“سەردەشت” شوان: کوردستانی

“سەردەشت” شوان: کوردستانی
مانگ و هەتاو
باوەشێک ئەستێرە
کاروان کاروان
لە سەیران و گەشت
ئەدرەوشێنەوە
لە سەر لێوی منداڵانی
شاری سەردەشت ،
پووشپەڕ
گوڵ پەڕ
یەکە یەکە هەڵوەرین
پووش و گوڵ و پەڕ
لە وەرزی کورەی کیمیایی
شکڵی سکڵی کلی چاوی مێژوو
گەش بوو ڕەش بوو خۆر
چاوی پڕتاوی ئەستێرە کوێرە
مانگ مەنگە
شار کپ و کاس و بێ دەنگه
قاتە قەپاتە بزەبزی بزەی لێوی گوڵی سووری هەرای کوچە و کۆڵان ،
ماتەمە مات و تەمە لەنتەری ناوەندەی شاری ژیان
شار
درا لە دار
چۆم و ڕووبار
خنکان لە ژار ،
هاواری بێ دەنگی گەورە و وردی ئەم شارە
کەڕی کردووە
گوێی مێژووی
پەت و سێدارە !
شوان: کوردستانی