ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٢٨ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٢٨ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٨٢٨ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان تایبەت بە نیوەی یەکەمی مانگی گەلاوێژ چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا لەگەڵ هەواڵ و ڕاپۆرتی تێکۆشانی سیاسیی حیزبی دێموکرات، چاومان بەو بابەتانەش دەکەوێ:
– فۆبیای ڕووخان و داڕمان/ عەلی بداغی
– ئەگەر پرسی سەربەخۆیی ڕۆژەڤی جووڵانەوەی کورد بێت، مێژوو پێمان دەڵێ ئەوە حیزبی دێموکراتە خاوەندارەتیی دەکا/ خالید عەزیزی
– حیزبی دێموکرات و گرینگیدانی بە پرسی کۆمەڵایەتی/ دوانووسینی نەمر جەلیل گادانی
– ئەو شۆڕشگێڕەی بوو بە گوڵێکی سوور بۆ بەرۆکی نیشتمان/ قادر وریا
– فێمینیزم و خەباتی نەتەوەیی هاوشان و هاوتەریب/ د. ئازاد محەممەدیانی
– ڕەوتناسیی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان/ شاڕوخ حەسەن‌زادە
– کورد و ئەسڵی دەسەڵاتی جیهانیی دەزگای دادی وڵاتان/ زانیار حوسێنی
– تێرۆر و کۆماری ئیسلامی/ شۆڕش شاباز
– لە کوردستان ئالتێرناتیوەکە دیارە، خەڵک بەرنامە و ئامانجی حیزبەکانی خۆیانیان قبووڵە/ دیمانە لەگەڵ مامۆستا وریا ژیان
– ئێهود باراک: ئێران دەتوانێ خۆی بکاتە خاوەن چەکی ناوکی و بۆ وەستاندنی بە هێرشی ئاسمانی زۆر درەنگ بووە/ و؛ کەماڵ حەسەن‌پوور
– قەیرانی سەرەکیترین خواستەکان لە کۆمەڵگەی ئێران و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی/ دانش شەهباز
– هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید محەممەدی مەلامینە)/ برایم چووکەڵی
– گەڵاڵەی سەرکەوتووانەی کۆماری ئیسلامی بۆ خزمەت بە فراوان‌کردنی دەسەڵاتی جوولەکان/ دارسمە
– زیندان‌بەزێنەکانی ئێمە (خالید زەمانی)/ ئا: دیاکۆ دانا
– ڕاوچیی ئاناوارزا/ یەشار کەماڵ/ وەرگێڕ: هێمن مەروانی
– ورەی باوکی شەهید‌‌/ هەتاو