ئاگاداریی ناوەندی ھاوکاری بۆ ڕای گشتیی خەڵکی کوردستان

ئاگاداریی ناوەندی ھاوکاری بۆ ڕای گشتیی خەڵکی کوردستان
خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
جەماوەری کوردانی دەرەوەی وڵات!
لە ڕۆژانی ڕابردوودا داواکارییەک بە ناوی «کۆمەڵەی خۆیبون – بۆن» لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەنێو چالاکوانانی دەرەوەی وڵات بڵاو کراوەتەوە و تێیدا باس لەوە کراوە ئەوان پەیوەندییان بە ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە کردووە و بە پشتگیریی ناوەند داوای کۆکردنەوەی پوڵ و پارەیان بەناو بۆ خەڵکی ڕۆژھەڵات و ھەڵسوڕاوانی سیاسیی ڕۆژھەڵات لە باشووری کوردستان کردووە.
لێرەوە وەک ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەرلەبەری ئەو داواکارییە ڕەت دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین ئەو لایەنە دوور و نزیک ھیچ پەیوەندییەکی بە ناوەندەوە نییە و ئەو کردارەش مەحکووم دەکەین کە بە ناوی ناوەندەوە یارمەتیی دارایی بۆ مەرامی شەخسی کۆ بکەنەوە.
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١