پیڕۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بەکگرتنەوەی ھەردوو بەشی حیزبی دێمۆکرات

پیڕۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بەکگرتنەوەی ھەردوو بەشی حیزبی دێمۆکرات.

خەڵکی نیشتیمانداگیرکراوی ڕۆژھەڵاتی نیشتیمان.
بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات، و گشت خەمخۆرانی یەکڕیزی و تەبایی گەلی کورد و کوردستان.
بەوپەڕێ خۆشحاڵییەوە ئەو خەم و نارەحاتیانەی کە لە ناخی ڕێکخستنەکانی ھەردوو بەشی حیزبی دێمۆکرات، و لە ناخی گشت تاکێکی دڵسۆزی یەکڕێزی گەلدابوو، لە پێوەندی بەو دابەشبوونەی کە لە ماوەی نزیک بە١٦ساڵ پێش ھاتە ئاراوە، کۆتایی پێھات. ئەمڕۆ ئەو مزگێینیە ئاشتییە بڵاوکرایەوە.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان: کە پارتێکی نەتەوەیی و یەکڕیزییخوازی گەلەکەمان، کە ڕوو خەباتی ئەمڕۆیی بەرەو خۆرھەڵاتی نیشتیمانە. بە بیستنی ئەو ھەواڵە شادیھێنەرە زۆر پێی خۆشحاڵ بووین. بەو بۆنە خۆشەوە: پێرۆزبایی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پارتەکەمان! ئاراستەی تەکتەکی پێشمەرگە و کادیر و سەرکردایەتی، و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و بەندییە سیاسییەکانی، ھەردوو بەشی بە یەکبوونەوەی حیزبی دیمۆکرات دەکەین. ئەو ڕۆژە خۆشە بە بەشێک لە مێژووی بیری نەتەوەیی گەلەکەمان دەزانین.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، پێمانوایە بەو یەگرتنەوە مێژووییە: ھەنگاوێکی دیکە لە بەرەو پێشچوونی خەباتی سەروەری یەکجاری نیشتیمانە داگیرکراوەکەمان نزیک دەبینەوە.
ھیواخوازین ئەم بەیەکبوونەوەیە! کە ئاواتی ھەموو کوردێکی خەمخۆرە: ئەوەندە ڕێشەکەی بە ھێز و زانستیانە ئامادەکراێت، بە ھەموو شێوەیەک ڕێگربێت لە دووپاتبوونەوەی مێژووی ناکۆکی و لەتبوون و دابڕان.
ھەر لەم ڕۆژە خۆشەشدا: بە ھەلی دەزانین کە پیڕۆزبایی٧٧مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دیمۆکرات. ئاراستەی سەرکردایەتی و تەواوی پەیکەری ئەو ماڵە یەکگرتووەی حیزبەکەتان بکەین.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داواکارین لەو پارت و لایەنە سیاسییانەی دیکەی ڕۆژ ھەڵاتی نیشتیمان، کە دابڕان لە ناو ڕێکخستنەکانیان ڕوویداوە. لەیەکخستنەوەی ماڵەکانیان پەلە بکەن، و ئەوانیش ئەو مزگێنییە خۆشە بە خەڵکی دڵڕەنجاو و نیشتیمانداگیرکراوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، و ڕێکخستەکانی خۆیان بگەیەنن.

جارێکی دیکە پیڕۆزبای و خۆشحاڵی خۆمان لەو پێوەندییەدا ڕادەگەیەنین.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣٠ ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ بەرامبەر بە ٢١ / ٨ / ٢٠٢٢ ی زاینی