نامەی سەر ئاوەڵای “محسن مخملباف” بۆ رەزا پەهلەوی. وەرگێرانی هاشم ڕۆستەمی

لە فارسیەوە کردومەتە کوردی
نامەی سەر ئاوەڵای “محسن مخملباف” بۆ رەزا پەهلەوی:
جەنابی رەزا پەهلەوی خۆشەویست!
وێرای رێز و سڵاو
موحسینی مەخمەلبافم، شارۆمەندێکی ئێرانی کە ماوەی چوار ساڵ و نیو بە خاتری خەبات لە دژی زوڵمی شا، لە زیندانی باوکی تۆدا بووم. لە کاتی دەستگیرکرانمدا، بە گوللە بریندار کرام و بە مەبەستی چارەسەری برینکەم تەنیا دوو حەوتوو لە خەستەخانە مامەوە. بەڵام لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا کە کەوتمە زیندانی شا، ئەوەندە ئەشکەنجە درام کە دواتر چوار جار عەمەلی جەراحی کرام تا توانیم دوای سەد رۆژ مانەوە لە بیمارستان، لە سەر پێکانی خۆم ڕاوەستمەوە. ئێستاش دوای ٤٣ ساڵ کە بە سەر ئەو کاتدا تێدەپەڕی، نیشانەکانی ئەشکەنجە لە قەوارەی ٢٠ سانت لە ٢٠ سانتدا وەک یادگاریەکانی دەورانی شا لە سەر جەستەم دیارن.
ئەوانە بۆیە ناڵێم کە رەزا پەهلەوی ناراحەت و شەرمەندە بکەم، چوونکە خەتای باوک بە حیسابی کوڕەکەی نانووسرێت. جگەلەوەش، کێشەی من لە گەڵ بنەماڵەی ئێوە پێوەندی بەو ئازارانەوە نیە کە ئەودەم چێشتومن، چوونکە بۆخۆت ئاگاداری کە دوای مەرگی براکەت، شیوەن و ڕۆڕۆی دایکت، ئەوەندە کاری تێکردم کە نامەیەکی دڵنەوایی لەم جۆرەم بۆ نووسی:
“کچێک کە لە رۆژی زەماوەندەکەیدا باڵندەکانی نێو قەفەزی ئازاد کردن، ئەمرۆ باڵندەیەکی دیکەی نێو قەفەزکەی ئازاد بوو.”…
ساعەتێک دواتر فەرح خانم ژمارە تەلەفوونەکەی منی پەیدا کردبوو و ئەم پەیامەی بۆ لە سەر پەیامگیرەکەم دانابووم:
‘ئاغای مەخمەلباف! لەو پەیامانەی بە بۆنەی هاوخەمیەوە بۆم هاتوون تەنیا قسەکانی تۆ سوکناییان بە دڵم داوە و هانی داوم تا بۆ ئەم خەمە قورسە خۆڕاگر بم و بتوانم لە سەر قاچەکانی خۆم ڕاوەستم. ئێستا بۆ بە خاکسپاردنی کوڕەکەم بەرەوە ئەمریکا وەڕی دەکەوم، زۆرم پێ خۆش دەبێ کە دوای گەڕانەوەم بتوانم بتبینم”…
ئێستا کە ئەم نامەیەت وەبیر دێنمەوە، مەبەستم ئەوەیە پێت بڵێم کە ئەمن هیچکات لە ڕوانگەی ئەو ئەزیەت ئازارانەوە بۆ داهاتوو ناڕوانم کە لە دەورانی پاشایەتی باوکتدا بەسەرم هاتوون، بەڵکو بەردەوام خۆم بە شەریکی خەمی هەموو ئەوکەسانە دەزانم کە لە رووی کۆمەڵایەتیەوە تووشی داخ و کەسەر دەبن، ئەوە بنەماڵەی ئێوەش دەگرێتەوە. لە هەمان کاتدا هەرگیز مێژژوی پڕ لە جەور و ستمەی ئێرانیش لە بیر ناکەم تا نەکوو جارێکی دیکەش تووشی ببینەوە. بە داخەوە باوکت هەموو قسەکانی بە تۆ نەگوتوون. ئەمن بەم زوانە بەشێک لەو قسانەت لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناوی” شا ئەم قسانەی بە کوڕەکەی نەگووتن” بۆ دەگێڕمەوە.
ئەمن لەگەڵ تؤڵەکردنەوە نیم! هەر بۆیەش لە سەروبەندی شۆرشی ٥٧ دا، کاتێک دوای چوار ساڵ و نیو ئازاد بووم، کاتێک لە دەرگای زیندان دەهاتمەدەر، کەمێک ڕاوەستام، ئاوڕێکم وەدوای خۆم دا و هەموو ئەو ئەزیەت و ئازار و ئەشکەنجانەم بەخشین و لە زیندان هاتمەدەر.
کاتێک دوای سەرکەوتنی شؤڕش، ژمارەیەک لەو کەسانەی وەک “تارانی” و “ئارش” کە لە زینداندا ئەشکەنجەیان کردبوم، دادگایی دەکران، زۆر لە دۆستان و هاوزیندانیەکانی ئەوکاتم هاتنە لاوم و داوایان دەکرد کە بچم تا لە دادگادا ئاسارەکانی ئەشکەنجەی سەرجەستەم لە دژیان بەکار بێنم، بەڵام من ئەوکارەم نەکرد، چوونکە من ڕابردووم بەخشیبوو.
ئەگەر باوەڕت بەوە هێناوە کە قسەی من لەگەڵ تۆ هیچ پێوەندی بەو ئەزیەت و ئازارانەوە نیە کە لە دەورانی پاشایەتی باوکی تۆدا بە سەرم هاتوون، دەمهەوێ بۆ باسێکی نەتەوەیی بانگهێشتت بکەم کە لە ئەزیەت و ئازارەکانی من و خەیاڵ پڵاوەکەی تۆ بەولاوەترن.
ئەم نامەیە بۆیە دەنووسم چوونکە بڕوام وایە وتووێژ ئەسڵیکی بنچینەییە. هەر بەو شێوەیەش داوام لە ریفۆرمخوازەکان دەکرد کە بە روونی قسە بکەن، نەک لە نێو حکومەتدا “سیکۆلار” بن و لە دەرەوەش باسی دینی بکەن. داوا لە تۆش دەکەم کە رووک و ڕاست بە، نەک لە نێوخۆتدا سەڵتەنت خواز بی، بەڵام بە ڕووی دەرەوەدا باس لە دەنگی خەڵک و دێموکڕاسی بکەی! وەرە بێ وەبەر چاو گرتنی هەڕەشە و بێ حورمەتیەکان و شکاندنی کەسایەتیەکان لە لایان هەوادارەکانت، بە وەبەر چاو گرتنی ئەسڵەکانی وتوو وێژ، بە بەڵگەوە لەگەڵ یەکتر بدوێین. لازمە هەر لەم قسەو باسانەدا تەمرینی دێموکڕاسی بکەین. بە خۆ دزینەوە لە باسەکان و هەر رۆژە قسەیەک کە پێچەوانەی قسەکانی رابردووت بێ، سەر لە خەڵک مەشێوێنە.
لە ڕابردوو گەڕێ، بەرەو داهاتوو بڕوانە!
شۆڕشی ئێران بۆ تێپەرین لە زوڵم و ستەمی دەورانی سەڵەتەنەتی و گەیشتن بە ئازادی بوو، بەڵام چوونکە ىڕوای بە رێبەرایەتی کردنی تەک نەفەری کرد، ئەمجارە تووشی زوڵم و ستەمێک بوو کە بە ناوی دین لێی دەکرێ. ٥٠ ساڵی پێچوو تا ئێرانیەکان توانیان خۆیان لە ژێر زوڵم و ستەمی دەستەڵاتی پاشایەتی دوای شۆڕشی مەشروتە رزگار بکەن، ئیستاش ئەوە ٤٣ ساڵی پێچووە تا خەڵک بۆ روخانی رێژیمی زاڵمی دینی ئامادە دەبن. ئێستا کە هەر لایەنەی لە هێزە بەرهەڵستاکارەکان لە جێگەی دیتنەوەی رێگەیەک بۆ دەرباز بوون لەم قۆناغە و گەیشتن بە داهاتوویەکی روون، روویان لە ڕابردووی تاریک بکەن، جا ئەو رابردوویە، چ وەک ریفۆرمخوازەکان کە دەیان هەویست، گەڕانەوە بێت بۆ سەردەمای “ئیمامی کۆچ کردوو” چ گەڕانەوە بێت بۆ دەورانی “شای کۆچ کردوو”، هەردووکی یەک ئاکامی دەبێت، ئەویش نەگەیشتن بە ئازادی و دووبەرەکی لە نێو رێزکانی خەباتدایە.
ئێستا هەم ریفۆرمخوازەکان و هەم سەڵتەنەتخوازەکان بڕواکانی خۆیانیان لێ بوونەتە ئیدۆلۆژی و ئێمە بۆ تێپەڕین لە ئیدئۆلۆژی دینیی ئێستا، لە گەڵ دوو وردە ئیدئۆلۆژی دیکەش رووبەڕووین. بە داخەوە شەخسی تۆش، هەر چەند بانگەشەی یەکیەتی نێوان نەیارانی کۆماری ئیسلامی دکەی، بەڵام بە رەد نەکردنەوەی بیرۆکەی “زیندوو کردنەوەی پاشایەتی”، بویتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ دروست بوونی ناکۆکی لە نێو نەیارانی کۆماری ئیسلامیدا. سەرەتاکانی ئەم ناکۆکیانە هەر ئێستا خۆیان دەرخستوە. لایەنگرە “کامێنت” نووسەکانی تۆ کە هێشتا بە دەستەڵات نەگەیشتوون، بە قسەی سوک و بوختان و هەڕەشە ژمارەیەک لەو کەسانەیان بێ دەنگ کردوون کە نەدەیانهەوێ بەو ئەدبیاتە بدوێن و نە وەختیشیان بۆ ئەو شەرە دندووکە هەیە.
ژمارەیەکیش لە ترسی ئەوەی کە نەوەکوو ناکۆکی نێوان دژبەرانی رێژیم بە قازانجی کۆماری ئسلامی تەواو بێت، تا ئێستاش بێ دەنگن. بەڵام ئەم بێ دەنگیە زۆر ناخایانێت و بەڵگە و دەلیل و وتوو وێژ و رەوشەنگەری، جێگەی هەڵڵاو هەنگامەی لایەنگرانی سەڵتەنەت دەگرێتەوە.
ئەتۆ بۆ خۆت دیتووتە کە لە هەموو قۆناغەکاندا، ژمارەیەک لە بەرهەڵستکارانی کۆماری ئیسلامی دەکەونە سەر دوو ڕێیانی سەڵتەنەت یا کۆماری و سەرئەنجام بڵاوەی لێ دەکەن. دانیشتنەکانی ‘ئۆپۆزیسیۆن” لە پاریس و لەندەن و … نموونەی بەرچاون کە بەم هۆکارە بڵاوەیان لێ کرد.
سەڵتەنەتی میراتی، یا “ژێنی” جیاواز و سەرتر!
ئەگەر دەتهەوێ لە پەنای یەک بین، دەست لەو سەڵەتەنەتە بەر بدە کە پێی وایە “ژێنی” بنەماڵەی پاشا لە سەرووی “ژێنی” هەموو ئێرانیەکانە.( وشەی ژێنی سەرتر بە تەوهین حیساب مەکە. چوونکە من هەر چی بیری لێ دەکەمەوە، جگە لەو خۆ بە جوودا زانینە، هۆکارێکی دیکە نابین کە بۆچی هەر دەبێ ئەتۆ مافی ئەوەت هەبێ کە ببینتە پادشای وڵات، بەڵام لە هەشتا ملیۆن دانیشتووی ئێران کەسی دیکە ئەو مافەی نەبێت. سەڵەتەنەتی میراتی، جگە لە خەیاڵی ئەوە کە گۆیا ‘ژێنی” بنەماڵەی پاشا جوودایە، شتێکی دیکە نیە.)
با لە ئەفغانستانێ فێر بین
پێموایە لە بیرت چۆتەوە کە تەنانەت لە کۆمەڵگایەکی ناپێشکەوتووی وەک ئەفغانستانێش، بەوهەموو پێوەندیە عەشایریەیە کە هەیەتی، هێچ رێگەیەکیان بۆ گەڕانەوەی شا مەسعود نە هێشتبۆوە و خەڵکی ئەفغانستان کە لە دەست سەڵەتەنت خوازەکان وەجان هاتبوون، بە لێبڕاویەوە نایان بە سەڵەتەنەتخوازکان گووت و لە کۆبوونەوەی گەورەکانی ئەو ووڵاتەدا(لویە جرگە) بە هەموو توانایانەوە لە دژی ئەوە راوەستان کە جارێکی دیکە سەڵەتەنەت بگەڕێتەوە وڵاتەکەیان. ئەوانەی کە لەو کۆبوونەوەیدا بوون دیتیان هەڵوێستەکان ئەوەندە تووند بوون کە پیرە پیاوەکە (زاهیر شا) ڕایگەیاند زیندوو کردنەوەی سەڵەتەنەت ئیتر خەلاس و ئەو هیچکات خۆی لە کەسانی دیکە نێو کۆمەڵگا لە سەرتر نابینێت.
ئاغای رەزا پەهلەوی خۆشەویست!
لە بیرت نەچێت کە سەڵتەنەتی باب و باپیری تۆ بەرهەمی کودتانی خاریجیەکان بوو نەک بەرهەمی هەڵبژاردنی خەڵکی ئێران. کەوا بوو بۆ شتێک کە بە کودتای خاریجیەکان هاتۆتە سەرکار و لە ماوەی ٥٠ ساڵ دەستەڵاتداریەتیدا، نالایق بوونی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ دێموکڕاسی و مافی مرۆڤدا دەرخست، پێ داگیری مەکە.
بۆچی ئەتۆش وەک ریفۆرمخوازەکان پێ لە سەر دووبارە کردنەوەی ئەزموونە شکست خواردوەکان دادەگری؟ ئەگەر بە ڕاستی بیر لە یەکیەتی خەڵک و نەیارانی رێژیم بۆ روخاندنی نیزام دەکەیەوە، دەست لە سەڵەتەنەت هەڵگرە کە بۆ خۆی گەورەترین گرفتی سەر رێگەیە و پێشتریش تاقی کراوەتەوە. لابردنی ئەو گرفتە لە دەست تۆدایە.
هەشتا ملیۆن ئێرانی هەموویان وەک یەک بیر ناکەنەوە. کەسانێک لە خومەینی بێزارن، کەسانێکیش لە شا، کەسانێکیش لە هەر دووکیان. ئەگەر لایەنگرانی ئەم و ئەو، بە زیندوو کردنەوەی ڕابردوو خوێ بە برینە کۆنەکانی یەکتردا بکەن، لە نێو ڕیزەکانی خەڵکدا دووبەرەکی ساز دەبێت. ئەوەش چ سەڵەتەنەت خواز بیکات یا رئفۆرمخواز، هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕدرێت. بە داخەوە ئێستا هەر دوو لا دەیکەن. ئێمە بۆ گەیشتن بە ئازادی یەک رێگەی دەرباز بوونمان هەیە، ئەویش ڕۆیشتنە بەرەو داهاتوو، نەک گەڕانەوە بۆ رابردوو.
هەڵاواردن نەخێر!
بەشێک لە خەڵک دەڵێن” دەنگ وەر گرتن لە پێوەندی لەگەڵ دەستەڵاتی پاشایەتیدا، هەڵاواردنێکی روون و ئاشکرایە لە نێو خەڵکی ئێراندا. چوونکە ئەم دەنگ وەرگرتنە جارێک و بۆ هەمیشە دەبێت و تەنیا بۆ گەیاندنی یەک کەس، یەعنی رەزا پەهلەوی، بە دەستەڵات دەبێت و هیچیتر. مافێک کە باقی شارۆمەندان لێی بێ بەش دەبن. ئەمەش هەڵاواردنێکی روون و ئاشکرا دەبێت و لە راستیدا دەبێتە دانپێدانان بە قانوونی بوونی هەڵاواردن و بە رەسمی ناسینی “ژێنی” جیاواز و سەرتر. هەر بەوشێوەیە کە دژایەتی کردن لە گەڵ نێوەرۆکی جارنامەی مافی مرۆڤ ناکرێ دەنگی لە سەر بدرێت، هەر بەو شێوەیە کە بێ عەداڵەتی، ئەشکەنجە و نابەرابەری قانوونیی نێوان شارۆمەندان نابێ بە دەنگدان بسپێردرێ، حکومەتی پاشایەتیش کە دەستەڵاتێکی میراتی، هەتا هەتایی، بێ هەڵبژاردن و پڕ لە هەڵاواردنە، نابێ بە دەنگدان بسپێردرێت.
دەستەڵات بە هەموو شێوەکانیەوە دەبێ قابیلی ئاڵوگؤر بێت. ئەوە کە لە هێندێک شوێنی دیکەی دونیا چۆن بووە یا چۆنە، نابنە هۆکاری ئەوە کە لە داهاتووی ئێراندا ئەو بابەتە( سەڵەتەنەت) دەنگدانی لە سەر بکرێت.
لایەنگرانی سەڵتەنەت وەک نموونە باسی وڵاتانی ئینگلستان و سوئێد دەکەن و دەڵین ئەوان سەڵەتەنی مەشروتەن و دێموکراسیشیان هەیە، غافل لەوە کە هەر لە وڵاتانەدا، تەنانەت لە بەرنامەکانی ڕادیۆییاندا باسی ئەوە هەیە کە بۆ دەبێ خەڵک لە ماڵیاتی خۆیان خەرجی ژیانی پڕ زەرق و بەرقی بنەماڵەیەکی سەڵەتەنتی بدەن کە پێیان وایە ئەوان لە خەڵک لە سەرترن! بە دووریش نیە کە رۆژگارێک لە ریفراندۆمێکدا خەڵکی ئەو وڵاتانە دژی ئەو سیستمە دەنگ بدەن. هەر چەند هەر ئێستاش لایەنگرانی سەڵتەنەت لە بریتانیا و سوئێد، نەیارانی خۆیان وەک لایەنگرانی سەڵەتەنەتە میراتیەکەی تۆ بەرهێرش و پەلاماری قسەی سوک و تەوهین کە لە تۆ ناوەشێتەوە، نادەن. ئەوەش بۆ خۆی بەڵگەیکە کە چۆن لە ئێراندا سەڵتەنەتی میراتی دەستبەجی بەرەو فەردپەرستی و تاکڕەوی دەڕوات.
لە هەمان کاتاد لە بیرت بێت کە ئینگلستان و سوئێد و شوێنەکانی دیکە لە پرۆسەیەکی مێژوویدا توانیویانە سەڵەتەت ڕام بکەن و شا و مەلەکە بکەنە سیمبولێکی بێ قودرەت و دەستەڵات. ئێمە لە مێژووی خۆماندا لەو بوارەدا سەرکەوتوو نەبووین و هیچ کاتیش هەل و مەرجی جوگرافیایی و مێژوویی ئەوانیشدا نەبووین و نین. ئێمە لە دەورانی سەدەکانی نێوەراستی خۆرهەڵاتی نێوراست داین و درواسێکانیشـمان وڵاتانی دێموکڕاتی ئوروپایی نین.
ئێمە دراوسێی وڵاتێکی وەک تورکیاین کە سەرەڕای میراتی ئەتاتورک، ئۆردوغانێک کە بە قەتاری دێموکڕاسی هاتەسەرکار، بە دەنگ‌ هێنانانەی هەڵبژاردنەکان لە خۆبایی بوو و ئێستا لە ئیستگای زوڵم دایە.
جگە لەوەش، ئاخر بۆ دەبێ ئەو نیزامە پاشایەتییەی کە جارێک بە شۆرش و قوربانیدانێکی زۆر لامان بردوە، جارێکی دیکە بە دەنگدان بیهێنینەوە سەر حوکم؟ دواتریش “شآ” وەک سیمبولێک، داییم لە رێگەی قانوونەوە چاوەدێری بەسەردا بکەین تا نەوەکوو دیسان ببیتەوە دیکتاتۆڕ؟ ئەویش ئەو سیمبوولەی کە هەر لە ئێستاوە لە جیاتی هۆکاری وەحدەت بێت، لە نێو ریزەکانی خەباتدا بۆتە هۆکاری دووبەرەکی.
رووک و ڕاست قسە بکە!
ئاغای پەهلەوی! بێ زەحمەت روونی بکەوە کە ئاخۆ بە خاتری ئەوەی کە کوڕی شای پێتوایە “ژێنی” تۆ لە کەسانی دیکە لە سەرترە؟ بە ناروونی ناکرێ هەنگاو بەرەوداهاتوو بنێی! روون قسە بکە!
ئایا ئەتۆ قەبوڵ دەکەی کە دوای ٤٠ ساڵی دیکە، بە هۆکاری ناڕەزایەتی خەڵک، یەکێک لە کوڕەکانی خامنەیی تەنانەت ئەگەر فریشتەیەکیش بێت، بڵێت دووبارە سیستمی ولایەتی فەقیە دەخەمەوە بەر دەنگ دان و ئەگەر خەڵک دەنگیان پێ دا، دووبارە مەندیل لە سەر دەنێمەوە و حکومەتی دینی دروست دەکەمەوە؟
لەو حاڵەتەدا تۆ بە بە ئەرکی خۆتی نازانی کە وەبیر خەڵک بێنیەوە کە ئەم نیزام و کورسی دەستەڵاتە چەندین دیکاتۆڕی پێگەیاندوون تا خەڵک جارێکی دیکەش بە گوڕینی نەفەری سەر کورسیەکە تاقییان بکاتەوە؟
هەموو هێلکەکانت لە سەبەتەیەک باوێ!
ئاغای پەهلەوی خۆشەویست!
بازرگانەکان هەموو هێلکەکانیان لە سەبتەیەکدا دانانێن، تا ئەگەر سەبەتەیەکیان لێ کەوت و هێلکەکانیان شکان، هێندێک هێلکەی دیکەیان لە سەبەتەیەکی دیکەدا هەبن. بەڵام تێکۆشەری رێگەی ئازادی وەک تاجرەکان هەڵسوکەوت ناکات تا هێلکەکانی دەستەڵات لە دوو سەبەتەی “ئیحتمالیی” دەستڵاتدا دابنێ. ئەتۆ بەشێک لە هێلکەکانی شانسی دەستەڵاتت لە سەبەتەی سەڵەتەنەتی میراتیی هاویشتوون و بەشیکیشت لە سەبەتەی کۆماری خوازیی کە لە سەر بنەمای دەنگی خەڵک بێت. تێکۆشەرێکی راستەقینە ئەو ڕیگەیە دەروات کە پێی دروستە و ئەو رێگەیەی پێی غەڵەت بێت بە هیچ جۆر پێیدا ناڕوات، ئەگەر هەوادارەکانیشی داوای لێ بکەن. ئەتۆ دوو جۆر نیزام دەخەیە بەردەنگی خەڵک لە داهاتووی ئێراندا، یەکیان نیزامی سەڵتەنەتییە کە براوەکەی هەر بە تەنیا خۆتی، یەکیشیان نیزامی کۆمارییە، کە بە کەڵک وەر گرتن لەو قسەیە کە گۆیا باپیرەشت ڕقی لە نیزامی کۆماری نەبووە، دەتهەوێ ئەو ڕێگەیە بێڵیەوە کە ئەگەر نیزامی پاشایەتی دەنگی نەهێناوە، ئەو جار بۆ سەرۆک کۆمار خۆت کاندید بکەی!
سەرەڕای چاو و ڕاوەکانت، لە کردەوەکانت ڕا دیارە کە ئەتۆ لە جێگەی بیر کردنەوە لە ئازادیی خەڵک، گرەوت لە سەر دوو ئەسپی گریمانەیی قودرەت کردوە و هیچ بیرت لە ئاکامەکانی ئەو لێڵیەی کردار و رەفتارەکانت نەکردۆتەوە.
حیزبی سەڵتەنەت!
بۆچی هەر لە ئێستاوە حیزبی سەڵتەنەت دروست ناکەی؟ تا هەم قازانجەکەی بۆ تۆ بێت و هەم تێچوکەشی بدەی. لەم حاڵەتەدا خەڵک لە رووی ژمارەی لایەنگر و ئەندامەکانت وەزنی سیاسی تۆیان بۆ دەردەکەوێت. بەو هەموو تەبیلغاتەی لە تەلەفزیۆنەکان بۆت دەکرێت، بێ گومان ژمارەیەک لاینگرت هەن. دامەزراندنی حیزبی سەڵەتەنەتخواز هەنگاوێکی باشە تا خۆت و لایەنگرەکانیشت بزانن کە لە مەجلیسی داهاتوی ئێراندا چەند کورسیتان دەبن. سەڵتەنەت خوازەکان بە لایەنی زۆرەوە حیزبێکن لە پەنا حیزبەکانی دیکە، نەک هەموو دەستەڵاتی داهاتی ئێران.
دووبارە بوونەوەی کودتای ٢٨ی گەلاوێژ، مەمنووع!
ڕاستی مێژوویی ئەوەیە کە باپیرەی تۆ رەزا شا، سەرفی نەزەر لەوەی کە پێمان پیاوی چاک بێت یا خەراپ، بە هەڵبژاردن و دەنگی خەڵک نە هاتە سەرکار. ئەو بە کودتای بریتانیایەکان هاتە سەر کار و کاتێکیش کە بۆ ئەوان کەڵکی نەما هەر بە نامەیەکی سێ دێڕی لە لایان ئەوانەوە لەسەر کار لابردرا. نامەکە بەم جۆرە بوو:
“خاوەن شکۆ! بێ زەحمەت لە سەر تەختی پاشایەتی لابچۆ و کورسیەکەت بدە بە کوڕەکەت. ئێمە نیسبەت بە کوڕەکەت(وەلیعهد) تێڕوانینمان باشە و پشتیوانی لێ دەکەین. خاوەن شکۆ! نەکەی بیر لەوە بکەیەوە کە رێگە چارەیەکی دیکەش هەیە.”
ئاغای رەزای پەهلەوی!
دەبینی کە هێزێکی دەرەکی (ئینگلیس) بە نامەیەکی سێ دێڕی بابەگەورەی تۆی چۆن لە سەر تەختی پاشایەتی لابرد و باوکی تۆی لە جێگەکەی دانا. لە خۆرا نەبوو کە باوکیشت چوونکە بە دەنگی خەڵک نەهاتبووە سەر کار هیچوەخت بڕوای تەواوی بە خۆی نەبوو و لە کاتی تەنگانەدا هەڵاتنی لە مانەوە پێ باشتر بوو. ئەو لە ساڵی ٣٢ هەر کە هەستی بە خەتەر کرد، وێرای خێزان و سەگەکەی، سواری تەیارە شەخسیەکەی بوون و لە ئێران ڕایان کرد. دواتر ئەمریکا لە کودتانی خوێناوی٢٨ی گەلاوێژدا موسەددیقی ناردە زیندان و دووبارە باوکی تۆی هێنایەوە سەرکار. ٢٥ ساڵ دواتر، کاتێک شۆڕش کرا، شا دیسانیش چاوەڕێی دەنگی خەڵک نەمایەوە، چوونکە دەیزانی لە نیزامی سەڵتەنەتی دا خەڵک شایان بە دەنگی خۆیان دیاری نەکردوە تا بە دەنگی خۆیان بیپارێزن! هەر بۆیە دەستەوداوێنێ پشتیوانیە خاریجیەکەی بۆوە و لە سولیوان سەفیری ئەوکاتی ئەمریکای پرسی: کەنگێ من دەبێ ئێڕان بە جێ بێڵم؟” سولیوان هیچ جوابێکی نەدایەوە، تەنیا چاوی لە کاتیژمێرەکەی خۆی کرد. شا لە بیرەوەریەکانیدا نووسیویەتی” لەوکاتەدا تێگەیشتم کە کاتی ڕؤیشتنە”.
ئەم قسانەی کە لە بی بی سی بڵاو نەکرانەوە!
لە بەرنامەی ٥٢ دەقیقەیی لاپەڕەی دووی بی بی سی فارسی دا کە لە سەر ریفراندۆم و نا مومکین بوونی چاکسازی لە حوکمەتی دینیدا بوو، قسەکانمان چەند دەقیقەش کێشایە سەر باسی سەڵتەنەت. بەڵام بەرێوەبەرەکان بە هۆکاری حقوقی و نەبوونی ڕەزا پەهلەوی لەو بەرنایەدا بۆ وڵامدانەوە، باسەکەیان ڕاگرت و منیش قبوڵم کرد.
لە کاتی بڵاو بوونەوەی بەرنامەکدا بەشێک لە قسەکانی من قرتا بوون. خۆزگە یا ئیجازە دەدرا باسەکە درێژە پێ بدەین تا مەبەستی من زیاتر رون دەبۆوە، یا هەر دوو سێ دەقیقە قسەکان وەک خۆیان بڵاو دەکرانەوە، نەک ئەوەی کە بەشیكی بقرتێنن و بەشی کۆتایی قسەکانم بڵاو بکەنەوە تا وا دەر بکەوێت کە من لە هەموو حاڵەتاکاندا هەر موخالیفی رەزا پەهلەویم تەنانەت ئەگەر لە رێگەی هەڵبژاردنیشەوە بۆ ماوەیەک دەستەڵات بە دەستەوە بگرێت. ئێستا لێرەدا ئاماژە بەو شتە دەکەم کە لە بی بی سی دا دەرفەتی باس کردنی نەبوو. لە دەرسی مێژوودا خوێندومانە کە لە چ هەلومەرجێکدا موزەفەرەددین شای نەخۆش بە بوونی پارلمان ڕازی بوو و ماوەیەک دوای ئەوکات کۆچی دوایی کرد. جێگرەوەی ئەو، محمد علی شآ کە بە شێوەیەکی نژاد پەرستانە ژێنی باوکی بە هۆکاری لە سەرتر بوونی خۆی دەزانی، بە پشتیوانی خاریجیەکان(روسیەی ئەوکات) و نۆکەرەکانی خۆی، مەجلیسی ئێرانی وەبەر تۆپخانە دا و دایخست. لە بەرابەر ئەودا چریکەکانی ئێران لە تەورێز بە هاوڕێیەتی باقر خان و ستتار خان و چریکەکانیان، هاتنە تاران و مەجلیسان لە ژێر دەستی زوڵم دەرهێنایەوە.
ئاغای پەهلەوی! بە دەرس وەرگرتن لە مێژوو، هەروەها ئەوەی بە سەر باب و باپیرت هاتووە، ئیزن مەدە کە کەسانێک یا سیستم گەلێک ئەتۆ بکەنە شا و میراتگری ئەو سیستمەی کە هەم تێک شكاوە و هەم جێگەی دیفاع لێ کردن نیە و لەگەڵ نەسڵێکت رووبەروو بکەن کە بە کردەوە دەورانی باوکی تۆ بە دەورانی دیکتاتؤڕیک دەزانن کە سەر بە بێگانە بووە. با رووکتر قسە بکەم. ئیجازە مەدە کە ئەمریکای ترامپ و عەرەبستانی سەعودی بە دیاری کردنی تیمێک و لە ئیختیار نانی بودجەیەکی تایبەت، ڕەزا پەهلەوی قسە خۆش و مۆدێرنمان لێ بکەنە شایەکی زاڵم، کە ئەوکات خەڵک نەک لەگەڵی نابن، بەڵکو لە دژی دەوستنەوە. زۆر روونە کە ئەگەر تێپەڕینی ئێران لە دەستڵاتی زاڵمانەی دەستەڵاتی دینیی ئێستا ببێتە هۆی دەخالەتی خاریجیەکان و بە وێران کردنی ئێران هەوڵی دانانەوەی دەستەڵاتی پاشایەتی بدەن، ئەوکات زۆرن ئەوانەی وەک ستتار خان و باقر خان دەبنە چریک و لە بەرابەریاندا ڕادەوەستن.
کام ڕەزایە؟ پەهلەوی یا کوڕی شا؟
ستراتیژی دانانی هیڵکەکان لە دوو سەبەتەدا، کەسایەتیکی دوو جۆرەی لە تۆ درووست کردوە. لە ئاکامدا ئێمە لەگەڵ دوو دانە رەزا ڕووبەڕووین. یەکیان ئەوکەسەیە کە لە غەرب گەورە بووە و دێموکڕاتە و عەلاقەی بە هونەرە و لە وتووێژ لەگەڵ رادیۆ فەردا دەڵێ ئەگەر جارێکی دیکە لە دایک ببمەوە حەز دەکەم ببمە کارگەردانی فیلمی سینەمایی. یەعنی هونەر و دروست کردنی فیلمێکم لە سیاسەت پێ باشترە.
هەر ئەم ئاغا ڕەزا پەهلەویە باسی دێموکرات بوونی ئێرانی داهاتوو، سیکۆلار بوون و مافی مرۆڤ دەکات و دەڵی سەڵتەنەت لە خوێنی مندا بوونی نیە و رەخنەش لە ڕابردووی باوکی دەگرێت و دەڵێ ئەگەر باوکم و رێژیمەکەی کەم و کۆڕێیان نەبایە، شۆرشیان لە دژ نەدەکرا. ئەوە هەمان ئەو رەزایەیە کە ڕادەگەیەنێت کە هیچ سۆزێکی بۆ قودرەت و دەستەڵات نیە و تەنیا لاچوونی زوڵم لە سەر خەڵکی ئێران، بۆوی گرینگە. بەم شێوەیە ئەم رەزا پەهلەویە وەک هەر هەشتا ملیۆنەکەی دیکەی ئێڕان بە مافی وەک یەکەوەیە و منیش کە زیندانیی سیاسی باوکی ئەو بووم، هەست بە هاومەسیر بوون لەگەڵی دەکەم.
بەلام ئێمە لەگەڵ رەزا پەهلەوییەکی دیکەش ڕووبەڕووین کە هاو نێوی تۆتە، بەڵام پتر لە هەر شتێکی دیکە ئەو کوڕی شای پێشووی ئێرانە، میراتگری تاج و تەختی ئەوە. بۆ درێژەدان بە سیستمی پاشایەتی و پاراستی تاج و تەختەکەی سوێندی خواردوە و حازر نیە ئەو سوێندەش وەر بگرێتەوە و لە بەرابەر ئەو رەخنانەی کە لە دەستەڵاتی باوکی دەگیردرێن تەنیا بەوتنەوەی ئەم ڕستەیە کە ” بەڵام باوکم ئێرانی خۆش دەویست” چاوپۆشی دەکات لە ٥٠ساڵ بەستراوەیی باوک و باپیری بە ئینگلیستان و ئەمریکا، چاوپۆشی دەکات لەو هەموو ئیعدام و شەهیدە و دەیان هەزار زیندانیی سیاسی و ئەم هەموو شکەنجەیە کە لە زیندانەکاندا کراوە. کودتانی ٢٨ی کەلاوێژی ساڵی ٣٢ی ئەمریکا لە دژی موسوددیق و هێزە نەتەوەییەکان بەرچاو ناگرێت و چاو پۆشی دەکات لەو هەموو فەساد و گەندەڵیەی سیستمی پاشایەتی باوکی کە بوو بە هۆی شۆرشی ساڵی ٥٧. بەڵام تەنیا بە هێنانەوەی ڕستەیەکی کڵێشەیی ” بەڵام باوکم ئێرانی خۆش دەویست” بەلارێدا دەڕوات.
بە پێی بەڵگە چاپ کراوەکانی ئەم دوایانەی ئەمریکا، باوەکە ئێراندۆستەکەی جەنابت، تەنانەت بە پێداگیری کەنەدی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ئامادە نەبوو تەنیا بە شێوەی سیمبولیک پاشا بێت و دەستەڵاتەکان بداتە دەست سەرۆک وەزرانیی کاتیی ئەوکات ئاغای ئەمینی. باوکت وەک شایەکی لە خۆ بایی و مەزنیخواز وای بیر دەکردەوە کە چوونکە ئەو لە ژێنی رەزا شایە ، تێگەیشتن و فەهمی لە سەرووی هەموو خەڵکی ئێرانە. تەنانەت ئیزنی چالاکیی بەیەک دانە رۆژنامە و حیزبیش نەدا تا سەرئەنجام خەڵکی ئێران جگە کە شۆرش هیچ رێگەیەکی دیکەیان بۆ نەمابۆوە.
بەڵام ئەتۆ لانی کەم دوو رێگەت لە بەردەم دا هەن، یا بە شێوەی ڕەسمی ڕابگەیەنە کە لە ئێراندا سەڵتەنەت کۆتایی هاتووە تا هەموو گومانەکان نیسبەت بەوە کە تۆ ژێنی خۆت وەک باوکت لە هی ئێرانیەکان لە سەرتر نابینی، تا بەو شێوەیە هەموومان لە پەنای یەکتر بین.
یا لە پشتی سەڵتەنەت بوێستە و هەر وەک چۆن قەرارە لە دەستەکەوتەکانی بەهرەمەند بی، بۆ دانی تێچووکانیش بە تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ ژێنی سەروتر و هەموو ئەو زوڵمانەی کە سەڵەتەنەتی پەهەلەوی کردوونی و ئەتۆ خۆت بە میراتگریان دەزانی، ئامادەگیت هەبێت.
مەگەر جگە لەوە شتێکی دیکە هەیە کە جەنابت بە کەڵک وەرگرتن لەوە کە کوڕی شای، لە نێو ڕیزی ناڕازیاندا دەرکەوتووی و دەست لە سەڵەتەنەت بەرنادەی تا لە کێبەركێ سیاسیەکاندا قەد بڵندتر لە ئەوانی دیکە دەر بکەوی؟
ئەو ڕەزا پەهلەویەوە خۆش قسە و خۆشەویستە کە لە هێندێک لە مساحبەکاندا وا دەر دەکەوێت، هەر وەک ئێمە شارۆمەندێکە و کەس لەم بوارەدا گلەیی لێ نیە. بەڵام ئەو رەزا پەهلەویە کە کوڕی شایە، هەر لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپێشاندانە جەماوەریەکان کە بە شێوەی هیدایەت نەکراو وێکڕا لە ٧٠ شاری ئێراندا دەستیان پێ کرد، لە تەلەفزیۆن دەردەکەوێت و وەک یەکەمی بێ ڕکابەر قسە دەکات و روو بە خەڵک دەڵێت ئێوە بەردەوام بن! (وەک ئەوەی کە بە فەرمانی ئەو هاتبنە سەرشەقام و بە فەرمانی ئەویش دەمێننەوە. ئەو سواری شەپۆلەکانی خۆرسکی شۆڕش دەبێت، کە ئاکامەکەی بە تاڵان بردنی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران بە قازانجی سەڵەتەنەت و نائومێد بوونی هەموو هێزە بەرهەلستکارەکانە).
کوڕی شا بە خەڵکی سەرشەقامەکان دەڵێ لە سەرشەقام وەمێنن، ئەمن دەچم لەگەڵ خاریجیەکان قسە دەکەم. ئەو قسەیەی ئەو، ئێمەی بیسەر دێنێتە سەر ئەو باوەڕە کە ئەویش وەک باوک و باپیری جگە لە وابەستە بوون بە بێگانەکان هیچ رێگەیەکی دیکە شارەزا نیە و دەیهەوێت دیسان ئەو ئەزمونە شکست خواردوەی بێگانە پەرستی دووبارە بکاتەوە. لێرەڕا دەر دەکوێت کە لە داهاتوودا لەو دوو ڕەزا پەهلەویە نا روون و نامەعلومە، یەک دانە رەزا پەهلەوی موعلوم، کە تەنیا کوڕی شایە و خۆی بە میراتگری تاج و تەختی پاشایەتی دەزانی و بەستراوە بە خاریجیەکان دەبێت، ساغ دەبێتەوە و هیچ جێگایەک بۆ ئەو رەزا پەهلەویە کە مێهرەبان و ئازادی خواز بوو ناهێڵێتەوە.
ئێمە دەزانین و ئەتۆش لە ئێمە باشتر دەزانی کە تەلەفزیۆنەکانی لایەنگری تۆ، ساڵانێکە بە بودجەیەکی نهێنی خەریکی بڵاو کردنەوەی هێندێک بەرنامەی سەرگەرمکەرن تا لە کاتی دیاری کراودا ببنە سیاسی و بە پێی بەرنامەیەکی چر و پڕی تەبلیغاتی کوڕی شا بکەنەوە بە پاشای ئێران. ئەوان لە مێژە بە بڵاو کردنەوەی بەشێک لە ئاڕشیوی دەورانی پاشایەتی، دەیان هەوێت ئەو کەسانە بە لاڕێدا ببەن کە نەهامەتیەکانی دەورانی پاشایەتییان ئەزموون نەکردوون. دەیان هەوێ وا بنوێنن کە زەمانی شای، زەمانی گوڵ و بولبول بوو و ئەوانەی کە لە دژی شا شۆرشێان کرد هەموویان شێت و بێ ئاگا و دژبەری بەرژەوەندیەکانی خۆیان بوونە. ئەو بەرنامانە هەمان ئەو بەرنامانەن کە ئەو کات ئێمە مانان لە زیندانەکاندا بووین و بەشی هەرەزۆری خەڵک لە فەقر و بەدبەختی دا دەژیان، لە تەلەفزیۆنی دەوڵتییدا بڵاو دەکرانەوە. کاری ئەم تەلەفزیۆنانە وەک ئەوە دەچێت کە چل ساڵ دواتر بەرنامە تەبلیغاتیەکانی ئێستای کۆماری ئیسلامی کە لە تەلەفزیۆنەکانی دەوڵەتیدا بڵاو دەبنەوە، بۆ سابیت کردنی باش بوونی کۆماری ئیسلامی دووبارە لێ بدەیەوە. ئایا کەڵک وەرگرتن لە وێنە و فیلمی تەبلیغاتیی دەورانی شا بۆ ئەوەی بڵێین ئەو دەوران چەند باش بووە، شێواندنی ڕاستیەکان بە مەبەستی گەڕانەوەی ئێوە بۆ سەر تەختی سەڵەتەنەت نیە؟
لە زەمانی شا دا نەسڵی ئێمە و ئەوکەسانەی کە لە فەقر و فەلاکەتدا دەژیان بەو درۆ و دەلەسە تەبلیغاتیەی تەلەفزئۆنی شا پێکەنینمان دەهاتێ. هەر وەک ئێستا کە خەڵک پێکەنینی بە بەرانە تەبلیغاتیەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕاگەیەنر گشتیەکانی دێت.
سیمورغ ئێرانی
نەجات دانی ئێران بە رێبەرایەتی فەردی غەیرە مومکینە. چوونکە ئەو کۆمەڵگایە لە قبوڵ کردنی خۆ سەپاندن چ دینی، چ سەڵتەنەتی و چ تاکەکەسی تێپەڕیوە. هیچ کەس بە تەنیا ناتوانێت ئەم کۆمەڵگا فرە چەشنیە نوێنەرایەتی بکات. خەیاڵ پڵاوی رێبەرایەتی تاک نەفەری، پێش ئەوەی سەر بگرێت شکست دەخوات، ئەگەر سەریش کەوێت سەرئەنجامەکەی دەبێتە دیکتاتۆڕی. بۆ داهاتووی ئێران تەنیا دەتوانی دڵمان بە سیمورغی ئێرانی خۆش بێت کە لە نوێنەرانی چین و توێژەکان، قەومەکان، نەسڵەکان و دەستە و گروهەکانی جۆراجۆری کۆمەڵگا پێک بێت. بە تەمای خۆش خەیاڵی و دەستەڵاتی رەهای تەک نەفەری، شەرکردن لە گەڵ سیمورغی ئێرانی مومکین نیە. ئەگەر سیمورغی ڕێبەرایەتی ئێرانی ئازادی داهاتوو سەرنەگرێت، نە تۆ و نە هیچ کام لە بەرهەڵستکارانی کۆماری ئیسلامی براوە نابن، بەلکو بە داخەوە یەکەم گریمانە ئەوەیە کە بە جێگەی سیمورغی ئێرانی، داڵاشێکی سوپاسی پاسداران یا ئیتلاعاتیەکی کراواتداری لایەنگری روسیە بێتە سەر کار. ئەو لەوانەیە لە سەرتادا ژمارەیەک لە رێبەرانی ڕژیمیش محاکمە بکات تا بۆ ماوەیەک خەڵک رازی بکات.
سیمورغی ئێرانی نەک سەڵەتەنەتی میراتی!
خەڵکی ئێران تاقمێکی سەڵەتەنتخواز نین. گروپە فکری، دینی، قەومی، نەسڵی و چینایەتیەکان بۆ خۆیان وتە بێژ و نوێنەری خۆیان هەن کە نوێنەرایەتی دەرد و ئازار و خواستەکانیان دەکەن. با لێ بگەڕێین کە سیمورغی ئێرانی کە لە نوێنەرایەتی ئەوانەوە شکڵ دەگرێت، مەجلیسی دامەزرێنەران پێک بێنێت و ئیدارەی بکات، نەک بە تەنیا لایەنگرانی رەزا پەهلەوی. سەڵەتەنەت ئەگەر بێ قودرەت بێت دەتوانێ چ شتك بۆ داهاتووی ئێران بکات؟ پاشایەک کە وەک وەلی فەقیە خۆی لەبەرابەر هیچ نهادێکی دەوڵەتیدا بە وەڵامدەر نازانێ چۆن دەیهەوێ پێش بە زوڵم و غەدری کەسانی دیکە بگرێت. ئێمە بۆ داهاتووی ئێران پێویستیمان بە کاسانێکی بە دەستەڵاتە کە بتوانن لە بەرابەر دەستگای دادوەریدا(قووەی قەزایەدا) سەربەخۆ بن و بۆ ماوەیەکی دیاری کراو بن وهەر کات خەڵک هەستی کرد کە خەتایان هەیە، لە یەکەم دەنگداندا لە دەستەڵات دووریان بخەنەوە، نەک وەک وەلی فەقیە و شا کە بە دەنگی خەڵکیش لە سەر کار لاناچن.
رەزای عەزیزم! لە دوو “چێهرەیی” وەرەدەر!
بۆ چەند هەزار لایەنگری سەڵەتەنەت کە زۆرتریان بەستراوە بە رەچەڵکی چینایەتی و بنەماڵەیی رابردووی خۆیانن و زۆریشیان لە کۆتایەکانی تەمەنی خۆیاندان، خەڵکی توشی “دوو دڵی و دوو لایەنی” مەکە. سەربەرزانە ڕایبگەیەنە سەڵەتەنەتێک کە جگە لە دەمارگرژی و تیئۆری نازانستیانەی ژێنی سەرتر، هیچ بنەمایەکی دیکەی نیە، بۆ تۆ هیچ بایخێکی نیە.
لە گەڵ رێز و حورمەتمدا
محسن مخملباف
وەرگێڕانی لە فارسیەوە بۆ کوردی
هاشم رۆستەمی

 


نامه سرگشاده محسن مخملباف به رضا پهلوی:
جناب آقای رضا پهلوی عزیز !
با سلام و احترام
محسن مخملباف هستم شهروند ایرانی که مدت چهار سال و نیم برای مبارزه با استبداد شاه در زندان پدر شما بوده ام. هنگام دستگیری گلوله خوردم و برای مداوا تنها دو هفته در بیمارستان ماندم، اما در زندان شاه در ١٧سالگی چنان شکنجه شدم که برای آنکه بتوانم دوباره روی پای خودم راه بروم، چهار بار جراحی شدم و مدت صد روز در بیمارستان بستری شدم. اکنون بعد از ٤٣ سال هنوز به اندازه ٢٠ سانت در ٢٠ سانت، یادگارهای شکنجه دوران شاه بر بدنم باقی مانده است.
این ها را نمی گویم که رضا پهلوی را برنجانم یا شرمنده سازم، که گناه پدر بر پسر نمی نویسند. از آن بالاتر برخورد من با خانواده شما از پشت عینک رنج های آن دورانم نیست. شاهد بوده اید که پس از درگذشت برادرتان، چنان از داغ مادرتان متاثر شدم که نامه ای برای تسلی ایشان به این مضمون فرستادم:
“دختری که در روز عروسی اش پرندگان را از قفس آزاد کرد، امروز پرنده دیگرش از قفس آزاد شد…”
ساعتی بعد، خانم فرح تلفن مرا یافتند و روی پیغام گیر تلفن خانه ما این پیام را گذاشتند:
“آقای مخملباف! از بین تسلیت هایی که برایم ارسال شده، تنها حرفهای شما مرا آرام کرد و تحمل این شرایط جانکاه را برایم ممکن می کند تا بتوانم روی پای خودم بایستم. الان دارم برای به خاک سپردن پسرم به آمریکا می روم. خیلی دوست دارم بعد از برگشتنم از آمریکا شما را ملاقات کنم…”
اگر امروز آن نامه را به یادتان می آورم، قصدم این است که بگویم هرگز به آینده از عینک رنج هایی که شخصا از نظام پادشاهی دیده ام، نگاه نمی کنم. و همواره خود را همدرد رنج های انسانی، از جمله خانواده شما می دانم. در عین حال یکسره تاریخ ستمبار ایران را به فراموشی نمی سپارم، تا مبادا دوباره دچارش شویم. متاسفانه پدر شما همه قصه ها را برای شما نگفته است. من بخشی از آنها را به زودی در کتاب “شاه این قصه را برای پسرش نگفت” بازگو خواهم کرد.
با انتقام مخالفم! برای همین وقتی در حوالی انقلاب ٥٧ آزاد می شدم، قبل از خروج از زندان، لحظه ای جلوی در ایستادم و به پشت سرم نگاه کردم و آنچه از شکنجه در چهار سال و نیم زندان شاه بر من وارد شده بود را بخشیدم و سپس از زندان خارج شدم.
وقتی بعضی از بازجویانم، مثل “تهرانی” و “آرش” در دادگاه بعد از انقلاب محاکمه می شدند، با آن که دوستان دوران زندانم بسیار اصرار داشتند، هرگز برای شهادت دادن علیه شکنجه گران و نشان دادن آثار شکنجه بر بدنم، به دادگاه نرفتم، و گفتم گذشته را بخشیده ام.
اگر متقاعد شده اید که سخن من با شما از سر درد و رنج گذشته ای که در نظام سلطنتی پدر شما کشیده ام نیست، اکنون می خواهم شما را به یک بحث ملی دعوت کنم که فراتر از رنج های شخصی من و رویاهای شخصی شماست.
اینک این نامه را می نویسم چون فکر می کنم اصل گفتگو ارزشمند است. همانطور که از اصلاح طلبان درخواست کردم که واضح سخن بگویند، نه اینکه در درون سکولار باشند اما در بیرون از حکومت دینی سخن بگویند. از شما هم می خواهم شفاف باشید نه آنکه در درون سلطنت طلب باشید اما در بیرون از دمکراسی و رای مردم سخن بگویید. بیایید دور از تهمت و جو سازی و ترور شخصیتی از سوی طرفدارانتان، با رعایت اصول مذاکره و از روش استدلال با هم گفتگو کنیم. که در همین گفتگوها باید تمرین دمکراسی کرد. با طفره رفتن و ضد و نقیض حرف زدن، باعث گیجی مردم نشوید.
گذشته نه، رو به آینده!
انقلاب ایران گذر از استبداد سلطنتی بود به قصد آزادی، اما چون به رهبری یک فرد اعتماد کرد و به دنبال او رفت، به استبدادی دیگر که این بار دینی بود، رسید. پنجاه سال طول کشید تا ایرانیان از شر استبداد سلطنت بعد از مشروطه رها شوند، و چهل سال هم طول کشید تا آماده براندازی استبداد دینی شوند. اکنون اگر هر کدام از جریانات اپوزیسیون، به جای یافتن راهی برای رسیدن به آینده ای روشن، رو به سوی گذشته تاریک کنند؛ چه این گذشته مثل اصلاح طلبان، بازگشت به دوران امام راحل باشد، چه این گذشته بازگشت به دوران شاه راحل، هر دو یک نتیجه خواهد داشت و آن نرسیدن به آزادی و تفرقه در صفوف مبارزه است.
امروزه هم اصلاح طلبان و هم سلطنت طلبان از باورهای خود یک ایدئولوژی ساخته اند و ما برای رسیدن به آزادی از ایدئولوژی حکومت دینی، با موانع دو خرده ایدئولوژی دیگر هم روبرو هستیم. متاسفانه شخص شما هم با آنکه ادعای اتحاد بین مخالفین را دارید، با رد نکردن ایده احیای سلطنت، خود علت اصلی اختلاف بین مخالفین جمهوری اسلامی هستید. جلوه این اختلافات از هم اکنون در بین ایرانیان قابل مشاهده است. هواداران کامنت نویس شما، هنوز به قدرت نرسیده با کلمات رکیک، تهمت، توهین، تهدید، عده ای را که وقت و ادبیات کامنت نویسان شما را ندارند، به سکوت کشانده اند.
عده ای هم از ترس این که مبادا اختلاف بین مخالفین به سود جمهوری اسلامی تمام شود، هنوز ساکت اند. اما این سکوت دیری نمی پاید و استدلال و گفتگو و روشنگری، جای هیاهوی هواداران سلطنت را خواهد گرفت. شما خود دیده اید که در همه بزنگاه های تاریخی، برخی از مخالفین جمهوری اسلامی بر سر دو راهی جمهوری یا پادشاهی گیر کردند و متفرق شدند. بارها نشست های اپوزوسیون مثل نشست پاریس، لندن و… بی نتیجه بر سر این دوراهی از هم پاشید.
سلطنت موروثی یا همان ژن برتر!
اگر می خواهید در کنار هم بایستیم، دست از سلطنت که اصرار بر برتری ژن خانواده شاه، بر ژن همه ایرانیان دیگر دارد، بردارید. (لطفا واژه ژن را توهین قلمداد نکنید، که من هر چه می اندیشم، دلیل دیگری برای این که تنها شما می توانید شاه بشوید و هیچیک از هشتاد میلیون ایرانی دیگر نمی توانند، نمی یابم. سلطنت موروثی، مبنایی جز توهم ژن برتر خاندان سلطنتی ندارد.)
از افغانستان بیاموزیم
به نظرم شما فراموش می کنید که حتا در جامعه غیر مدرنی مثل افغانستان، با آن مناسبت های قبیله ای اش، دیگر برای بازگشت دوباره ظاهر شاه به سلطنت جایی نداشت و مردم افغانستان به فراخوان شاه مخلوع و سلطنت طلبان به هیجان آمده، قاطعانه نه گفتند و در اجلاس بزرگان (لویه جرگه) با تمام قدرت، علیه برقراری نظام سلطنتی ایستادند. آنها که در آن اجلاس حضور داشتند دیدند که واکنش های مردم چنان تند بود که پیرمرد (ظاهر شاه) با تواضع اعلام کرد احیای سلطنت منتفی است و هرگز خودش را برتر از سایر افراد جامعه نمی داند.
آقای رضا پهلوی عزیز!
فراموش نکنید که سلطنت پدر و پدر بزرگ شما، محصول کودتاهای خارجی بود و نه برخاسته از رای مردم. پس برای آنچه با کودتا بر مردم تحمیل شد و در آزمایشی پنجاه ساله، ناکارآمدی اش در ایجاد دمکراسی و حقوق بشر اثبات شد، اصرار نکنید.
چرا شما هم چون اصلاح طلبان بر تکرار آزمایش های ناموفق گذشته اصرار دارید؟! اگر شما واقعا به اتحاد مردم و مخالفین برای سرنگونی استبداد فکر می کنید، یکی از بزرگترین معضلات آن را که سلطنت استبدادی آزمایش شده است، خود از سر راه بردارید.
هشتاد میلیون ایرانی مثل هم فکر نمی کنند. از ایرانیان کسانی از خمینی بیزارند، کسانی از شاه. کسانی هم از هر دو. اگر طرفداران این و آن، با احیای گذشته، زخم های کهنه یکدیگر را فشار دهند، در صفوف مردم تفرقه انداخته اند. این گروه چه اصلاح طلبان باشند، چه سلطنت طلبان فرقی نمی کند، و متاسفانه اکنون هر دو چنین اند. ما تنها یک راه گریز به آزادی داریم و آن رفتن به سوی آینده است و نه بازگشت به گذشته.
تبعیض نه!
بخشی از مردم می گویند “رای گیری در مورد حکومت پادشاهی، تبعیض آشکار میان شهروندان است. این رای گیری فقط یکبار، برای همیشه و فقط برای به قدرت رسیدن یک فرد، یعنی رضا پهلوی صورت می گیرد. حقی که بقیه شهروندان از آن محروم خواهند بود. این رای گیری یک تبعیض آشکار است. در واقع قانونی کردن تبعیض و به رسمیت شناختن یک ژن برتر است. همانطور که ضدیت با محتوی اعلامیه حقوق بشر را نمی شود به رای گذاشت، همانطور که بی عدالتی، شکنجه و نابرابری حقوقی میان شهروندان را نباید به رای گذاشت، حکومت پادشاهی که یک مقام موروثی، مادام العمر، غیرانتخابی و تبعیض آمیز است را هم نمی شود به رای گذاشت!
قدرت در هر شکلش باید دوره ای و چرخشی باشد. اینکه در جاهای دیگر دنیا اینطور بوده یا هست نیز دلیل به رای گذاشتن این موضوع در آینده ایران نیست.”
هواداران سلطنت مثال می آورند که بعضی جاها مثل انگلیس و سوئد مشروطه پادشاهی دارند و به دمکراسی رسیده اند. غافل از این که در همین کشورها، حتی در برنامه های رادیویی روزانه، زمزمه های فراوانی بلند است که چرا ملت از مالیات خود باید خرج زندگی پر زرق و برق یک خانواده سلطنتی که فکر می کنند نسبت به دیگران برتری دارند را بپردازند؟ و بعید نیست با رفراندوم روزی سلطنت در این کشورها هم ملغی شود. هر چند همین امروز هم، هیچیک از موافقین سلطنت در انگلیس و سوئد، مخالفین خود را چون هوادارن سلطنت موروثی شما، مورد اتهام و تهدید و ناسزاهای رکیک که در شان شما نیست قرار نمی دهند. و این خود دلیل دیگری است برای اینکه چگونه سلطنت موروثی در ایران، به فوریت به فرد پرستی و کیش شخصیت منجر خواهد شد.
در عین حال فراموش نکنید که انگلیس و سوئد و امثال آنها در تجربه تاریخی خود موفق شده اند زنگوله را به گردن استبداد بیندازند و شاه و ملکه را به سمبل بی قدرتی تبدیل کرده اند. ما در تجربه تاریخی خود در این زمینه موفق نبوده ایم. و هرگز در شرایط تاریخی و جغرافیایی آنها نیستیم. ما در قرون وسطای خاورمیانه به سر می بریم و همسایگان ما اروپایی های به دمکراسی رسیده نیستند.
ما همسایه ترکیه ای هستیم که علیرغم میراث آتاتورک، اردوغانی که با قطار دمکراسی آمده بود را، در یک بزنگاه با یکبار رای مردم هیجانزده، در ایستگاه استبداد پیاده کرد.
بعد هم چرا باید نظام پادشاهی را که یکبار با انقلابی خونین از کار انداخته ایم، دوباره با رای خودمان بر قدرت بنشانیم؟ و بعد شاه را در حد یک سمبل، با قوانین و نظارت کنترل کنیم تا مبادا دوباره دیکتاتور شود؟ آن هم سمبلی که از همین امروز باعث اختلاف در اپوزیسیون ایران است و نه باعث وحدت آنها.
واضح سخن بگویید!
آقای پهلوی! لطفا مشخص کنید آیا به خاطر شاه که پدرتان بود، تصور می کنید دارای ژنی برتر از دیگران هستید؟ با ابهام نمی شود به سمت آینده قدم برداشت. واضح سخن بگویید.
آیا شما می پذیرید ٤٠ سال دیگر در صورت نارضایتی مردم، یکی از فرزندان خامنه ای، حتی اگر فرشته ای باشد، بگوید دوباره نظام ولایت فقیه را به رای می گذاریم، اگر مردم به ولایت فقیه رای دادند، دوباره عمامه بر سر می گذارد و حکومت دینی به راه می اندازد؟
در آن صورت آیا شما وظیفه خود نمی دانید که به یاد مردم بیاورید که این نظام و صندلی قدرتش بارها دیکتاتور پروراند، تا مردم بار دیگر این صندلی را با تغییر آدم رویش به آزمایش نگذارند؟
تخم مرغهایت را در یک سبد بگذار!
آقای پهلوی عزیز!
تاجران تخم مرغهایشان را در یک سبد نمی گذارند، تا اگر یکی از سبدها افتاد و تخم مرغها شکست، در سبد دیگر، تعدادی تخم مرغ سالم برایشان باقی بماند. اما مبارز آزادی، تاجر مابانه رفتار نمی کند تا تخم مرغهای قدرت را در دو سبد قدرت احتمالی آتی بگذارد. شما بخشی از تخم مرغهای شانس تان را در سبد سلطنت موروثی گذاشته اید، بخشی از تخم مرغها را هم در سبد جمهوری خواهی مبتنی بر رای مردم قرار داده اید. یک مبارز واقعی، راهی را که غلط می داند به هیچ قیمتی نمی رود، حتی در صورت اصرار طرفدارانش. شما دو نوع نظام را به رای آینده مردم حواله می کنید، یکی نظام سلطنت، که برنده اش فقط شما هستید؛ یکی هم نظام جمهوری، که خودتان را با این گفته که پدر بزرگم از جمهوری هم بدش نمی آمد، در نبود شانس سلطنت، کاندیدایش می دانید.
از عملکردتان علیرغم ادعایتان به نظر می رسد شما به جای رهایی مردم، روی دو اسب محتمل قدرت شرط بسته اید و به پیامدهای غیر شفاف و تفرقه بر انگیزش بی اعتنا هستید.
حزب سلطنت
چرا از هم اکنون حزب سلطنت تشکیل نمی دهید؟ تا هم سودش را ببرید و هم هزینه اش را بپردازید. در آن صورت مردم می توانند وزن سیاسی شما را از تعداد واقعی هوادارانتان اندازه گیری کنند. شما حتما با این همه تبلیغات از تلویزیون های حامی تان، تعدادی طرفدار دارید. تاسیس حزب سلطنت خواه، قدمی واقع بینانه برای تعداد هواداران شما و صندلی هایی است که احتمالا در مجلس آینده خواهید داشت و نه بیشتر. سلطنت طلبان حداکثر یک حزب هستند در کنار احزاب دیگر، نه همه حاکمیت فردای ایران.
تکرار کودتای ٢٨ مرداد ممنوع!
واقعیت تاریخی این است که پدربزرگ شما رضا شاه، چه او را خوب بدانیم و چه بد، با انتخاب و رای مردم به قدرت نرسید. او با کودتای انگلیسی بر سر کار آمد و زمانی که برای خارجی ها بی فایده شد، با یک نامه سه خطی از سوی انگلیس از کار بر کنار شد. آن نامه این بود:
“اعلیحضرت لطفا از سلطنت کناره گیری کرده، تخت را به پسر ارشد ولیعهد واگذار نمایند. ما نسبت به ولیعهد نظر مساعدی داریم و از سلطنتش حمایت خواهیم کرد. مبادا اعلیحضرت تصور کنند که راه حل دیگری وجود دارد!”
آقای رضا پهلوی!
می بینید چگونه یک قدرت خارجی(انگلیس)، با یک نامه سه خطی، پدر بزرگ شما را از سلطنت بر کنار کرد و پدرتان را به جایش گذاشت. بی جهت نیست که پدر شما هم که با رای مردم بر سر کار نیامده بود، اعتماد به نفس لازم را نداشت و در زمان بحران فرار را بر قرار ترجیح داد. او در بحران سال ٣٢ به محض احساس خطر، سوار هواپیمای شخصی اش شد و با همسر و سگش از ایران گریخت. آمریکا با کودتای خونین ٢٨ مرداد، مصدق را به زندان فرستاد و پدر شما را دوباره بر سر کار آورد. ٢٥ سال بعد وقتی انقلاب شد، شاه باز هم منتظر رای مردم نماند. که می دانست در نظام سلطنت، شاه را مردم با رای خود نیاورده اند تا با رای خود حفظ کنند. لذا به سراغ حامی خارجی خود رفت و از سولیوان سفیر وقت آمریکا پرسید:” من چه وقتی باید ایران را ترک کنم؟” سولیوان هم جواب او را نداد و تنها به ساعتش نگاه کرد و شاه در خاطراتش می نویسد:” در این لحظه فهمیدم که وقت رفتن من فرا رسیده است.”
صحبت هایی که از بی بی سی پخش نشد!
در برنامه ٥٢ دقیقه ای صفحه دو بی بی سی فارسی که در مورد رفراندوم و ناممکن بودن اصلاحات در حکومت دینی بود، سخنان ما دو سه دقیقه ای نیز به حاشیه بحث سلطنت کشید. مجریان، اعلام کردند به دلایل حقوقی و عدم حضور آقای رضا پهلوی در برنامه برای پاسخگویی، ادامه بحث در این باره ممکن نیست. من به آنها حق دادم.
در پخش برنامه قسمتی از گفته های من حذف شد. در این صورت ایکاش یا اجازه ادامه بحث داده می شد تا منظور من روشن شود، و یا همه این دو سه دقیقه بحث حاشیه ای نیز حذف می شد. نه این که تنها چند جمله پایانی بحث من باقی بماند، و ناخواسته این سوتفاهم ایجاد شود که من با حضور آقای رضا پهلوی در هر صورتی مخالفم، حتی اگر بخواهد از طریق مبارزات دمکراتیک برای دوره ای موقت در قدرت باشد.
در اینجا آنچه را گفتن اش در بی بی سی میسر نشد را می گویم. در تاریخ خوانده ایم که در چه شرایطی مظفرالدینشاه بیمار به پارلمان خواهی ایرانیان رضایت داد و چندی بعد در گذشت. ولیعهد او محمد علیشاه، که نژاد پرستانه ژن پدرش را دلیل برتری خود بر دیگر ایرانیان می دانست، با تکیه به دولت خارجی (روسیه آن زمان) و به همراه گزمه های خود، مجلس را به توپ بست و پارلمان را تعطیل کرد. در برابر او چریک های ایرانی، از تبریز به همراه ستارخان و باقرخان چریک به تهران آمدند و مجلس را از استبداد پس گرفتند.
جناب پهلوی! با درس آموزی از تجربه های گذشته و آنچه بر پدر و پدر بزرگتان رفت، نپذیرید که افراد، هواداران و از همه بدتر، سیستم هایی شما را به عنوان شاه، وارث آن گذشته غیر قابل دفاع و شکننده قرار دهند و ناخواسته در برابر نسلی قرار بگیرید که در تجربه عملی، دوران پدر شما را دیکتاتوری وابسته به خارجی ها می دانند. رک بگویم اجازه ندهید آمریکای ترامپ و حکومت عربستان با قرار دادن یک تیم و بودجه اختصاصی از رضا پهلوی خوش سخن و مدرن، شاه مستبد دیگری بسازند که مردم به جای همراهی با او در برابرش قرار بگیرند. معلوم است که اگر گذار ایران از استبداد دینی، به دخالت خارجی و نابودی ایران برای احیای سلطنت منجر شود، ایرانیان بی شماری چون ستارخان و باقرخان چریک در مقابل آن خواهند ایستاد.
کدام رضا؟ پهلوی یا پسر شاه؟
استراتژی تخم مرغها در دو سبد، به دوگانگی شخصیت و رفتار شما منجر شده. در نتیجه ما با دو رضا پهلوی روبروییم. یکی آن که در غرب بزرگ شده و دمکرات است و علاقمند به هنراست و در مصاحبه با رادیو فردا می گوید اگر دوباره به دنیا می آمدم، دوست داشتم یک کارگردان سینما باشم. یعنی هنرمندی و خلق یک فیلم را به بودن در سیاست ترجیح می دهد.
همین آقای رضا پهلوی است که از آینده ایران دمکراتیک، سکولار، هماهنگ با موازین حقوق بشر حرف می زند و می گوید در خون من ژن سلطنت نیست و بر گذشته پدرش انتقاد دارد و می پذیرد که اگر پدرم و رژیم پدرم ایراد نداشت، که انقلاب نمی شد. این همان رضا پهلوی است که اعلام می کند میلی به قدرت ندارد و برایش تنها رفتن استبداد و آزادی مردم ایران مهم است. از این نظر رضا پهلوی شبیه تمامی هشتاد میلیون ایرانی است با حقوق برابر شهروندی. با این رضا پهلوی حتی من که زندانی سیاسی پدرش بوده ام، احساس هم مسیر بودن می کنم.
اما ما با رضا پهلوی دیگری هم روبرو هستیم. کسی که هم نام شماست، اما بیش از هر چیزی پسر شاه سابق ایران است. وارث سلطنت اوست. برای ادامه پادشاهی ایران قسم خورده. و حاضر نیست قسم اش را به حفظ تاج و تخت پس بگیرد. و در مقابل انتقادهایی که به پدرش می شود، تنها با گفتن این جمله که “اما پدرم ایران را دوست داشت” پنجاه سال پیامد وابستگی پدرش به انگلیس و آمریکا را نادیده می گیرد. هزاران اعدامی و شهید و دهها هزار زندانی سیاسی شکنجه شده را نادیده می گیرد. کودتای آمریکایی ٢٨ مرداد سال ٣٢ را در حمایت از پدرش، علیه مصدق و ملیون، نادیده می گیرد. فساد و ناکارآمدی سیستم پادشاهی پدرش را که منجر به انقلاب شد را نادیده می گیرد و تنها با یک جمله کلیشه ای احساسی که “اما پدرم ایران را دوست داشت” از پاسخ دادن طفره می رود.
پدر ایراندوست شما طبق اسناد منتشر شده اخیر آمریکا، حتی به اصرار کندی رییس جمهور آمریکا هم حاضر نبود فقط سلطنت کند و قدرت را در اختیار نخست وزیر موقت آقای امینی قرار دهد. شاه پدر شما با قدرت طلبی مستبدانه و اینکه فکر می کرد او چون از ژن رضا شاه است، شعورش از همه مردم ایران بالاتر است، حتی به یک روزنامه و حزب آزاد اجازه فعالیت نداد، تا آنجا که برای مردم ایران راهی جز انقلاب باقی نماند.
اما شما حداقل دو راه در پیش رو دارید. یا رسما پایان سلطنت را اعلام کنید و به همه شبهه ها پایان دهید که ژن خود را چون پدرتان برتر از ایرانیان دیگر نمی دانید، تا همه در کنار هم بایستیم.
یا پشت سلطنت بایستید و همانطور که قرار است از مزایایش استفاده کنید، هزینه هایش از جمله پاسخگویی به ژن برتر و ظلم های نظام سلطنت پهلوی که شما وارث آنید را هم بپردازید.
مگر غیر از این است که شما با امتیاز همین پسر شاه بودن، در صفوف مخالفین ظاهر شده اید و دست از سلطنت بر نمی دارید تا در رقابت های سیاسی قد بلندتر از سیاسیون دیگر بنمایید؟
آن رضا پهلوی دوست داشتنی و خوش سخن که در بعضی مصاحبه ها خود را می نماید، هم چون ما یک شهروند است و کسی بر او ایرادی نمی بیند. اما آن رضا پهلوی که پسر شاه است، به محض تظاهرات مردمی که رهبری نشده در بیش از هفتاد شهر به خیابان ها ریختند، در تلویزیون ظاهر می شود و چون رهبر یگانه انقلاب با مردم حرف می زند و می فرماید شما ادامه دهید! (گویی آنها با فرمان او به خیابان آمده اند که با فرمان او بمانند. او سوار بر موج های خودجوش ایجاد شده می شود، که نتیجه اش مصادره جنبش مردم ایران به نفع سلطنت موروثی و سرخوردگی همه مخالفین است.(
پسر شاه به مردم حاضر در خیابان می گوید در خیابان بمانید، من با خارجی ها صحبت می کنم.
این حرف او ما شنوندگان را به این نتیجه می رساند که وی راهی جز راه پدر بزرگ و پدرش که تکیه بر حمایت خارجی بود را نمی شناسد و می خواهد آزموده ناموفق وابستگی به خارجی را دوباره بیازماید. و از همینجا معلوم می شود در آینده، او از دو رضا پهلوی موجود و نامعلوم، به یک رضا پهلوی معلوم، که تنها پسر شاه است و وارث تاج و تخت موروثی و وابسته به خارجی تبدیل خواهد شد و میل قدرت و سلطنت، دیگر جایی برای آن رضا که به ظاهر مهربان و آزادی خواه است نخواهد گذاشت.
ما می دانیم، و شما بهتر از همه ما می دانید که تلویزیون های حامی شما، با بودجه های سری سالهاست با پخش برنامه های غیر سیاسی سرگرم کننده، مشغول کار شده اند، تا در روز صفر سیاسی شوند و پسر شاه را با تبلیغات گسترده بر تخت سلطنت بنشانند. آنها مدتهاست با نمایش صحنه های تبلیغاتی از آرشیو تلویزیونی دوران شاه، بخشی از نسل جدیدی را که بدبختی های زمان شاه را تجربه نکرده اند را به این نتیجه می رسانند که زمان شاه گویی دوران گل و بلبل بوده و نسل قبلی همگی دیوانه بوده اند که علیه منافع خودشان انقلاب کرده اند. حال آن که این تصاویر همان تصاویری است که وقتی ما زندانیان سیاسی زیر شکنجه بودیم و اکثریت مردم در فقر می زیستند، از تلویزیون های حکومتی شاه پخش می شد. کار این تلویزیونها مثل این می ماند که چهل سال بعد، تصاویر تبلیغاتی جمهوری اسلامی را که هم اکنون از رسانه های حکومتی پخش می شود، برای اثبات خوبی رژیم آخوندی نمایش دهند. آیا استفاده از تصاویر تبلیغاتی دوران شاه به عنوان واقعیت های آن دوران، تحریف تاریخ برای بازگشت سلطنت شما نیست؟
در دوران شاه نسل ما و مردمی که در ایران فقر زده و استبداد زده می زیستند، به دروغ بودن آن تصاویر تبلیغاتی تلویزیون شاه می خندیدند. همانگونه که مردم ایران امروزه به تصاویر تبلیغاتی جمهوری اسلامی از رسانه هایش می خندند.
سیمرغ ایرانی
نجات جامعه ایران با رهبری واحد ممکن نیست. چرا که این جامعه از مرحله پذیرش استبداد، چه دینی، چه سلطنتی، چه فردی گذشته و هیچ رهبر واحدی نمی تواند این جامعه متکثر ایرانی را نمایندگی کند. توهم رهبری واحد، هنوز شکل نگرفته به شکست می انجامد و یا بر فرض محال اگر هم به پیروزی رسد، به دیکتاتوری خواهد انجامید. در فردای ایران تنها باید به سیمرغ ایرانی دل بست که از نمایندگان اقشار، اقوام، نسل ها و گروه های مختلف جامعه شکل بگیرد. برای خیال خام قدرت فردی، با سیمرغ آینده ایران نمی توان جنگید. اگر سیمرغ رهبری جامعه آزاد ایران شکل نگیرد، برنده آن نه شما هستید، نه هیچ یک از مخالفین فعلی جمهوری اسلامی. که متاسفانه احتمال اول این است که به جای سیمرغ ایرانی، یک لاشخور، یک سپاهی یا اطلاعاتی کراواتی وابسته به روسیه بر سر کار خواهد آمد. او حتی ممکن است سران این رژیم را هم محاکمه کند تا مردم را در ابتدا راضی کند.
سیمرغ ایرانی، نه سلطنت موروثی!
مردم ایران یک گروه سلطنت طلب نیستند. گروه های فکری و دینی و قومی و نسلی و طبقاتی آنها از خود سخنگویان و نمایندگانی دارند که نماینده درد و رویاهای ایشان است. اجازه دهیم در فردای ایران، سیمرغ ایرانی که از نمایندگان آنان شکل می گیرد، مجلس موسسان را تشکیل دهد و اداره کند، نه تنها هواداران رضا پهلوی.
سلطنت اگر بی قدرت است، چه کاری برای فردای ایران خواهد کرد؟ شاهی که مثل ولی فقیه به هیچ نهادی پاسخگو نیست، چگونه قرار است خود مانع از استبداد بعدی دیگران شود؟ ما به قدرتمندانی در فردای ایران نیازمندیم که در مقابل قوه قضاییه مستقل پاسخگو باشند و موقت باشند و در صورت آگاهی مردم از خطاهایشان، با اولین رای گیری از قدرت عزل شوند، نه چون ولی فقیه و شاه که با رای مردم عزل نمی شوند.
رضای عزیز! از دو گانگی خارج شو!
برای چند هزار طرفدار سلطنت که بیشترشان تنها نوستالژی طبقاتی دوران گذشته خود را دارند و خیلی هایشان در پایان عمر خود به سر می برند، مردم را دچار دوگانگی نکن. با آزادگی اعلام کن، سلطنتی که جز تعصب به تئوری غیر علمی ژن برتر مبنایی ندارد، برای تو بی ارزش است.
با احترام و دوستی
محسن مخملباف