پەرلەمانی ئوروپا بە ٥٩٨ دەنگ، سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی سازمانە تیرۆریستییەکانی خۆی

پەرلەمانی ئوروپا بە ٥٩٨ دەنگ، سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی سازمانە تیرۆریستییەکانی خۆی

ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوای هەڵدانەوەی هەموو فایل و کار و کردەوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران پارلەمانی ئوروپا لە دەنگدانێکی تایبەت بە پرسی ئەم هێزە، دەنگی خۆیان دا و بە ٥٩٨ دەنگی بەڵێ و ٩ دەنگی نەخێر و ٣١ دەنگی بەتاڵ بریار درا کە ئەم سوپایە بخرێتە لیستی تیرۆریستی یەکیەتیی ئوروپا.

کۆتا بڕیار ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی بەفرانبار لە پارلەمانی ئوروپا دەدرێ و هەر لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ سبەی دەکرێ.

دوای بریاری ڕۆژی چوارشەممە کۆماری ئیسلامی لە چەند لێدوانێک دا هەڕەشەی کردووە کە ئەو بڕیارە کاردانەوەی تووندی بە دواوە دەبێ و بێ دەنگ نابن.