لاوان و گەنجانی نیشتمان، کچان و کوڕانی دڵ پڕ لە ئازادی نیشتمان!

لاوان و گەنجانی نیشتمان، کچان و کوڕانی دڵ پڕ لە ئازادی نیشتمان!
بەر لە هەموو شتێک پێویستە کە بەوپەری وریایی و وشیاری‌یەوە درێژە بەم ڕاپەڕینە بدەن.
بۆ ئەوەی ئەم راپەرینە دەسکەوتی مێژوویی هەبێ زۆر پێویستە کە بەر لە هەموو شتێک چ بە ڕۆژ و چ بە شەو لە سەر شەقام و لە شوێنە گشتی‌یەکان بە یەکەوە بن و ئەوەندەی بۆتان دەکرێ هەوڵ بدەن کە ئەو کارانەی خوارەوە بکەن.
* لە هیچ شوێنێک بە تەنیا و بە چەند کەسی بەگژ هێزی زۆر و زەبەلاحی دوژمن دا مەچنەوە و هەوڵ بدەن وەک دەریا بە خرۆش و پڕ شەپۆل بن، واتە ( بە شێوەی جەماوەری و گشتی لە مەیدان دابن).
* یەکریزی و یەکگرتوویی ئێوە دەتوانێ دوژمن بە چۆک دابێنێ و لە مەیدان دا شکستی پێ بهێندرێ.
* هەوڵ بدەن زەربەی یەکەم لە خۆفرۆشان و جاش و سیخورەکان بدەن.
* ئەگەر زەربەلێدان لە خۆفرۆشان بۆتان زەحمەتە، هەوڵ بدەن سەروەت و سامانیان، باخ و باخاتیان، ماشێن و خانوو و کەرەسەی ژیانیان بسوتێنن و یا بتەقێننەوە، چوونکە سەروەت و سامانی خۆفرۆشان بە خۆفرۆشی وەسەریەک نراوە.
* لە کاتی بوونتان لە سەر شەقام و خۆپێشاندانەکان دا بە دەم و چاوی داپۆشراو بەشداری بکەن.
* لە کاتی برینداری دا هەوڵ مەدەن هەمووتان لە دەوری بریندارێک کۆببنەوە، بەڵکوو بە چەند کەسێک بریندارەکە لە شوێنی ڕووداوەکە دوور بکەنەوە.
* لە کاتی گرتنی ڤیدۆکانتان دا هەوڵ بدەن لە خوار دەم و چاو را فیلم هەڵبگیرێتەوە و یا لە پشتەوە را گرتە ویدیۆکان بگیرێن.
* لە کاتی گرتنی ڤیدیۆکانتان دا تەنیا ناوی شارەکەتان و شەقامی شارەکەتان بلێن و لە تەوزیعاتی زۆر خۆ ببوێرن.
* بۆ بەگژ داچوونەوە لە هەموو کەرەسەیەک کەڵک وەر بگرن و بە گشتی پارێزگاری لە خۆتان و لە هاورێیانتان بکەن.
* لە کاتی ناردنی گرتە ویدیۆکانتان دا هەوڵبدەن دواتر بیان سرنەوە و مەترسی لە سەر دەوروبەری خۆتان کەمتر بکەنەوە.
بە هیوای سەرکەوتن و بە هیوای گەیشتن بە لووتکەی ئازادی و سەربەستی.
ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەییە کە کوردانی تاراوگە نشین پشت و پەنای ئەو بزووتنەوەیە ( شۆڕشی ژینا ) بن.
حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش یەکگرتووتر لە پێشوو دەنگی دلێری ئەو بزووتنەوەیە بن و شۆڕشی ژینا بن.
حەمەڕەسووڵ کەریمی
گیاڕەنگ