سروودی گەلاوێژ هاتی بە دەنگی شەهیدی هەرگیز نەمر کاوە حەکیم‌زادە

پیرۆز بێ ٢٥ گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموكرات.

بە بۆنەی جێژنی یەکگرتن و یەکڕێزی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات (حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) جوانترین پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستان و کادر و پێشمەرگەکان بە گشتی و خەڵکی کوردستان دەکەم و هیوادارم کە ئەم جێژنە ببێتە هەوێنی برایەتی گەلی کورد بە گشتی و لە داهاتوویەکی نزیک دا شاهیدی درووستبوونی بەرەی کوردستانی بین.

ئەم گرتە ویدیۆیە لە مێژە ساز کراوە و ئەمرۆ بۆ یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەمان جارێکی‌تر پێشکەش بە ئەویندارانی ئازادی و بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکرات (حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) دەکەینەوە.

سروودی گەلاوێژ هاتی

یادی ٥٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆمیتە شارستانی سەردەشت و هێزی گیاڕەنگ لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی دا
سروودی گەلاوێژ هاتی بە دەنگی شەهیدی هەرگیز نەمر کاوە حەکیم‌زادە و کۆڕی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سەردەشت
بە هاوکاری موزیک ژەنەکان:
ڕێبین جەماڵ بە کلارنێت (قەرەنێی)
مامۆستا هەژار قەڵادزەیی (وێلۆن)
ئازاد عەلی ( دەف)
کەریم حەکیم‌زادە (ئاکاردۆن)
شەهید قادر میراوەیی (زەڕب)

فیلم‌هەڵگر کەریم سەعیدی

گەلاوێژ هاتی قەدەمت خێر بێ
هەر وەک بیست و چوار مزگێنیت پێ بێ
موژدەی ئازادی سەرکەوتنی گەل
وڵات دابگرێ بێ بیبا بۆ گەل
بۆمان پێک بێنە شادییەکی‌تر
هەر وەک بیست و پێنج بۆمان ئامانج بێ
گەلاوێژ هاتی قەدەمت خێر بێ
هەر وەک بیست و چوار مزگێنیت پێ بێ
مێژووی شەهیدان مانگی پیرۆزی
بۆ نەتەوەی کورد دووهەم نەورۆزی
گەلاوێژ بۆمان تۆ جێی شانازی
دامەزرێنەری ڕێبازی قازی
گەلاوێژ هاتی قەدەمت خێر بێ
هەر وەک بیست و چوار مزگێنیت پێ بێ
هەژار و نەدار لایەنگری تۆن
مەلا و کرێکار بە هیوای ئەتۆن
چاویان لە ڕێیە یارانی دڵسۆز
کە پێکی بێنی شادی گەل و هۆز
گەلاوێژ هاتی قەدەمت خێر بێ
هەر وەک بیست و چوار مزگێنیت پێ بێ