هێرشی هێزە سەرکۆتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنەماڵەی عوسمان پەردەدار لە شاری سەردەشت

هێرشی هێزە سەرکۆتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنەماڵەی عوسمان پەردەدار لە شاری سەردەشت

شەوی ٤ی ڕێبەندان هێزێکی زۆری ئیدارەی ئیتلاعات و سوپای پاسداران هەڵدەکوتنە سەر ماڵی کاک عوسمان پەردەدار برای شەهید محەممەد پەردەدار و بە هەڕەشە و بێ حورمەتی کردن کاک عوسمان لەگەڵ خۆیان دەبەن و دەست بەسەری دەکەن. کاک عوسمان مرۆڤێکی خۆشناو و کۆمەڵایەتی‌ شاری سەردەشتە.

بەیانی ڕۆژی ٤ی ڕێبەندان بنەماڵەی عوسمان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات دەکەن بۆ ئەوەی کە زانیاری لە سەر گیرانی عوسمان وەر بگرن، بەداخەوە پێیان رادەگەیێندرێ کە ئەوان هیچ ئاگایان لە گیرانی ناوبراو نییە و ئەو هێزەی کە کاک عوسمانیان گرتووە سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت نین و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر گیرانی ناوبراو لە بەردەست دا نییە.

بێ‌شک هیچ جێگەی گومان نییە و دوای سەر هەڵدانەکان و شۆڕشی ژینا ڕژێم بۆ چاوترسێن کردنی خەڵکی کوردستان دەستی داوەتە ڕەشەکوژی و ڕەش بگیری و ئەوەش دەکەوێتە خانەی کاری تیرۆریستی و تووند و تیژی و هەر بۆیە وڵاتانی ئوروپایی هێزەکانی سوپای پاسداران وەک تیرۆریست پێناسە دەکەن.