ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٨٣٦ لە ژێر چاپ هاتهدهر.
ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٨٣٦ لە ژێر چاپ هاتهدهر. ڕۆژنامهی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که له کۆمهڵێک وتار و بابهتی سیاسی و ههواڵ و ههروهها بهشی ئهدهب و هونهر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاتهدهر.
ڕۆژنامەی “کوردستان”، ژمارە ٨٣٦، تایبەت بە نیوەی یەکەمی مانگی سەرماوەز چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا هەواڵ و ڕاپۆرتی چالاکیی حیزب لەو ماوەیەدا بڵاو کراوەتەوە و ئەم وتار و بابەتانەشی تێدا دەخوێنینەوە:
– جووڵانەوە بۆ گۆڕینی ڕێژیم لە ئێران دەبێ پابەند بێ بە ئازادی، یەکسانیی ڕەگەزی، سێکۆلاریزم و دێموکڕاسی/ مستەفا هیجری
– زستانێکی تووش لەبەردەم کۆماری ئیسلامیدا/ عەلی بداغی
– بەرەی گشتگیری هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک پێویستییەکی مێژوویی/ د. کامران ئەمینئاوە
– شۆڕشی ژینا، هاوکێشەکانی شۆڕشێکی فێمینیستی لە ڕاپەڕینێکی سەرانسەری و مافخوازیدا/ د. کوێستان گادانی
– جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە شەقامەکانی ئێراندا کۆمەڵکوژین/ عومەر باڵەکی
– کۆمەڵگەی نێودهوڵهتی و پرسی مافی مرۆڤ له ئێراندا/ د. ئارەزوو نستانی
– ئەو ڕاپەڕینە بە درێژەدان و مانەوە لە شەقام سەر دەکەوێ/ شاڕوخ حەسەنزادە
– دوو کیسە چای چەکوشسەوز بۆ حەمیدی نووری لە سۆئید/ دارسمە
– کۆتایی سەردەمی سیاسەتی ناکۆکی بنێوە و حوکمەت بکە/ زانیار حوسێنی
– شوناسی یاسایی و بەرگریی ڕەوا/ ڕەزا دانشجوو
– ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەرکێکی گرینگ/ ئاسۆ مینبەری
– حکوومەت نیزامیی ڕانەگەیەندراوی ئێران لە مەهاباد و بۆکان/ ئەنوەر سوڵتانی
– پیرۆز وەک نیشتمان و چیایی وەک محەممەد محەممەدی/ برایم چووکەڵی
– شۆڕش ڕێگەی خۆی هەر دەدۆزێتەوە/ ئەلبورز ڕوویین تەن
– وڵاتە یەکگرتووەکان پێ دەنێتە سەردەمێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران/ کەماڵ حەسەنپوور
– زیندان بەزێنەکانی ئێمە (حەسەن ڕەستگاریی مەجد)/ دیاکۆ دانا
– هەناردەکردنی شۆڕش، ئەوەی ڕێژیم دەیویست و ئەوەی کورد کردی/ پژمان شەریعەتی