هێرش بۆ سەر برایانی شەهید هێمـن ئەحمەدی (هەمزە) لە شاری سەردەشت

هێرش بۆ سەر برایانی شەهید هێمـن ئەحمەدی  (هەمزە) لە شاری سەردەشت

بەرەبەیانی ڕۆژی ٤ی ڕێبەندان هێزێکی زۆری ئیدارەی ئیتلاعات و هێزە بەناو ئەمنییەتییەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران لە هێرشێکی نامرۆڤانەدا هەڵدەکوتنە سەر ماڵی برای شەهیدی نەمر “هێمن ئەحمەدی (هەمزە) لە شەهیدانی نوێی گەلەکەمان لە شۆڕشی ژینا” دا، بە ناوی ئازاد ئەحمەدی (هەمزە) . بەداخەوە لەم هێرشەدا بە تەقەی راستەوخۆی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئازاد و دوو برای دیکەی بە ناوەکانی مێرزا عەوڵا و محەممەد هەمزە بریندار دەبن.

ئەم هێرشە لە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی بۆ سەر ماڵی ئازاد هەمزە دەست پێدەکا، لەگەڵ دەستپێکی ئەم هێرشە ناجوانمێرانەیە براکانی ئازاد هەمزە و خزمان و دۆستان بۆ پشتیوانی لە براکەیان دێنە نێو قەزیەکە و کۆدەبنەوە و دەست بە بەرگری کردن دەکەن. دوای ئەوە هێزەکانی ڕژێم ناتوانن لە بەرامبەر خۆڕاگری و بەرگری برایانی شەهید هێمن دا پیلانی خۆیان جێ‌بەجێ بکەن، سەرەتا هەڕەشە دەکەن و دواتر زۆر دڕندانە هێرش دەکەنە سەریان و بە تەقەی ڕاستەوخۆ برایانی بنەماڵەی هەمزە بریندار دەکەن و هێزەکانی ڕژێم بە پەلە شوێنی ئەم جینایەتە بەجێ دێڵن.

دواتر خەڵکی شۆڕشگێر و بوێری گوندی بێوران بۆ هاوخەمی و هاوپشتیوانی روو لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت دەکەن، شایانی باسە کە میرزا عەوڵا هەمزە برینەکەی مەترسیدارە و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کراوە.