن
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی