مەرگ و نەمان بۆ کۆماری پەت و سیدارەی ئیسلامی ئێران
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری پەت و سیدارەی ئیسلامی ئێران
ڕووحی شەهیدانمان شاد و سەنگەری خەبات و تێکۆشانتان هەر ئاوەدان بێ.
هێرشی ئەمجارەی کۆماری جەهل و نەزانی بۆ سەر بارەگا و کەمپەکانی شۆڕشگێرانی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە و پاک بوو بە هۆی شەهید و بریندار بوونی پۆلێک لە کوڕ و کچ و ژن و منداڵی نێو کەمپەکان.
شەهید بوونی چەند کادر و پێشمەرگە و چەند هاوڕێی تێکۆشەر و لە نێو ئەوان دا دوو ژنی شۆڕشگێر و بوێر جارێکی دیکە قەڵای لەگیران نەهاتووی دێموکراتمان لە ٨ی سپتامبری ٢٠١٨ی زائینی وەبیر دێنێتەوە.
هەر وەک چۆن نە پێشتر و نە ئەو کات بە چۆک دا نەهاتوین ، بە دڵنیایەوە ئەمجارەش حیزبەکەمان و گەلی کورد بە چۆک دانایە و هەروا پێشەنگ و پێشرەوەی خەبات و شۆڕش دەبین و تا سەرکەوتن هەنگاوەکانمان هەروا تووندتر دەکەین.
دوژمن خەیاڵت خاوە!! نە بە مووشەک و نە بە تیرۆر، نە بە لێدان و ئەشکەنجە و سەرکوتی خەڵکی راپەریوی کوردستان ئەم شۆڕش و ڕاپەرینە سەرکوت ناکرێ، دڵنیا بە کوردستان هەروا بە پێوە دەبێ و هەروا چەقڵی چاوی دوژمنان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ.
هەروەک چۆن ژینا بوو بە ژن، ژیان، ئازادی، نەسرین و سەهەیلا بوونە ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی کوردستان، ئەمجارەش هاجەر و ڕێحانە پێشەنگی شۆڕش و سەنگەری بەرگری دەبن و نامرن.
ئەمڕۆ لە کاتی شەهیدبوونی ڕێحانەش دا کۆرپەیەکی کوردی گورد کە هەڵگری خوێن و ریشەی ڕێحانە بوو لە دایک بوو بۆ ئەوەی سبەی ببێتەوە بە ڕێحانەی دایکی.
١ ـ شەهید عومەر مەحموودزادە (چیچۆ)
٢ ـ شەهید هاجەر زەرگە
٣ ـ شەهید محەممەد خەلیلی
٤ ـ ڕێحانە (شیما) کەنعانی
٥ ـ میلاد پیرساحەب
٦ ـ شەهید شێرکۆ بەرتەنی
ڕووحی شەهیدەکانمان شاد و ڕێگای خەبات و تێکۆشانیان پڕ ڕێبوار بێ.
زۆر بەداخەوە وێنەی شەهیدە سەربەرزەکانی “پاک”م دەست نەکەوتن بۆ ئەوەی لە تەنیشت خوشک و برا شەهیدەکانی دیکەیان دابنێم.
حەمەڕەسووڵ کەریمی