گرینگە کە ڤیدیۆکان و وێنەکانمان سەرچاوەیەکیان هەبێ.

گرینگە کە ڤیدیۆکان و وێنەکانمان سەرچاوەیەکیان هەبێ.

لە مێژە باوەرم وایە کە ئێمە نەمانتوانیوە لە باردۆخە هەستیارەکانمان دا وەک خۆی کەڵک وەر بگرین و ئەوەش بۆتە کەمایەسی و بە تایبەت لە بڵاو کردنەوەی وێنە و گرتە ویدیۆکان دا.
لە ماوەی ڕاپەرینی ژینا دا بە سەدان و بگرە هەزاران گرتە ویدیۆی کوردستان بڵاو بوونەوە و بەڵام تاکوو ئێستاش سەرچاوەکانیان ناڕوونە و کەمترین بینەریان لە ئاستی جیهانی دا هەبووە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە هەر کام لە ئێمە هەوڵ دەدا راستەوخۆ فایلەکان بە ناوی خۆی بڵاو ببنەوە و ئەوەش رێژەی بینەر و سەردانیکەران و خوێنەران لە یوتوب و ئینستا و توێتر و فەیسبووک و لاپەرەکان کەم دەکاتەوە .

کەڵک وەرگرتنی لە لینکێکی تایبەت لە یوتوب لە لایەن دامودەزگا تایبەتی‌یەکانی مافی مرۆڤ و زۆر شوێنی دیکە ڕەنگدانەوە و گرینگی تایبەت بە خۆی دەبێ، هەر بۆیە با هەموو لایەک گرینگی بەم ئەرکە نیشتمانییە بدەین.

تکایە با کاریک بکەین کە ڕێژەی چاو لێکردن لە گرتە ویدیەکان ببێتە هۆکارێک کە ئێمەش وەک کورد لە یەک شوێن ژمارەی بژاردنەکان و چاو لێکردنەکان ببەینە سەر و لەم ڕێگەیەوە بینەری زیاتر بۆ گرتەکانمان پەیدا بکەین.

بە هیوای ئەوە لە جیاتی هەزاران ویدیۆ لە یەک کات دا بڵاو بکەینەوە و بەو هەزاران ویدیۆیەش هەر یەکی ٥٠ کەس سەیری بکا، بەم کارە رێژەی دیتنەکان ناچێتە سەر و لەو شوێنانەی کە گرینگی بە رێژەی سەردانەکان و دیتنەکان دەدەن، گرینگی پێ نادرێ و هەر بۆیە پێویستە ئەوە ڕەچاو بکەین نەک تەنیا بۆ ئەم گرتە ویدیۆیەی باوکی شەهید کۆمار، بەڵکوو گەلێک گرتە ویدیۆی دیکەش چ لە باری هونەری و کولتوری‌یەوە بێ و چ لە باری سیاسی و یا کۆمەلایەتی و پرسی دیکەوە بێ هەن ، دەتوانین بە هەموو لایەکمان بەم چەشنە ویدیۆکانمان بە ڕێژەی دیتنی زۆرەوە بە دونیا نیشان بدەین.

……………….

بۆ ئەوەی ئەم گرتە ویدیۆیە و قسەکانی باوکی شەهید کۆمار وەک خۆیان بڵاو ببنەوە و چیدی مێدیا فارسی‌یەکان سانسۆری نەکەن تکایە لەم لینکە کەڵک وەر بگرن.

دیمەنی باوکی شەهید #کۆمار_دەرئوفتادە لە کاتی بە خاکسپاردنی ڕۆڵەی چاونەترسی دا، پێمان دەڵێ کە دڵسۆزانی نێوخۆی وڵات زیاتر لە بیری ڕزگاری گەل دان،لە ١٦ ساڵ لەمەوبەردا لە ڕێکەوتێکی دیاری کراوی مێژووی گەلی کورد دا شەهید کۆمار لە دایک دەبێ (٢٥ی گەلاوێژ)، بانگ و هاواری باوکی شەهید کۆمار مانیفێستێکی سەردەمیانە و پڕ لە پەیامی سەرکەوتن بوو، کەمتر لە یەک خولەک قسەی کرد، پەیامی یەکەمی گووتی کە ڕێبازی کۆماری کوردستان و حیزبەکەی کۆمار درێژەی هەیە، پەیامی دووهەمی بە کورتی گووتی کە پاراستنی ئەم خاک و ئاوە ئەرکی نیشتمانی‌یە و شانازی دەکەم کە کوڕەکەم لە پێناو پاراستنی ئەو خاکە دا شەهید بووە و ئەگەر لە مەیدان دانەبین هەموومان دەکوژرێین، پەیامی سێهەم ڕوو لە خۆفرۆش و جاش و بەکریگیراوان گووتی بەسە نۆکەری مەکەن و خەڵکەکەتان مەفرۆشن.

ئەو کوڕەی من ٢٥ی گەلاوێژ لە دایک بوو
نێوم لێنا کۆمار
خۆشبەختم کە لە سەر هیچ نەکوژراوە
لە سەر ئازادی و خاکی شەهید بووە
خۆشبەختم کە شەهید بووە
جەرگبڕی زۆر ناخۆشە و نەودیوە
لە شەوی دیەوە جەرگم کون کون بووە
بەڵام با فیدای ئەو خاکەی بێ
فیدای ئەو ئازادی‌یە بێ
بە خودای هەمووانوو دەکوژن
بە خودای بێ تاوان بوو
بە زاتی خودای هەرچی بەڵا بوو لێی نەبوو
ئەوان کوشتیان
ڕوحمێ بە یەکێن ناکەن
لێرە هەڵدەستن جاسووسیە دەکەین
خۆ دەفرۆشی
نەتەوەن دەفرۆشی
ڕوو ڕەشی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و جاش و خۆفرۆشان
حەمەڕەسووڵ کەریمی
مالپەری گیاڕەنگ